ئۆكراینا بە فڕۆكەی توركی هێرش دەكاتە سەر رووسیا وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

رۆژنامەی لۆباریزیانی فەرەنسی بڵاوی كردەوە، فڕۆكەی بەیرقداری توركی لە سەرەتای جەنگی رووسیا ــ ئۆكراینا بووە بە ئەستێرە، پێنجشەممەی رابردوو جارێكی دیكە گەڕایەوە گۆڕەپانی جەنگی رووسیا و كەشتییەكی رووسی كە لە ئاوەكانی دەریای رەش دەگەڕا ژێر ئاوی خست.

رۆژنامەكە ئەوەشە ئاشكراكردووە ئەو فڕۆكەیە هەنگاو بە هەنگاو لە هێڵەكانی بەرگری پێشەوە ون بوو، ئەوەش بەهۆی كەمی ئەو فڕۆكەیە بوو لە لای حكومەتی ئۆكراینا، بەڵام لە پێنجشەمەی رابردوو جارێكی دیكە لە هێرشی ئۆكرایتا لە دەریای رەش بەشداری كردەوە و كەشەتیەكی رووسی لە ناوچەی خیرسۆن، كە بۆتە هۆی كوژرانی تیمە پێنج كەسیەكەی لەسەر پشتی ئەو كەشتییە بووە.

دەزگای هەواڵگری سەربازیی ئۆكراینا چەند وێنەیەكی ئەو هێرشەی بڵاوەكردۆتەوە، كە ئاماژە بە ئامانجگرتنی ئەو كەشتییە دەكات لە رێگەی لێزەری فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی، كە لێدانێكی مووشەكی ورد و كاریگەرە، وێنەكان ئەوە دەردەخەن كە فڕۆكەی بەیرەقدار تی بی 2 هێرشەكەی بە سەركەوتوویی ئەندام داوە.

ڤیكتۆر كۆزین نووسەری راپۆرتەكەی ئەو رۆژنامە فەرەنسییە دەڵێت، ئەو فڕۆكەیە لە لایەن كۆمپانیای بایكاری توركی درووستكراوە، وەك فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی تەكتیكی دیزاین كراوە، ئاستی و بەربوونەوەی مامناوەندە، فڕینی درێژمەودایە، توانای ئەنجامدانی ئەركی هەواڵگریی و چاودێری و رووماڵكردن و بۆردوومانی هەیە.

لە سەرەتای ململانێی رووسیا و ئۆكراینا ئەو فڕۆكە رۆڵی گەورەی هەبوو، درێژیی باڵەكانی (12) مەترە، كێشەكەی (650) كیلۆیە، زۆرێك لە چاودێران ئەو فڕۆكەیە بە دێوەزمە ناودەبەن، پێش ئەوەی لە هێڵەكانی بەرگری نەمێنێت.

ئۆكراینا ئەو جۆرە فڕۆكە بۆ لێدان لە كاروانی چەكە گەورەكان و تانك بەكاردەهنێت، تەنیا (20) دانەی هەیە، ئامادەنەبوونی كێشەیە، چونكە لە سەنگەرەكانی پێشەوە بە فڕۆكەیەكی كارا ناسراوە، سینی ئۆزاكاراساهین، راوێژكاری بەرگریی و ئەمنی دەڵێت، بەیرەقدار سەلماندی لە ژینگەی تەواو جیاواز كارایە، لە لیبیاوە بۆ ئۆكراینا، بە هەمان شێوە لە ناگۆڕنوكەرەباغ.

هەواڵگری سەربازیی ئۆركراینا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بەیرەقدار تی بی 2 دەتوانێت بۆ ماوەی زیاتر لە (20) كاتژمێر لە ئاسمان بمێنێتەوە، پشت بە سیستەمی موشەكی ئاراستەكراو بە لێزەر ببەستێت، ئاستی پێكانی ئامانجەكانی بەرەز، دەتولنێت چوار جۆر مەوادی زیرەك لە جۆری رۆكستان مام لە هێرشە وێرانكەرەكانی بەركار بهێنێت.

ئەو فڕۆكەیە لە هەمان كاتدا سیستەمی گواستنەوەی وێنەی هەیە، لەگەڵ بەناوبانگەیەكەی نرخەكەی  (4.6) ملیۆن دۆلارە، كە بە جۆرێكی هەرزانی ئەو تەكنەلۆژیایە دادەندرێت، كە نرخەكەی لە (10%)ی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی جۆریەی (Reaper)ی ئەمەریكیە، بە گوێرەی كۆمپانیای بایكرای توركی سەرقاڵی پەپێدانی ئەم جۆرە فڕۆكەیە بۆ ئەوەی پێگەی ئێستای لە بازاڕەكان بپارێزێت. 

سەرچاوە: ماڵپەڕی جەزیرە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین