بژاردەكانى سەر مێزى دانوستاندنەكانى نێوان توركيا و سووريا چين؟
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
توركيا و سووريا ماوەى رابردوو لەسەر بەرزترين ئاست پەيوەندى و هاتوچۆيان دەستپێكرد، خەڵوسى ئاكار، وەزيرى بەگرى توركيا و عه‌لى محمود عه‌باس، وەزيرى بەرگرى سووياله (28) كانوونى يەكەمى ساڵى رابردوو له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه، سێرگى شۆيگو، وه‌زيرى به‌رگرى رووسيا له كۆبوونه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م نزيكانه هه‌ردوو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا و توركيا كۆببنه‌وه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، هه‌فته‌ى ڕابردوو رايگه‌ياند، له‌وانه‌يه له سه‌ره‌تاى مانگى شووبات له‌گه‌ڵ فه‌يسه‌ڵ ميقدات، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا له رووسيا كۆبينه‌وه.
له چەند مانگى ڕابردوو به نێوه‌نگيرى رووسيا كۆبوونه‌وه‌كانى توركيا و سووريا خێرابووه، له سه‌رمێزى گفتوگۆ باس له دۆخى سه‌ربازى توركيا له ڕۆژهه‌ڵاتى سووريا كراوە، هه‌روه‌ها گه‌رانه‌وه‌ى ئاوارەكانى سووريه‌كان بۆ وڵاتى خۆيان و پرسێكى تريش ئه‌وەيە ناوچانه‌ى له ژێر كۆنترۆڵى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) چى به‌سه‌ر دێت كه توركيا ئه‌م ڕێكخراوه‌ى بەتيرۆرست ناوده‌بات.
لەم راپۆرتەدا چه‌ند پرسيارێكمان ئاراسته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا و سووريا كردووە، كە ئايا بۆ ئه‌م بارودۆخه هه‌ستياره هه‌ردوو وڵات ئه‌م كێشه گەورانە چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن؟.
يه‌كه‌م زه‌ميينه‌ى هاوبه‌ش بۆئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستپێبكات: يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريايه
له ساڵى (2011) شه‌ڕى ناوخۆ له سووريا ده‌ستى پێكردووه، تاوه‌كو ئێستا توركيا هاوكارى و پاڵپشتى دارايى و مه‌شق و چه‌ك به گروپه‌كانى ئۆپۆزسيۆن ده‌دات، ئيداره‌ى به‌شار ئه‌سه‌د به‌بيانووى ئه‌وه‌ى توركيا په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌يه ئه‌وه‌ى كرده مه‌ترسى بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌ى، يه‌په‌گه به‌شى باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى سووريا نيشته‌جێبوون. ئه‌مه‌ش بووه هۆى جێگيربوونى يه‌په‌گه له سنوورى توركيا.
يه‌په‌گه پاش ماوه‌يه‌ك ده‌ستى كرد به وه‌رگرتى هاوكارى له ئه‌مه‌ريكا كرد، له ئێستادا يه‌ك له‌سه‌ر چوارى سووريا هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) كۆنتڕۆڵى كردووە.
هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر زه‌مينه‌يه‌كى هاوبه‌ش ڕێككه‌وتن، ئه‌ويش يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريايه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن دانوستانه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، بۆ چاره‌سه‌رێك بۆخاڵه ناكۆكيه‌كانى نێوانيان بدۆزنەوە.
ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ى تاوه‌كو ئه‌مرۆ ئه‌نجامدراوه ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر مێزى دانوستانه‌كان هه‌يه، لايه‌ني كه‌م له‌سه‌ر كاغه‌ز بتوانين بيڵێين.
يه‌كه‌م هه‌نگاوى ئه‌شته‌وايى نراوه
بۆئه‌وه‌ى بتوانين په‌يوه‌ندى لە ئاستى باڵا بۆ هه‌ردوو وڵات به‌ده‌ستبێنين، يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا و رێزگرتن له سه‌روه‌رى سووريا ڕێككه‌وتوون.
به‌ڵام ئه‌م سازشكردنه به‌هۆى داواكاريه‌كانى هه‌ردوو لا دێته ئاراوه، توركيا ده‌يه‌وێت ئه‌و شوێنانه‌ى له‌ژێر ده‌ستى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات به‌جێبهێڵێت و سورياش داواده‌كات سه‌ربازانى توركيا له‌و ناوچانه بكشێنه‌وه كه سه‌ربازانى سوورياى تێدا نيشتەجێيە.
به‌رپرسانى توركيا رايانگه‌ياندووه، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى له بوارى سه‌ربازييه‌وه ده‌نرێت له‌پاش گفتوگۆ سياسيايه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌ره‌تاش ناونيشانه‌كان ديارى ده‌كه‌ن.
ئايا سه‌ربازانى توركيا له ئيدليب وعه‌فرين وناوچه‌كانى قه‌ڵغانى فورات ده‌كشێنه‌وه؟
شام ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌مان بيرو بۆچوونمان هه‌يه له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا، ئێمه ئه‌و سه‌ربازه بيانيانه‌ى بانگهێشتمان نه‌كردوون پێويسته خاكه‌كه‌مان به‌جێبهێڵن، داواى چۆڵكردنى سه‌ربازانى تورك به ته‌واوى له خاكى سووريا ده‌كه‌ن.
به‌پێى قسه‌ى به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌منى توركيا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ئاماژە بەوە دەكات، رووسيا لايه‌نێكه له دانوستانه‌كانى توركيا و سووريا ئه‌و ئۆپراسيۆنانه‌ى كراوه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رووسيا بووه، هه‌روه‌ها خاڵه‌كانى چاودێرى له ئيدليب به پێى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى نێوان ئێران رووسيا بووه.
به‌رپرسه‌كه‌ى توركياش ده‌ڵێت، "ئه‌مرۆ هيچ هێڵى سوور ياخود مه‌رجێك له‌سه‌ر مێزى دانوستاندنى توركيا و سووريا دانه‌نراوه" ده‌توانرێت گفتوگۆ له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى ته‌واو ياخود به‌شێك له ناوچه‌كان بكرێت.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانى توركيا ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره ياخود شام ئه‌گه‌ر هێڵى سوور ياخود مه‌رجێك دانێنن به دڵنياييەوە لايه‌نى به‌رامبه‌ريش مه‌رج داده‌نێت. به بۆچوونى ئه‌م به‌رپرسانه يه‌كه‌مجار هه‌ردوو له‌سه‌ر مێز دانيشتن، ئه‌م هه‌نگاوه بۆخۆى سه‌ركه‌وتن ده‌بێت.
دكتۆر سه‌فوان قربى، په‌رله‌مانتارى سووريا رايگه‌ياند، له‌كاتى دانووستانه‌كاندا ئيداره‌ى ديمه‌شق نه‌خشه‌ڕێگايه‌كى هه‌يه به ئاماده‌بوونى سه‌ربازانى تورك و په‌رله‌مانتارى سووريا بۆ ئاسايكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات هەيە، ئه‌و متمانه‌يه‌ى كه (11) ساڵه له ده‌ستيانداوه بەدەستى بهێننەوە، بۆ ئه‌مه‌ش يه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بێت توركيا سه‌ربازه‌كانى له سووريا بكشێنێتەوە.
هه‌روه‌ها ئه‌م دكتۆره گوتيشى، "بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌كانى ڕابردوو پێويسته داگيركارى به بێده‌نگى ورده ورده كۆتايى پێبهێنرێت و بۆ ئه‌مه‌ش لەسەر ئاماده‌كردنى نه‌خشه‌رێگايه‌ك بگه‌نه ڕێككه‌وتن."
قربى سه‌ربازانى توركى به داگيركار له‌م ناوچانه وه‌سف دەكات، هه‌روه‌ها ئيداره‌ى ديمه‌شق بوو‌نى ئه‌گه‌رى ئۆپه‌راسيۆنى توركيا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌يان پشتگۆێ ناكات ئه‌گه‌ر هيچ كۆده‌نگييه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م پرسه نه‌كرێت.
ئه‌زموونى باشوورى سووريا چييه؟
به نێوه‌ندگيرى رووسيا ساڵى (2018) له شارى ده‌رعه‌ى باشوورى سووريا ئاگربه‌ست كرا، ده‌سه‌ڵاتدارانى شام ده‌ستگيركراوه‌كانيان ئازاد بكه‌ن و لێبوردن ده‌ركه‌ن، ئه‌وانه‌ى كۆچيانكردووه بگه‌رێنه‌وه و كردنه‌وه‌ى باڵه‌خانه‌كان و شوێنه گشتييه‌كان و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كان نۆژه‌ن بكرێته‌وه و هه‌ندێك له‌م جۆره ڕێككه‌وتنانه واژۆكرا. له به‌رامبه‌ردا ئۆپۆزسيۆنى سووريا چه‌كه‌كانيان ڕاده‌ستى سووپاى سووريا بكه‌نه‌وه.
به‌ڵام له ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكدا هه‌ندێك له به‌ندكراوه‌كان ئازاد نه‌كران و هيچ زانيارييه‌ك به بنه‌ماڵه‌كانيان نه‌درا. ئه‌گه‌رچى ڕێككه‌وتنه‌كان له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌ستيان پێكردبێت، به‌ڵام خه‌ڵكى ده‌رعا به‌شێوه‌يه‌كى راسته‌قينه نه‌يانتوانى سوود له‌م ڕێككه‌وتنه وه‌رگرن، له‌كۆتايشدا له (2021) خه‌ڵكه‌كه رژانه‌وه سه‌ر شه‌قام.
ده‌سه‌ڵاتدارانى سووريا دووباره ترسيان له به هێزبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى ئۆپۆزسيۆن لێنيشتەوە، داوايانكرد چه‌كدارانى ئۆپۆزسيۆنى پێشوو ناويان له سووپا تۆماربكه‌ن و له‌به‌رانبه‌ردا په‌يمانيان پێدان كه ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ده‌رعا نه‌كرێن. به‌م شێوه‌يه‌ش ئۆپۆزسيۆنه‌كانى پێشوو كه ناويان له سووپا تۆماركرابوو له‌ژێر چاودێرى ئيداره‌ى ديمه‌شق چه‌كداركرانه‌وه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى ميدياكانى ئيداره‌ى ئه‌سه‌د رايانگه‌ياند ئۆپۆزسيۆن به‌شدارى له سووپاى سووريا ده‌كه‌ن و به‌بێئه‌وه‌ى باس له خۆپيشاندانه‌كان بكات.
قه‌ربى له لێدوانێكدا بۆ بى بى سى رايگه‌ياند، رێككه‌وتنى توركيا و سووريا ده‌كرێت پێشه‌كييه‌ك بێت بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتنێكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر نه‌هێشتنى تيرۆر له‌م ناوچه‌ييه. رێگايه‌كيش بێت بۆ بوژانه‌وه‌ى وێنه‌ى توركيا كه زيانێكى زۆرى به‌ركه‌وتووه له‌م ناوچانه و هه‌روه‌ها كشانه‌وه‌ى ئه‌م گروپه ئۆپۆزسيۆنانه‌ى كه به ڕێكخراوى تيرۆر ناسراون و له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ى سه‌ربازانى توركيا له‌م ناوچانه." به‌دڵنيايش كاتێك باسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر ده‌كه‌ين بۆ توركيايه، بۆ ئه‌م كاره‌ش كشانه‌وه‌ى رێكخراوى يه‌په‌گه‌يه له سنووره‌كان.
سه‌باره‌ت به هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كام ئۆفه‌ر له به‌رنامه‌دايه؟
شه‌ڕى (12) ساڵه‌ى ئه‌م وڵاته و به ئاواره‌بوونى مليۆنان كه‌س له ده‌ره‌وه و له‌ناوه‌وه‌ى وڵات برينداربوون و گيانله‌ده‌سدانيان ناچاربوون شوێنى خۆيان به‌جێبێڵن واسه‌ير ده‌كرێت هۆكاره‌كه‌ى دانيشتن له‌سه‌ر مێز له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د بووه و له‌ماوه‌ى ئه‌م ساڵانه‌شدا له‌لايه‌ن ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركيا زۆر وشه‌ى نه‌شياو و توندى به‌رانبه‌ر به سه‌رۆكى سووريا به‌كارهێنا و له ئێستادا توركيا چ سودێك له‌م دانوستانه نوێيه بينێت، له هه‌مان كاتدا شه‌رعيه‌ت به ئه‌سه‌د ده‌دات، بەڵام توركيا يه‌كێكه له گه‌وره‌ترين لايه‌نگرانى ئۆپۆزسيۆن.
ده‌سه‌لاتدارانى سووريا داوايان له توركيا كردووه، رێز له يه‌كپارچه‌يى سووريا بگرن و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا داواى كشانەوەى هێزه‌كانيانى توركيان كردووە، كە به‌ره‌نگار‌ى هێزه‌كانى يه‌په‌گه دەبنەوە.
به‌رپرسێكى توركيا دەڵێت، توركيا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و پاراستنى سنووره‌كانى ده‌يه‌وێت بيرۆكه‌ى پێكهێنانى لێژنه‌ى هاوبه‌ش بۆ ئه‌م پرسه دابمه‌زرێنێت، به‌پێى ئه‌مه‌ش ئەوە ده‌سه‌ڵاتدارانى سووريا بيرده‌خاته‌وه كە يه‌په‌گه باڵێكى په‌كه‌كه‌يە شام، بەگوێرەى رێككەوتنى ئەدەنە مه‌ترسيه‌كى ئه‌منى جددييه له رێككەوتنى ئه‌ده‌نه.
هه‌روه‌ها قربى ده‌ڵێت، يه‌ك مه‌رج بۆ ئاسايشى سنووره‌كان، ته‌نها توركيا و سووريا مافى ئه‌منيان له هه‌ردوو ديوى سنووره‌كان هه‌يه، بوو‌نى هه‌ر گروپێكى جياواز بۆ به‌رژه‌وه‌ندى جياواز هه‌ره‌شه‌يه بۆ ئاسايشى ئه‌م ناوچانه. گۆرانكارييه ئەو دواييە له ناوچه‌كه جێگه‌ى سه‌رنجه، ئێمه به شێوه‌يه‌كى ئه‌رێنى سه‌يرى رێككەوتنى نوێى ئه‌ده‌نه ده‌كه‌ين و ده‌بێت ئاسايشى وڵاتێك مسۆگه‌ر بكه‌ين بێ ئه‌وه‌ى وڵاتێكى تر پشتگۆێ بخرێت و ده‌ڵێن ئه‌نقه‌ره و ديمه‌شق هاوران.
هه‌روه‌ها قربى ئامانجى ئۆپه‌راسيۆنه‌كانى توركياى بير خسته‌وە و رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر گفتوگۆ هيچ سودێكى نه‌بێت ده‌بێت ئاماده‌بين بۆ به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى. هه‌روه‌ها هه‌موو دراوسێكانى سووريا، هاوڕان له‌وه‌ى پێكهاته كوردييه‌كان له‌ژێر ناونيشانى جياواز بوو‌نه‌ته توخمێكى مه‌ترسيدار و بزوتنه‌وه‌ى جوداخواز ده‌بێت كۆتايى به‌م نا ياساييه بهێنێت، كە ده‌يانه‌وێت "ئيداره‌ى خۆسه‌ر" وەك ئه‌وه‌ى له عێراق ئه‌نجامياندا له سووريا دووباره بكه‌نه‌وه.
قربى هه‌ره‌شه ده‌كات و ده‌ڵێت، "هه‌ركاتێك ئه‌گه‌ر په‌يامى ديالۆگ و گفتوگۆ كارنه‌كات ئاماده‌يى خۆمان بۆ به‌كارهێنانى سه‌ربازى پيشان ده‌ده‌ين، بۆ به‌رژه‌وه‌ندى سووريا و توركيا له هه‌رشوێنێك بێت بتوانين به رێگه‌ى ديبڵۆماسى و دانوستان كۆتاى به بوو‌نى هه‌موو گرووپه‌كان بهێنين."
له‌لايه‌كى تر له هه‌ندێك ميدياى رووسيا و لوبنان بڵاوكرايته‌وه مۆسكۆ به نيازه هه‌ندێك يه‌كه‌ى ناوهێزى سووپاى ديموكرات بكاته به شێك له سوپاى سووريا.
سه‌باره‌ت به‌م ده‌نگۆييه كه بۆچى نابێت توركيا به‌مه رازيبێت ده‌سه‌ڵاتدارێكى توركيا رايگه‌ياند، "ئه‌مه چۆن ئه‌نجام ده‌درێت و چۆن ده‌توانن له‌گه‌ڵ سووپا تێكه‌ڵ بكرێت له چ شوێنێك گفتوگۆ ده‌كه‌ن، له دانوستانه‌كانى سه‌رمێزى ئێمه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ڕێككه‌وتن ده‌كرێت و هه‌ڵوێستى لايه‌نه‌كان وه‌رده‌گيرێت. به بۆچونى ئه‌نقه‌ره كێشه‌كانى نێوان توركيا و سووريا ئه‌مه‌ريكايه كه ده‌رفه‌ت بۆ ڕێكخراوى په‌كه‌كه ده‌ره‌خسێنێت، هه‌ربۆيه‌ش دانوستانه‌كان ماوه‌يه‌كى زۆرى ده‌وێت به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت."
هه‌روه‌ها قربى سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ى له شام ده‌كرێت گوتى، "لێره‌دا كێشه سه‌ره‌كييه‌كه، بوو‌نى ئه‌مه‌ريكايه كه خۆراك به خه‌ونى كورد ده‌دات و درێژه به‌م ملمڵانێيه ده‌دات. به ئاسايبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى سووريا و توركيا وا له واشنتۆن ده‌كات خێرا بير له جێهێشتنى ناوچه‌كه بكاته‌وه و ئه‌وكاتيش ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ده‌بێت بكرێت ئه‌م پێكهاته‌يه به خێرايى ده‌ڕوخێت و كه‌س ناتوانێت پێشبينى بكات، تاوه‌كو ئه‌مرۆ كه چۆن توركيا دارى پێشانداون و ئه‌م داگيركارييه سه‌ربازيانه‌ى كه زيان به وێنه‌ى توركيا و په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا گه‌ياندووه سوودى زياترى ده‌بێت."
ده‌سه‌ڵاتدارانى شام، "پێكه‌وه ده‌يبه‌ينه‌وه"
له‌م ناوچانه‌ى كه سه‌ربازانى توركيا و ئۆپۆزسيۆنى سوورياى لێيه ته‌نيا پێكهاته‌يه‌كى سه‌ربازى نييه، هه‌روه‌ها زۆر بوار هه‌يه ده‌سه‌ڵاتداران به‌واقع قسه‌يان له ئيداره‌دا هه‌يه، يه‌كێك له داواكارييه‌كانى ديمه‌شقيش ئه‌وه‌يه ئه‌و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و داموده‌زگا و باڵه خانه كارگێرييه‌كان كه كارگێرانى توركيا بريار له‌م شوێنانه‌ده‌ده‌ن به ناراسته‌وخۆ به‌ته‌واوه‌تى بگه‌رێنرێته‌وه بۆ ئيداره‌ى سووريا و له‌م ناوچانه‌ش كڕين و فرۆشتن ليره‌ى توركى به‌كاردێت.
هه‌ردوولا له‌پاش دانوستاندنه‌كان كۆتا ئامانجيان، كردنه‌وه‌ى ده‌روازه سنوورييه‌كان و ده‌سپێكردنى بازرگانييە، توركيا هه‌وڵده‌دات له‌گفتوگۆكاندا له‌سه‌ر مێز باس له ده‌سته‌به‌ركردنى به‌رده‌وامى ژيانى رۆژانه‌ى بازرگانى چ له ده‌روازه سنووريه‌كان و ناوخۆى ناوچه‌كه بكه‌ن.
قربى، ئه‌ندام په‌رله‌مانى ديمه‌شق گوتيشى، "ئه‌گه‌ر سه‌ير بكه‌ين توركيا و سووريا له قازانج و زيانه‌كان هاوتان، به‌ڵام پێويسته سه‌ره‌تا كێشه سه‌ربازييه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت. پێكه‌وه ده‌يبه‌ينه‌وه، ده‌بێت ده‌ستكه‌وت و ئاسايش و سياسه‌ت هه‌بێت پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست به هاوكارييه ئابوورييه‌كانى هه‌ردوو وڵات بكرێت. له‌پاش ئه‌مه پێويستە ڕێككه‌وتنه‌كانى بازرگانى ئابوورى دووبارە نوێبكرێتەوە."
به‌ڵام دووباره له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ئالوگۆرى بازرگانى، چاوه‌روان ده‌كرێت ئه‌مريكا سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه بسه‌پێنێت كه بازرگانى له‌گه‌ڵ سووريا ده‌كه‌ن، له‌وانه‌شه توركيا بۆ ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ واشنتۆن بكات.
له‌م كۆتاييه‌ش نێد پرايس، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند واشنتۆن پشتيوانى له هيچ وڵاتێك ناكات بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى ئه‌سه‌د.
ئه‌نقه‌ره بينى كه ئه‌مه‌ريكا ناره‌حه‌ت بووه به‌م په‌يوه‌ندييه، هۆكارى نيگه‌رانى ئه‌مه‌ريكا واده‌بينرێت كه چاڵاكييه‌كانى سوپاى ديموكرات كه‌م ده‌بێته له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى خۆيان پێگه‌ى به‌هێزى ئه‌م هێزانه كه‌م ده‌بێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ديمه‌شق سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته رايگه‌ياند، "ئه‌مه‌ريكا ته‌نيا له سووريا نا، به‌ڵكو دراوسێكانى ئه‌و وڵاته ده‌كاته ئامانج، ئه‌م سياسه‌ته‌ى ئه‌مه‌ريكا خنكاندنى ديمه‌شقه به رێگاى نادادپه‌روه‌رى. چ سوودێكى هه‌يه؟ بازرگانى ترانزێتى وشكانى رووبه‌رى به‌ربه‌ست ده‌بێته‌وه، لێره‌دا توركيا و سووريا تاكه ده‌سه‌ڵات ده‌بن كه ده‌روازه سنوورييه‌كان و ڕێره‌وى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تييان كۆنترۆڵ بكه‌ن."
ئيداره‌ى ديمه‌شق باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه بوو‌نى يه‌په‌گه و گروپه ئۆپۆزسيۆنه‌كان له ده‌روازه سنوورييه‌كان كۆتايى پێبێت و كۆنترۆڵى ته‌واو له‌گه‌ڵ توركيا جێ‌گير بكرێت.
ئايا ده‌كرێت ئاواره سوورييه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه؟
يه‌كێك له بابه‌ته‌كانى دانوستانه‌كانى توركيا و سووريايه داواى ئه‌نقه‌ره‌ش پێشنيارى دامه‌زراندنى لێژنه‌يه‌ك بۆ گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى سووريايه. به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئيداره‌ى سووريا هيچ ده‌ستپێشخه‌ريه‌ك ياخود هه‌ڵوێستێكيان نيشان نه‌داوه، به‌هۆى شه‌رى ناوخۆى ديمه‌شق مڵيۆنان هاووڵاتى مه‌ده‌نى هه‌ڵهاتن بۆ توركيا.
هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركيا نزيكبۆته‌وه و چوونى په‌نابه‌رانى سووريا بۆ ئه‌م وڵاته ده‌توانێت كاريگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ده‌نگده‌ر هه‌بێت، بۆيه‌ش ئه‌نقه‌ره ده‌يه‌وێت ئه‌م پرسه باس بكات به‌ڵام نازانرێت سووريا چ وه‌ڵامێكى ده‌بێت.
قربى سه‌باره‌ت به گه‌رانه‌وه‌ى سوورييه‌كان رايگه‌ياند، "ڕێگريكردن يان سنوورداركردنى گه‌رانه‌وه‌ى په‌نابه‌ران نه سوودى بۆ سووريا ده‌بێت و نه بۆ ئه‌و وڵاته‌ى كه په‌نا به‌ران وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها گه‌ره‌نتى لێبورده‌يى يان سه‌ڵامه‌تى په‌نابه‌ران ناكه‌م. هه‌ركه‌سێك له شوێنێك زۆر بمێنێته‌وه ده‌بێته كێشه، ئه‌و لێكۆلينه‌وانه‌ى كراوه بۆ گه‌رانه‌وه‌ى سوورييه‌كان ده‌ركه‌وتووه ناتوانن بگه‌رێنه‌وه چونكه هه‌ر هۆكارى سياسى نييه به‌ڵكو ناتوانن خزمه‌تگوزارى پێويست وه‌رگرن هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى ڕێگه به هاوكارييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان بدرێت له ده‌روازييه سنووريه‌كان ده‌ست به پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارييه‌كان بكه‌ن كه زۆربه‌يان خۆبه‌خشانه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن."
هه‌روه‌ها ئه‌نقه‌ره نازانێت بۆ گه‌رانه‌وه‌ى سوورييه‌كان ديداره‌ى ديمه‌شق هيچ مه‌رجێك داده‌نێت، بۆيه‌ش ئه‌نقه‌ره له دانوستانه‌كان ئه‌م پرسه‌ى وه‌ك پێشمه‌رج دانه‌ناييه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى هه‌ڵهاتوون كێشه‌ى جددييان له‌گه‌ڵ رژێمى سووريا هه‌يه، بۆيه‌ش ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن لێژنه‌ى ده‌ستوورى له‌ژێر چه‌ترى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى له كاركردن به‌رده‌وامه. ده‌كرێت ئاوارەكان بگەڕێنەوە، به‌ڵام به‌پێى ياساى نوێى ده‌ستوور و له‌ژێر ڕێنماى و چاودێرى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بێت، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌م هه‌نگاوانه بۆ گه‌رانه‌وه‌ى سوورييه‌كان چه‌ند ساڵێك بخايه‌نێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌ى دانوستانى نێوان توركيا و سووريا له رێگه‌ى رووسياوه دەستكەوتى زياتر به‌ده‌ست بهێنێت، ده‌ستپێشخه‌رى زياتر بكرێت، له‌وانه‌يه گفتوگۆكان زياتر به‌ره‌و پێش بچێت.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌بێت سه‌ره‌تا به كۆبوونه‌وه‌ى مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و فه‌يسه‌ڵ ميقداد، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا، كه پێشبينى ده‌كرێت چه‌ند هه‌فته‌يه‌كى تر كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
سەرچاوە: بی بی سی تورك
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment