كورتهێنانى گەنجينەى توركيا لە رێگەى ناديارەوە پڕدەكرێتەوە تورکیە

نوچەنێت

ماڵپەڕى بلۆمبێرگ بڵاويكردەوە نيوەى بۆشايى گەنجينەى توركيا لە ساڵى (2022) لە رێگەى سەرچاوەى ئاڵۆزەوە بڕكراوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (14/شوبات/ 2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بە پشت بەستن بە راپۆرتێكى بلۆمبێرگ بڵاويكردەوە توركيا بەهۆى دابەزينى بەهاى ليرە چەند ساڵێك تووشى قەيرانى ئابوورى بووە، چاوەڕوان دەكرێت بەهۆى ئەو بوومەلەرزەى هەفتەى رابردوو ئەو قەيرانە زياتر بێت.

بەگوێرەى راپۆرتەكەى بلۆمبێرگ تا ئێستا (24) مليار و (200) مليۆن دۆلار بە رێگەى ناديارەوە خراتەوە گەنجينەى توركيا بۆ پڕكردنەوەى ئەو بۆشاييانە.

توركيا لە (10) ساڵى رابردوو گەورەترين كورتهێنانى لە بوودجەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى تۆمار كردووە، بەتايبەت دواى زيادبوونى هاوردەكردنى زێڕ و تێچووى وزە، بەڵام هێنانى پارەى ناديارە هاوكار بووە بۆ پڕكردنەوەى ئەو كورتهێنانە.

بەگوێرەى ئەو ژمارانەى بانكى ناوەندى لە مانگى كانوونى يەكەم بڵاويكردەوە ئاستى كورتهێنان پێنج مليار و (900) مليۆن دۆلار بوو، ئەوەش كەمێك زياتر بوو لە پێشبينى ئابووريناسان.

سەبارەت بەو سەرچاوەى ئەو پارەيە ماڵپەڕى بلۆمبێرگ ئيكۆنۆميس ئاماژە بەوە دەكات، هاتنى ئەو پارەيە لە سەرچاوەى ناديارەوەيە، ئەوەش وايكردووە پارێزگارى لە يەدەگەكانى بانكى ناوەندى بكات، كە بووە هۆكارى ئەوەى بانكى ناوەندى لە ماوەى ساڵێكدا بۆ ماڵپشتى ليرە (108) دۆلار بخاتەوە بازاڕەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین