چوار وڵات كونسڵخانەیان لە ئیستەنبۆڵ دادەخەن تورکیە

نوچەنێت

بەهۆی مەترسییە ئەمنییەكان و ئەگەری هێرشی تیرۆستی بۆ سەر كونسڵخانەكانیان هەریەك لە وڵاتانی بەریتانیا و هۆڵندا و ئەڵمانیا و سوید كونسڵخانەی خۆیان لە ئیستەنبۆڵ داخستووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (یەكی/شوبات/ 2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە كونسڵخانەی ئەڵمانیا راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە لە بەشێكی هاتووە، لەمڕۆوە كونسڵخانەی ئەڵمانیا دادەخرێت هەموو رێكارەكانی ڤیزا و پاسەپۆرت رادەگیرێت.

لە لایەكی ترەوە كونسڵخانەی سوید بەهۆی مەترسی هێرشی تیرۆرستی رێكارەكانی قبووڵكردنی سەردانیكەرانی راگرتووە، كە دەكەوێتەوە نزیك ئەو ناوچەیەی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو هێرشێكی تیرۆرستی تێدا ئەنجامدرا.

لە چەند رۆژی رابردوو باڵیۆزخانەی ئەمەریكا هۆشداری دایە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لە مەترسی روودانی كردەی تیرۆرستی و بە ئامانجگرتنی كەنیسە و شوێنی پەرستشی جووەكان و نێردە دیپلۆماسەكان و شوێنە قەرەباڵغەكان، بەتایبەت گەرەكانی بیۆگلۆ و گالاتا و تەقسیم و شەقامی ئیستقلال لە ئیستەنبۆڵ، باڵیۆزخانەی فەرەنسا بە پشتبەستن بە زانیارییەكانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا هۆشداری دا لە ئەگەری ئەنجامدانی كردەی تیرۆرستی.

لە دوای سوتاندنی قورئانیش لە بەردەم باڵیۆزخانەی توركیا لە سوید، باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە توركیا هۆشداری دایە هاووڵاتیانی ئەگەری هێرشی تێرۆرستی هەیە. 

لە هەفتەی رابردوو بەهۆی سوتاندنی قورئان لەبەردەم باڵیۆزخانەی توركیا لە سوید ناڕەزایی توندی لێكەوتەوە ئەوەش بووە مەترسی روودانی كاردانەوەی تیرۆرستی بەرانبەر ئەو رووداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین