هه‌ڕه‌شه‌كردن له كازمى... مۆدێلێكى نوێى میلیشیاكانى عێراق
ئاماده‌كردنى، نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ میلیشیاكانى ره‌بعوڵا له شه‌قامه‌كانى به‌غدا نمایشى هێزیان كرد و گوایه وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌دژى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دواتریش هه‌ڕه‌شه‌یان له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كرد و له وه‌ڵامیشدا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ئامانجى ئه‌و گرووپه‌ى ئاشكرا كرد و گوتى، "له ویژدانى خۆمان نه‌بێت له هیچ كه‌سێكى تر ناترسین".

له بودجه نه‌درێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25 ى ئادار گرووپى چه‌كدارى ره‌بعوڵا له شه‌قامه‌كانى به‌غدا نمایشێكى هێزیان كرد ودواتر سووكایه‌تیان به وێنه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌حمه‌د ئه‌بوره‌غیف كرد كه سه‌رۆكى ئه‌و لیژنه‌یه تایبه‌ته‌یه كه به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵى ده‌بێته‌وه.
گرووپه‌كه وتارێكیان خوێنده‌وه و كۆمه‌ڵێك داواكارییان هه‌بوو كه هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندى به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكاوه هه‌بوو، هه‌ندێكى تریش په‌یوه‌ندى به بارودۆخى ئابوورى هه‌بوو. له‌وانه نزمكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار و په‌سندكردنى بودجه و پێنه‌دانى پشكى هه‌رێمى كوردستان.
موقته‌دا سه‌درى رێیه‌رى ره‌وتى سه‌در و پاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون یه‌كه‌م به‌رپرسى عێراقى بوو، له‌و هه‌ڕه‌شانه هاته‌ده‌نگ و له تویتێكدا روونى كرده‌وه كه كارى میلیشیا نییه به‌هێز باسى نرخى دۆلار بكات و ئه‌مه كارى پسپۆڕانه، جیا له‌وه‌یش سه‌در داواى له حه‌شدى شه‌عبى كرد له‌و دیارده‌یه بێته‌ده‌نگ و ئه‌گه‌ر ئه‌و گرووپه سه‌ربه حه‌شدى شه‌عبى نییه، ئه‌وا ده‌بێت حه‌شد رایبگه‌ینێ.
هه‌ر زوو حه‌شدى شه‌عبى وه‌ڵامى داواكارییه‌كه‌ى سه‌درى دایه‌وه و له راگه‌یێندراوێكى فه‌رمى روونى كرده‌وه ئه‌وان هیچ چالاكییه‌كیان له‌ناو به‌غدا نه‌كردووه و دووپاتیشیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه لیواكانى حه‌شدى شه‌عبى ژماره‌یان هه‌یه نه‌وه‌ك "ناو" به‌ڵكو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیان ناویان هه‌یه.
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له كاتى رێزلێنان له شه‌هیدانى رۆژنامه‌گه‌رى باسى له هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌و گرووپه كرد و گوتى، "به‌خوا له ویژدانى خۆمان نه‌بێت له هیچ كه‌سێكى تر ناترسین". به‌گوێره‌ى هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه، كازمى ده‌ڵێ، "ئامانج له نمایشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ شڵه‌ژانى بارودۆخه‌كه و دوورخستنه‌وه‌ى عێراق بوو له رۆڵه راسته‌قینه‌كه‌ى خۆى".
ماڵپه‌ڕى میدل ئیست ئۆنلاین له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، "نمایشكردنى هێز له‌م وڵاته بووه‌ته بابه‌تێكى باو، ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تاى مانگى رابردوو بوو كه میلیشیاى سه‌رایا سه‌لامى سه‌ر به موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وت سه‌در هه‌مان كاریان كرد، له‌نێو بارودۆخێكى گرژدا مه‌به‌ستیان گه‌یاندنى په‌یامێك بوو".
له ماوه‌ى كه‌متر له ساڵێك
چوار جار میلیشیاكان له‌دژى كازمى
رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام
ئه‌و ماڵپه‌ڕه جگه له سه‌رایا سه‌لام باسى هیچ گرووپێكى تر نه‌كردووه، به‌ڵام پێشتر هه‌ر یه‌كه له عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و كه‌تیبه‌كانى حزبوڵا هه‌مان كاریان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى كردووه. له مانگى حوزه‌یرانى رابردوو كاتێك به‌تۆمه‌تى به‌شداربوون له هێرشه مووشه‌كییه‌كان 14 چه‌كدارى سه‌ربه كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراق له‌لایه‌ن دژه تیرۆره‌وه گیران، میلیشیاكانى حزبوڵا هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز و بێباكانه كه‌سه‌كانیان به‌ردا و دواتر له‌ناو شه‌قامه‌كان وێنه‌ى كازمیان سووتاند.
له كۆتایى ساڵى رابردوودا كاتێك به‌رپرسێكى عه‌سائیب له‌لایه‌ن دژه تیرۆرى عێراقه‌وه گیرا به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ده‌ستى له هێرشه مووشه‌كییه‌كان هه‌یه، میلیشیاكانى عه‌سائیب رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانى به‌غدا و چه‌ندان ڤیدیۆ و په‌یامى هه‌ڕه‌شه ئامێزیان بڵاوكرده‌وه و ده‌گوترا مسته‌فا كازمیان ناچار كرد رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بكات و تۆمه‌تباره‌كه به‌ربدات.
جیا له‌مانه میلیشیاكان چه‌ندان تاوانى تریان كردووه بێ ئه‌وه‌ى گوێ به داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت بده‌ن، له‌وانه هه‌ر گرووپى ره‌بعوڵا بوو پێشتر نووسینگه‌ى كه‌ناڵى دیجله‌ى سووتاند و دواتر لقى پارتى دیموكراتی كوردستانیان له به‌غدا سووتاند.
ده‌گوترێ هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌م جاره‌ى ره‌بعوڵا په‌یوه‌ندى به‌و دانوستاندنه‌وه هه‌یه كه به‌نیازه له‌نێوان ئه‌مریكا و عێراق بكریت، دوێنێ رۆژنامه‌وى واشنتن پۆستى ئه‌مریكى ئاشكراى كردبوو، له مانگى نیسانى داهاتوو گفتوگۆى ستراتیژى نێوان ئه‌م دوو وڵاته ده‌ستپێده‌كاته‌وه و داوا و واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌كه‌یشى له‌سه‌ر خواستى عێراق بووه.
له به‌غدا و دوو شارى تر رژانه سه‌ر شه‌قام
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment