ئەوروپا بە پارەی بلۆككراوی ڕووسیا چەك بۆ ئۆكراینا دەكڕێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

یەکێتیی ئەوروپا پلانی هەیە کار لەسەر بەکارهێنانی سەرمایە بلۆككراوەكانی ڕووسیا بکات بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا، بەرپرسێکی باڵای یەکێتییەکەش دەڵێت، "یه‌كێتیی ئه‌وروپا پاره‌ی بلۆككراوی ڕووسیا ده‌خاتە خزمه‌تی پشتیوانییه‌كان بۆ ئۆكراینا".

ڕۆژی یەکشەممە (2025/8/31) ئاژانسی (رۆیتەرز) بلاویکردەوە، کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، بۆ بلۆکكردنی سه‌روه‌ت و سامانی ڕووسیا له‌ ئه‌وروپا هەموو رێگا ئەگەرییەکان دەگرینە بەر، تەنیا ئامانج بۆ بەهێزکردنی پشتیوانییەکانە بۆ ئۆکراینا.

 بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا دەشڵێت، گرنگە بەدواداچوون بۆ هەموو رێگا ئەگەرییەکان بکرێت لە بلۆكکردنی ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی ڕووسیا کە لە دوای هێرشەکەی بۆ سەر ئۆکراینا لە شوباتی (2022) له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا بڕیاری بلۆك كردنی درا  كه‌ به‌ نزیکەی (210) ملیار یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

دوای چەند کۆبوونەوەیەکی فەرمی و گفتوگۆی چڕ و بەردەوام، بەرپرسانی گروپی حەوت لە ئۆکتۆبەری (2024) رێککەوتن لەسەر بەکارهێنانی پارەی ڕووسیا بۆ دەستەبەرکردنی قەرزێکی (45) ملیار یۆرۆ بۆ ئۆکراینا لە یەکێتیی ئەوروپا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین