ئـارامـکـۆ 50 سـاڵ نـەوت بـۆ وڵاتـی چیـن دابـیـن دەکـات ئابووری جیهان
دوای جەنگی نرخەکانی وزە لە 2017، چین بۆ دابینکردنی نەوتی هەرزان پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیە بەهێزتر دەکات.

نوچەنێت

گەورەترین هەناردەکاری نەوتی جیهان (سـعـودیـە)، دوای ئەوەی وەک سەرەکیترین وڵاتی دابینکەری نەوتی، چین پێگەی خۆی تۆمارکرد، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، ئاستی هەناردەکردنی وزەی سعودیە بۆ ڕێژەی 2.1% بەرزبووەتەوە، ڕۆژانە زیاتر لە 1.86 میلیۆن بەرمیل هەناردەی چین دەکات. 

ئەم هەنگاوەی سعودیە، دوای پێشکەوتنی پشکی ئارامکۆ دێت لە 2020ـدا، کە بووە هۆی ئەوەی سعودیە جێگەی ڕووسیا بگرێتەوە لە دابینکردنی ئاسایشی وزەی وڵاتی چین ، هەروەها ئارامکۆی سعودی بەڵێنی داوە لە ماوەی 50 ساڵی داهاتوودا، وزەی وڵاتی چین دابین بکات.

 ئەمین ئەلناسر، سەرۆکی جیبەجێکاری کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی لە کۆربەندەی گەشەپێدانی چینی ڕاگەیاند، کە کۆمپانیاکەیان ئەرکی دابینکردنی وزەی وڵاتی چین، بۆ ماوەی 50 ساڵی داهاتوو لە ئەستۆ دەگرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین