ئـارامـکـۆی سـعـودیـی، نـازنـاوەکـەی لـەدەسـتـدا ! شیکاری ئابوری
پەتای کۆرۆنا نازناوی مەزنترین کۆمپانیای جیهان، لە ڕووی داهاتەوە لە کۆمپانیای ئارامکۆ سەندەوە، ئەمەش دوای دابەزینی نرخەکانی نەوت و کەمبوونەوەی خواستی جیهان بۆ نەوت دێت، لە بەرمبەردا، داخستنی بازاڕەکان و خواستی هاوڵاتیانی، بۆ ئامێرە ئەلکترۆنییەکان زیاتر کرد، بە تایبەت بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی.

ئامادەکردنی نوچەنێت

ئـارامـکـۆی سـعـودی، کە گەورەترین هەناردەکەری نەوتی جیهانە، چیتر وەک پڕ قازانجترین کۆمپانیای جیهان نییە. دوای ساڵێک لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، کەمبوونەوەی خواستی جیهان بۆ وزە، بووە هۆی بەرزبوونەوەی خواست لە سەر کاڵایە ئەلکترۆنییەکان، ئەمەش هۆکار بوو لە تۆمارکردنی کۆمپانیای ئەپڵ، وەک پڕ (داهاتـ)تـریـن، کۆمپانیای جیهان لە 2020ـدا. 

داهاتی ئارمکۆ & ئەبڵ، لە 5 ساڵذا

داهاتی کۆمپانیای ئەپڵ لە 2020ـدا، 57.4 میلیار دۆلار بووە، لە بەرامبەردا، داهاتی ئارامکۆ بۆ 49 میلیار دۆلار دابەزی. دابەزینی نرخی نەوت بۆ ژێر سـفـر، بووە هۆی دابەزینی ڕێژەی 44%ـی داهاتی ئارامکۆ، بەڵام کۆمپانیای ئەپڵ، تەنیا لە چارەکی کۆتایی 2020ـدا، داهاتەکەی بە بڕی 22.8 میلیار دۆلاری زیادیکرد، ئەمەش دوای بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان، بۆ ڕایکردنی ژیانی ڕۆژانە و، بەکارهێنانی پێگەکانی ئەنتەرنێت بۆ کۆبووەنەکان. ئەم جیاکارییەی داهاتی نێوان ئەو دوو کۆمپانیا زەبەلاحانە، چەندین ڕەهەندی سیاسی و ئابووری هەیە، بەڵام لێکەوتەکانی کۆرۆنا و، بەکارهێنانی پێگەکانی ئینتەرنێت ،وەک جێگرەوەی ستایلی ژیان پێش کۆرۆنا، سەلماندی پێشکەوتن و خواستی بەردەوامی جیهانە بۆ ئامێرە ئەلکترۆنییەکان، هەرچەندە بەرزبوونەی نرخی نەوت، ئەگەرەکانی دووبارە هەڵکشانی پشکی داهاتی ئارامکۆ دەخەنەڕوو، بەڵام ناسەقامگیری بازاڕی نرخی نەوت، گومان لە جێگیربوونی داهاتی کۆمپانیای ئارامکۆ دروست دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین