هەدەپە كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی دیاری دەكات تورکیە

نوچەنێت

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، پێش شەش پارتەكە كاندیدی خۆمان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی دیاری دەكەین.

ئەمڕۆ چوارشەممە (یەكی/شوباتی/ 2023) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە هاوسەرۆكی هەدەپە رایگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت هاوپەیمانی ئازادی و كاركردن پێش شەش پارتەكە كاندیدی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی راگەیێنن.

بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی شەش پارتەكە بڕیارە لە (13)ی ئەم مانگە كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار  رابگەیێنن.

سەبارەت بە ئەگەری كاندیدی ئافرەت بۆ پۆستی سەرۆكایەتی بوڵدان رایگەیاند، لە دانیشتنەكانی تایبەت بە بوودجەی ئەمساڵ ئاماژەی بەوە كرد، نمونەی سەرۆكایەتی پارتەكەمان دەستكەوتێكی مێژوویییە، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە بازنەی ئامانجەكان فراوان بكەین، ئەگەر دەخوازن ئافرەتێك وەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار لە سەدەی دووەمی مێژووی توركیا كاندید بكەن، ئەوە هەدەپە دەبێتە براوە كە پارت و هاوپەیمانی ئافرەتانە.

هەرچەندە پارتەكانی بەشدار لەو هاوپەیمانییە بڕیارێكی لەو جۆرەیان نییە، بەڵام ئەگەری بەهێز ئەوەیە هاوپەیمانی ئازادی و كاركردن ئەو بڕیارە بدات، چونكە ئێستا گفتوگۆ لەسەر گوڵتان كەشناك، سەرۆكی پێشووی دیاربەكر هەیە، كە ئێستا لە توركیا لە زیندان دایە.

بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنە گشتییەكانی توركیا ئەنجام بدرێت، تا ئێستا سێ هاوپەیمانی بۆ چوونە ناو ئەو هەڵبژاردنە راگەیێندراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین