رێگرییەكانی بەردەم دەرنەچوونەوەی ئەردۆغان چین؟ شیکاری

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

رەجەب تەيب ئەردۆغان هەوڵدەدات جارێكى تر دەسەڵاتى توركيا بگرێتەوە دەست، ئەوەش لەكاتێكدايە راپرسيەكان ئاماژە بەوە دەكەن هەڵبژاردنى ئەمساڵ كە بڕيارە لە مانگى حوزەيران ئەنجام بدرێت هەڕەش بۆ سەر دەسەڵاتى ئەردۆغان كە ماوەى (20) لە دەسەڵات دايە، ئەوەش درێژترين ماوەى حكومڕانييە لە توركيا.

هەرچەندە حكومەتى توركيا رێرساكانى هەڵبژاردنى بەجۆرێك داڕشتۆتەوە تايبەتمەندييەكى بە ئاكپارتى داوە، بەڵام ئەو كەسانەى رەخنە لە ئاكپارتى دەگرێن ئاماژە بەوە دەكەن، ئەو پارتە دادگاكان بۆ دوورخستنەى ركابەرە بەهێزەكانى بەكار دەهێنێت.

ئەردۆغان هەوڵدەدات بە هر جۆرێك بێت، ئەمجارەش سەركەوێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا كۆمەڵێك ئاڵنگەری رووبەڕووی دەبێتەوە:

1ــ هاوپەيمانى شەش پارتە

دواى ئەوى لە (2018)  سيستەمى سياسى توركیای لە پەرلەمانييەوە بۆ سەرۆكايەتى گۆڕى، لەم هەڵبژاردنەی ئەمساڵ ئەردۆغانى تەمەن (69) لە مانگى (26) شوبات لەلايەن سەركردەى ئەو شەش پارتە رووبەڕووى بەرانگەرى دەبێتەوە.

لايەنە ئۆپۆزسيۆنەكانى توركيا زۆر بەكەمى هاوئاهەنگيان هەبوو، بەڵام ئەمجارە ئەردۆغان لەلايەن ئۆپۆزسيۆنەوە رووبەڕووى ئاڵنگەرييەكى توند دەبێتەوە، كە پێكهاتووە لە شەش پارت، بەشێكيان هاوپەيمانى پێشوويينە و بەشدارن لە بونيادنانى ئيمپڕاتۆريەتە سياسيەكەى، ئەو دەنگدانەش لە كاتێدايە توركيا بە خراپترين قەيرانى ئابوورى تێدەپەڕێت.

هەرچەندە ئەردۆغان تا ئێستا ئەو سياسيەيە زۆرترين جەماوەرى لە توركيا هەيە، بەڵام پارتى دادوگەشەپێدان لەو قۆناغە پاڵپشتى هەژارانى لەدەست داوە، كە ئەوانە سەرسەخترين پاڵپشتى بوون.

سەركردەكانى ئەو شەش پارتە بەڵێينيان دواوە بە رێككەوتن وەڵات بەڕێوەببەن، بەڵام ئەردۆغان هێرشى تونديان دەكاتە سەر و دەڵێت، توركيا لە رێگەى ئەو هاوپەيمانييەى دروستيان كردووە دەگەڕێنەوە بۆ دۆخى ناسەقامگيرى سياسى و ئابوورى پێش قۆناغى ئاكپارتى.

2ــ بەرزبوونەوەى نرخی كاڵاكان

لە كانوونى يەكەمى ساڵى رابردوو لە توركیا رێژەى هەڵاوسان گەيشتە (64٪) ئەوەش لەدواى ئەرجەنتين بەرێزترين رێژەيە.

ئاڵۆزييەكانى دواى قەيرانى پەتاى كۆڕۆنا و جەنگى رووسيا دژ بە ئۆكراينا بووە هۆى زيادبوونى رێژەى هەڵاوسان لە چەندين وڵات، بەڵام ديدى ئەردۆغان بۆ ئابوورى بەشێوەيەكى ناكلاسيكى بووە خێراكردنى ئەو دياردەيە لە توركيا.

لەكاتێدا زۆربەى بانكە ناوەندييەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەى هەڵاوسان رێژەى سوو بەرزدەكەنەوە، بەڵام ئەردۆغان هەڵوێستى بەتەواوى پێچەوانەيە، رێژەى سوو دادەبەزێنێت، بانكى ناوەندى لەژێر فشارى سەرۆكى توركيا رێژەى سوو دادەبەزێنێت. 

پێش هەڵبژاردنەكان ئەردۆغان بەڵێنى دا پارێزگارى لەوە بكات هاووڵاتيان لە رێگەى زيادكردنى مووچەى خانەنشينى و مووچەى فەرمانبەرانى خزمەتگوزارى مەدەنى بە شێوەيەكى بەرچاو زياد بكات و كەمترين مووچەش بەرزبكاتەوە.

3ــ كەى هەڵبژاردنەكان ئەنجام دەدرێت؟

بڕيارە لە (18) مانگى حوزەيرانى ئەمساڵ هەڵبژاردنەكان بەرێوەبچێت، بەڵام ئەردۆغان كە دەسەڵاتى لە دەستە داوا دەكات هەڵبژاردنى پەرەلمانى و سەرۆكايەتى پێشبخرێت، ئاماژەشى بەوە كردووە كە (14)ى ئايار رۆژى دەنگدانە.

ئەو بەرەوە راستەوخۆ دواى ئەوە بەگوێرەى پلانى حكومەت زيادتر لە دوو مليۆن كەس خانەنشين دەبێت سەدان هەزار كەسى تر لە كەرتى گشتى دادەمەزرێت.

دواى (60) رۆژ لە داواى سەرۆك كۆمار دەنگدان دەستپێدەكات، پێويستە كانديدى سەرۆكايەتى لەگەڕى يەكەم زياتر لە (50%) دەنگەكان بەدەست بهێنێت، ئەوەش بۆ خۆپاراستنە لە دووبارەى بوونەوەى گەڕى هەڵبژاردن لەدواى دوو هەفتە.

4ـ كێ دەبێتە ركابەری ئەردۆغان؟

هاوپەيمانى شەش پارتەكە ناوى كاندى خۆيان بۆ سەرۆكايەتى رانەگەياندووە، بەڵام كەمال كليچدار ئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى (جەهەپە) وەك گەورەترين پارت خۆى لە داناوە بۆ كانديكردن.

لە هەڵبژاردنى شارەوانييەكانى (2019) سەرۆكايەتى پارتى گەلى كۆمارى دەكرد، لە گەورەترين شارى توركيا توانى بەسەر پارتەكەى ئەردۆغان سەركەوێت.

بەڵام كليچدار وەك ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ، كەسايەتييەكى جەماوەرى نييە، كە لە مانگى كانوونى دووەم بە سوكايەتيكردن بە بەرپرسانى وڵات تۆمەتباركرا، فەرمانى دوو ساڵ و حەوت مانگ دەستگيركردنى بۆ دەرچووە، هەروەها رێگريشى لە بەشدارى سياسى لێ دەكرێت، پاڵپشت بەوە ئەوانەى رەخنە لە ئەردۆغان دەگرن، ئاماژە بە كاريگەرى سەرۆكى توركيا لەسەر دادگاكان دەكەن، بۆ رێگرى لە كانديدبونى ئەو كەسانەى وەك ئيمامئۆغلۆ بەهێزن، بەڵام حكومەتى توركيا ئەوە رەت دەكاتەوە.

5 ــ ئاسۆكانى پەرلەمان

راپرسييەكان ئاماژە بەوە دەكەن پارتەكەى ئەردۆغان و پارتى نەتەوە پەرست، رووبەڕووبەى پارێزگارى لەو زۆرينە پەرلەمانييە دەبنەوە كە لە هەڵبژاردنى ساڵى (2018) بەدەستيان هێناوە.

ئەو دوو پارتە كێبەركێ لەگەڵ جەهەپە دەكەن، كە بانگەشەى مافەكانى كورد لە توركيا دەكات، كە سێيەم فراكسيۆنى پەرلەمانييە.

پارتى ديموكراتى گەلان (هەدەپە) لە هەڵبژاردنى (2015) سەركەوتنێكى باشى بەدەستهێناو پارتەكەى ئەردۆغانى لە زۆرينە بێبەشكرد.

بە تۆمەتى پەيوەندى بە پەكەكە دادگا چاوەڕوانى هەڵوەشاندنەوەى هەدەپە دەكات، بەڵام ئەو پارتەش ئەو تۆمەتانە رەت دەكاتەوە.

7ــ هەبوونى كێشەيەك لە كانديدبوونى ئەردۆغان

ئەوانەى رەخنە لە ئەردۆغان دەگرن ئاماژە بەوە دەكەن دەڵێن، ناتوانێت جارێكى تر خۆى كانديد بكاتەوە، مادام پەرلەمان داواى هەڵبژاردنى پێشوەختەى نەكرێت، چونكە بەگوێرەى دەستوور تەنيا دوو جار لەسەر يەك هەر خولەى بۆ ماوەى پێنج ساڵ خۆى كانيد بكات، بەڵام بەرپرسانى ئيدارەى ئەردۆغان ئاماژە بەوە دەكەن، ئەردۆغان لە (2018) راستەوخۆ لەدواى گۆڕينى سيستەمى وڵاتە بۆتە سەرۆك كۆمار.

پێش ئەو وادەيە لە ساڵى (2014) ئەردۆغان راستەوخۆ لەلايەن پەرلەمانەوە لەدواى (11) لە پۆستى سەرۆك وەزيران بۆتە سەرۆك كۆمار.

ئەنجوومەنى باڵاى هەڵبژاردنەكانيش لەو پرسە خاوەنى بڕيارى كۆتاييە، بەڵام پێدەچێت دژ بە داواكەى ئەردۆغان نەبێت.

7 ــ چۆن ڕێسكانى هەڵبژاردن گۆڕان؟

حكومەتەكەى ئەردۆغان بە رەزامەندى پەرلەمان لەسەر هەمووارەكان سەركەوتوو بوو، كە لە شەشى نيسان رەزامەندى بەدەستهێنا بۆ كەمكردنەوەى بەدەستهێنانى رێژەى لە (10%) بۆ لە (7٪) بۆ چوونە پەرلەمان.

لە هەمانكاتدا ئەو رێسا نوێيە وادەكات پارتە بچووكەكان بە تەنيا نەتوانن ئەو بەربەستەى چوونە پەرلەمان بەدەست بهێنن، بەڵام ئەو گۆڕانكارييە وادەكان هەدەپە بە كورسى زياتر بچێتە پەرلەمان.

بەڵام لەبەرانبەريشدا ئەو رێسايە ئەو بەربەستە كەمتر دەكاتەوە سەر رێگە دەدات وەزيرەكان داهاتى وڵات بۆ بانگەشە، ياخود گردبوونەوەكان بەكاربهێنێت.

سەرچاوە: حوڕە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین