وەزیری بەرگری تورکیا: کڕینى فڕۆکەى (ئێف 16)ى ئەمەریکى تاکە بژارەى ئێمە نییە شیکاری

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

خەڵوسى ئاكار، وه‌زيرى به‌رگريى توركيا، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مه‌ريكا ده‌كات وگوتى، "پێويسته‌ له‌ دانوستانه‌كانى فرۆكه‌ى (ئێف 16) له‌ نێوان ئه‌مه‌ريكا و توركيا مێشكێكى پته‌و زاڵبێت بەسەر‌ كۆبوونه‌وه‌كان، چونکە فرۆكه‌ى (ئێف 16) تاكه‌ بژارده‌ نييه‌، تورکیا‌ بڕیاریداوە فرۆكه‌ى كزڵ ئێلماش لەسەر سەر ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و ده‌رياى ئيجه‌ بفڕێنێت." 

ماڵپه‌رى(سى ئێن ئێن) لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەكات وه‌زيرى به‌رگريى توركيا ئاستی پیشەسازیى سەربازیى و پێشکەوتنى چەکى ئاسمانى و زەوینى ئەو وڵاتەكەی دەخاتەڕوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌ك دا له‌ شارى قرسى توركيا خەڵوسى ئاکار باسى له‌ پيشه‌سازيى به‌رگريى توركيا و بابەتى کڕینى‌ فرۆكه‌ى (ئێف 16) لە ئەمەریکا کرد و گوتی، "پێويسته لەگەڵ‌ ئه‌مه‌ريكا پێكه‌وه‌ گفتوگۆ لەسەر ئه‌م بابه‌ته ‌بكه‌ین و‌ بريارێك بده‌ن، ئێمه‌ش چاوه‌رێين به‌پێى بريارى ئەمەریکا هەنگاو دەنێین، بۆ توركيا و به‌هێزکردنى ناتۆ و سوپاى سه‌ربازى توركيا، فرۆكه‌ى (ئێف 16)ى ئەمەریکى تاكه‌ بژاردە‌ نييه‌." 

وه‌زيرى به‌رگريى توركيا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "پێشتر ده‌مانچه‌ى خۆمان له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌فرۆشت، ئێستاش ئێمه هه‌موو جۆره‌ چه‌كێكى سوك به‌رهه‌م دێنين و هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ى ده‌كه‌ين، جگه‌ له‌مانه‌ش که‌‌شتى دروستده‌كه‌ين و هه‌نارده‌ى ده‌كه‌ين، ئه‌گه‌ر درزببه‌ن و بشته‌قن فرۆكه‌ هەر دروست ده‌كه‌ين و فرۆكه‌ى كزڵ ئێلماش ده‌فڕێنين." 

هه‌روه‌ها ئاكار سه‌باره‌ت به‌ دانوستاندنى نێوان سووريا و رووسيا و توركيا دەڵێت، "كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى وه‌زيرانى به‌رگريى و هه‌واڵگريى توركيا و سووريا و رووسيا به‌رده‌وامى ده‌بێت و له‌م مانگه‌دا دووباره‌ كۆده‌بينه‌وه‌." 

خەڵوسى ئاكار ئاماده‌يى خۆى ده‌ربڕى بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زيرانى يۆنان دەربڕی و گوتى، "يۆنان به‌ شێوه‌يه‌كى نابەرپرسانە ئێمه‌ تاوانبارده‌كات به‌ عوسمانيزمى نوێمان ناودەبات و گوایە ساسه‌تى فراوانخوازی ئه‌نجام ده‌ده‌ين، ئايا ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چ په‌رده‌ پۆش بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌يانى وه‌زيرى به‌رگريى يۆنان بێت پێشوازيى لێده‌كه‌م و ئه‌گه‌ر به‌يانى بانگهێشتم بکەن، ئامادەم ده‌چم، چونکە گه‌ر بۆ ديالۆگ بانگم بکەن ئه‌مه‌ لاوازيى نييه‌ و توركيا هيچ كاتێك هه‌ڕه‌شه‌ نه‌بووه‌ بۆ سه‌ر هيچ وڵاتێک، هه‌رده‌م هاوپه‌يمانێكى باوه‌رپێكرا و به‌هێز بووه‌." 

وەزیرى بەرگریى تورکیا ئاماژە بەوەدەکات كه‌ هه‌رگيز رێگه‌ به‌ جێبه‌جێكردنى هيچ ياساى لايه‌نێك ناده‌ن، "چونکە ئێمە بريارمانداوه‌ پارێزگارى له‌ ياسا و مافى خۆمان له‌ قوبرس و ده‌رياى ئيجه‌ و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست بكەین." 

سەرچاوە: سی ئێن ئێن 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین