ئەردۆغان بانگێشتى عەبدولفەتاح سيسى دەكات تورکیە

نوچەنێت

توركيا ئامادەسازى دەكات بۆ بانگێشتكردنى عەبدولفەتاح سيسى، سەرۆكى ميسر بۆ ئامادەبوونى لە خولى چوارەمى كۆڕبەندى ديپلماسى ئەناڵتيا، كە بڕيارە لە مانگى ئادارى ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

سێشەممە (31/كانوونى دووەم/2023) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە چەند راگەياندنەكانى توركيا بڵاويان كردەوە، ليژنەى هەماهەنگى نێوان ئەنقەرە و قاهير  بۆ بانگێشتكردنى عەبدولفەتاح سيسى بۆ بەشدارى لە كۆڕبەندى ئەنتاڵيا كە لە مانگى ئادارى ئەمساڵ لە توركيا بەڕێوە دەچێت، دەستيان بە ئامادەسازى كردووە، كە تێيدا ژمارەيەك سەرۆك و سەرۆك وەزيرانى وڵاتان و ديلپۆماتكاران و پسپۆڕانى بوارى دارايى و بزنسمان تێيدا بەشدار دەبن.

لەو كۆڕبەندە گفتوگۆ لەسەر ژمارەيەك پرس لەچوارچێوەى پەيوەندييە نێودەوڵەتييەكان دەكر`ێت، كە بڕيارە ئەمساڵيش هاوشێوەى ساڵانى پێشوو بەڕێوە بچێت.

ساڵى رابردوو (11) وڵات لەسەر ئاستى سەرۆك و سەرۆك وەزيران و (41) وەزيرى وڵاتان وەك نوێنەر لەو چالاكييە بەشداربوون، هەروەها لەپاڵ سەرۆك و سەرۆك وەزيرانى وڵات، نوێنەرى زياتر لە (60) رێكخراوى نێودەوڵەتى بەشداربوون.

سەرەڕاى سستى لێكنزيكبوونەوەى نێوان ميسر و توركيا، لە (20)ى تشرينى دووەمى ساڵى رابردوو بۆ يەكەم جار رەجەب تەيب ئەردۆغان و عەبدولفەتاح سيسى لە كردنەوەى دەستپێكى يارييەكانى مۆنديالى جيهانى لە قەتەر، پێگەوە تەوقەيان كرد، ئەوەش يەكەمين جار بوو هەردوو سەرۆك پێكەوە ديارێكى كورت ئەنجام بدەن. 

چەند رۆژێك پێش ئەو ديدارە، سامح شوكرى، وەزيرى دەرەوى ميسر رايگەياند، هەوڵەكانى نزيكبوونەوەى ئەنقەرە و قاهيرە چەند مانگێكە وەستاوە، كە لەسەرەتادا لەسەر ئاستى وەزارەتى دەرەوە و دەزگاى هەواڵگرى بەرەوپێشچوون هەبوو.

سەبارەت بە ناكۆكييەكانى نێوان ئەو دوو وڵاتەش وەزيرى دەرەوەى ميسر جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، دواى ئەوەى ئەنقەرە رێككەوتنى لەبوارى ئەمنى و وزە لەگەڵ حكومەتى يەكێتى نيشتمانى ليبيا بەسەرۆكايەتى دبييبە واژۆكرد، قاهير دان بەو رێككەوتنە نانێت.

ديدارى قەتەر هۆكارى سەرەكى بوو بۆ نزيكبوونەوەيان، پێشتريش ئەردۆغان ئاماژەى بەوە كرد بوو، كە هيچ رێگرى بۆ ديدار لەگەڵ سيسى نييە، چونكە لە سياسەت نەيارى هەميشەيى نييە.

لەكۆتايى مانگى تشرينى دووەمى ساڵى رابردوو لە كردنەوەى مۆنديالى ساڵى (2022) بۆ يەكەم جار رەجەب تەيب ئەردۆغان و عەبدولفەتاح سەيرى دواى نۆ ساڵ لە ململانێى توند ديدارێكيان ئەنجام دا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین