سەرۆكی ئۆكراینا لە گەیشتنی فڕۆكەكانی ناتۆ بێهیوا دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان
دوای سەردانە بەردەوامەكانی ڤۆلۆدیمێر زیلینكسی، سەرۆكی ئۆكراینا بۆ بەدەستهێنانی فڕۆكەی شەڕكەر پێش بەهاری ئەمساڵ كە ئەگەر هەیە سوپای رووسیا هێرش بكات، بەڵام ئێستا بێهیوابووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (12/شوبات/2023) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاویكردەوە سەرۆكی ئۆكراینا لە هەوڵەكانی بۆ بەدەستهێنانی فڕۆكەی شەڕەكەر بێهیوابووە، پێی وایە ئەو فڕۆكانە لە كاتی خۆی ناگەن.

گۆڤاری (نیوز ویك)ی ئەمەریكی لە راپۆرتێكدا لەژێر ناونیشانی زینلینسكی بێهیوابووە، ئاشكرای دەكات، بەهۆی ئەوەی ئۆكراینا پێویستی زۆری بە فڕۆكەی شەڕەكردە چونكە فاكتەرێكی یەكلاكەرەوەیە بۆ رووداوەكانی سەر زەوی، تا ئێستا ئەو فڕۆكانە نەگەیشتوون، ئەوەش وایكردووە زیلنسكی بێهیوا بێت. 

سەبارەت بە هۆكاری ئەو داواكەوتنە ڤلیپ ئینگرام بە گۆڤاری نیوز ویكی راگەیاندووە، لەدوای بەرەوپێشچوونەكانی جەنگ، زیلنسكی داوای فڕۆكەی شەڕكەری لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ كردووە كردووە.

ئینگلرام پێی وایە سەرۆكی ئۆكراینا دەزانێت بۆ مەشقی فڕۆكەوانەكان وڵاتەكەی لەسەر فێرۆبوونی فڕۆكەی جەنگی رۆژئاوایی چەند مانگێكی دەوێت، چونكە ئەمە تەنیا فڕین نییە، هەروەها دەشزانێت هیچ چارەسەرەكێكی كورتمەودا نییە، بەڵام پێویستە دەست بەو پڕۆسەیە بكرێت، تەنیا دەستپێكی مەشقی فڕۆكەوانەكان دەبێتە بڕیاری پێدانی ئەو فڕۆكانە لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە.

سەبارەت بە پێدانی ئەو فڕۆكانەی سەرۆكی ئۆكراینا داوای كردووە، كە ئەگەری مەترسی هێرشی فراوانی رووسیا هەیە، ئەندرییە دودا، سەرۆكی پۆڵندا رایگەیاند، پێدانی فڕۆكەی (ئێف 16) بە ئۆكراینا زۆر مەترسیدارە، جێبەجێكردنی ئاسان نییە چونكە پۆڵندا تەنیا (50) فڕۆكەی هەیە، ئەگەر ئەو فڕۆكانەش رادەست بكات، بەرگری ئاسمانی لاواز دەبێت.

ئەو لێدوانانەی سەرۆكی پۆڵندا لەكاتێدایە ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا بەگومانە لە جێبەجێكردن و پەلەكردنی رادەستكردنی فڕۆكەكانی ناتۆ بە ئۆكراینا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین