ئەمەريكا بە پڕۆژەيەكى نوێ گفتوگۆ لەگەڵ رۆژئاواى كوردستان دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

نيكۆلاس گڕەینجەر، نێردەى ئەمەريكا بۆ رۆژئاواى كوردستان ديدارەكانى لەگەڵ لايەنە جياوازەكانى رۆژئاواى كوردستان دەستپێكردووە پڕۆژەيەكى وڵاتەكەى خستۆتە بەردەم لايەنەكان.

ئەمرۆ دووشەممە (30/كانوونى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (شەرقولئەوسەت) بڵاويكردەوە لە دوو هەفتەى رابردوو نێردەى ئەمەريكا لە رۆژئاواى كوردستان لەگەڵ ژمارەيەك هێزى سياسى و سەرۆكى هۆزە كوردى و عەرەبى و سريانى و ئاشوورييەكان كۆبۆتەوە، ئەوەش بۆ رێگەخۆشكردن بووە بۆ خستنەڕووى پڕۆژەى تەواوكارى لەو ناوچەيە و بەستنى كۆنگرەيەك بۆ ئەو لايەنانە.
سەبارەت بەناوەڕۆكى راپۆرتەكەى نێردەى ئەمەريكى تا ئێستا هيچ شتێكى دياريكراوى نەخستۆتە ڕوو، بەڵكو تەنيا گوێى گرتووە و گفتوگۆى گشتى كردووە، كە لە بابەتى گرنگى سەقامگيرى و پێويستى بەشدارى هەموو لايەك لە بەرێوەبردنى ناوچەكە بەبێ جياكردنەوە كەس، هەروەها نابێت پەيوەندييەكان لەگەڵ توركيا دوژمنكارانە بێت، بەڵكو دەبێت ئەو پڕۆژەيە بە رێككەوتنى نێوان توركيا و ئەمەريكا بێت لەسەر چوارچێوەيەكى دياريكراو، ئەوەش بە پشتبەستن بە ديدارە بەردەوامەكانى توركيا و ئەمەريكا لەسەر ئاستى ديپلۆماتكارانى پەيوەست بە دۆسيەى سوريا لەسەر ئەو بابەتە، بەتايبەتيش سەردانى مەولوود چاوشئۆغلۆ بۆ ئەمەريكا و كۆبوونەوەى لەگەڵ وەزيرى دەرەوەى ئەو وڵاتە.
چاودێرانى سياسى پێيانوايە لەدواى سەردانى وەزيرى دەرەوەى توركيا بۆ ئەمەريكا، ئەنقەرە لە لێدوانەكان و هەنگاوەكانى لەگەڵ دەسەڵاتدارانى سووريا پشتگوێخستنى پێوەديارە، ئەمەريكاش رايگەياندبوو نزيكبوونەوەى يەكلايەنە رەت دەكاتەوە، بەڵام توركيا لە هەمانكات دەيەوێت خواستەكانى لە باكوورى سووريا بهێنێتە دى، ئەمەريكا و رووسيا بەڵێنى كشانەوەى (هەسەدە) بە دوورى (30) كيلۆمەتر لە خاكى توركيا جێبەجێ بكەن و پشتێنەى ئەمنى و پرۆژەى جێگيركردنى پەرنابەرانى سووريا جێبەجێ بكەن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین