شەش پارتە ئۆپۆزسيۆنەكەى توركيا دوو كەس كانديد دەكەن تورکیە

نوچەنێت

محەمەد بارلاس، سه‌رنووسه‌رى رۆژنامەى سه‌باحى توركى ئاماژە بەوە دەكات، بەهۆى ناكۆكى لەسەر ناوى كانديدەكان جەهەپە ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ، سەرۆكى شارەوانى ئيستەنبۆڵ و كەمال كليچدار ئۆغلۆ، سەرۆكى جەهەپە كانديد دەكات.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌(25/كانوونى دووه‌م/2023) ماڵپه‌رى (t24) بڵاويكرده‌وه‌ سه‌رنووسه‌رى رۆژنامەى سه‌باحى توركى ئاماژە بەوە دەكات، دوا واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان يه‌كلايى بۆته‌وه‌ شەش پارتەكە كانديدى هاوباشيان يەكلايى نەكردۆتەوە، بەڵام ئێستا باس لەوە دەكرێت له‌يه‌ك كاتدا ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵو و كه‌مال كليچدارئۆغڵو خۆيان بۆ پۆستى سەرۆكايەتى كانديد دەكه‌ن، لە لايەكى تريشەوە هه‌ده‌په ‌و پارتى ديڤا كانديدى خۆيان ديارى دەكەن.

بەگوێرەى قسەكانى سەنووسەرى رۆژنامەى سەباح بەرپرسانى ئەو شەش پارتە لە كێبڕكێدان بۆ ئەوەى ببن بە كانديد و پۆستى سەرۆك كۆمار بەدەستبهێنن. 

محەمەد بارلاس دەڵێت، ئه‌گه‌ر سه‌ير بكه‌ين ململانێيەكى تون لەنێوان كليچدارئۆغڵو و ميراڵ ئه‌كشنار، سەرۆكى ئي پارت هەيە، چونكە هه‌ردووكيان بەپشتبەستن بە ئه‌نجامى راپرسييەكان ده‌يانه‌وێت پێگەى خۆيان  سەر مێزى گفتوگۆى شه‌ش پارته‌كه‌ به‌هێزبكه‌ن.

بارلاس جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە سەرۆكى جەهەپە و ئى پارت هەردووكيان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە “من سه‌رۆكى ئۆپۆزسيۆنى سه‌ره‌كيم" به‌ڵام بەربەستى بەردەم كليچدارئۆغڵو سه‌ختره، ئەگەر ببێته‌ كانديد و سه‌رنه‌كه‌وێت كورسييه‌كه‌ى سەرۆكايەتى جه‌هه‌په‌ له‌ده‌ست ده‌دات، بەڵام ئيمامئۆغڵۆ له‌ پێگەيەكى گرينگدايه،‌ لێره‌دا ده‌توانێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كليچدارئۆغڵو بكات و واز له‌ خۆكانديدبوون بهێنێت به‌مشێوه‌يه‌ش ده‌توانێت كورسى سه‌رۆكايه‌تى جه‌هه‌په‌ به‌ده‌ست بێنێت..

بڕيارە لە (14)ى مانگى ئايارى ئەمساڵ هەڵبژاردنە گشتييەكان لە توركيا بەڕێوە بچێت،  سەركردەكانى شەش پارتە لە هەوڵى ئەوەندان خۆيان بۆ پۆستى سەرۆكايەتى بەرانبەر ئەردۆغان كانديد بكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین