ئەرمينيا هەوڵدەدات پەيوەندييەكانى لەگەڵ توركيا ئاسايی بكاتەوە تورکیە

نوچەنێت

ئارارات ميرزوبان، وەزيرى دەرەوەى ئەرمينيا لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى لەگەڵ وەزيرى دەرەوەى توركيا جەختى لەسەر خواستى وڵاتەكەى بۆ ئاشتەوايى لەگەڵ ئەنقەرە كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (15/شوبات/ 2023) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە وەزيرى دەرەوەى ئەرمينيا بە مەبەستى گەياندنى سەرەخۆشى وڵاتەكەى بە توركيا سەردانى ئەنقەرەى كرد و لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغلۆ وەزيرى دەرەوەى ئەو وڵاتە كۆبووەوە لەدواى كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رايگەياند، تيمە فرياگوزارييەكانى وڵاتەكەمان بەردەوامن لە گەڕان و دۆزيينەوەى دەربازبووان و تەرمەكان لە ژێر داروپەردووى باڵەخانەكان.

لە بەشێكى ترى قسەكانى  وەزيرى دەرەوەى ئەرمينيا گوتى، لە چوارچێوەى ئەم سەردانەى ئەمڕۆمان سەرلەنوێ جەخت لەسەر خواستى وڵاتەكەمان بۆ ئاشتەوايى لەگەڵ ئەنقەرە و يەريڤان دەكەينەكەينەوە، دەمانەوێت بە تەواوى پەيوەندييەكانمان لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە ئاسایی بكەينەوە و كە ناڵە ديپلۆماسييەكانى نێوان هەردوو وڵات دەست بەكارەكانيان بكەنەوە.

ئارارات ميرزوبان ئاماژەى بەوە كرد، لە چەند رۆژى رابردوو رێگەيەكى وشكانى نێوان توركيا و ئەرمينيا كرايەوە، كە ماوەى (35) ساڵە داخراوە، ئەوەش بە ئامانجى گەياندنى هاوكارييە مرۆییەكانە بۆ زيانلێكەوتووان، هەروەك گوتيشى، دوێنێ كاروانى دووەمى هاوكارييە مرۆييەكانى وڵاتەكەمان گەيشتە توركيا.

هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانييە وەزيرى دەرەوەى توركيا رايگەياند، ئەرمينيا دەستى دۆستايەتى بۆ گەلى توركيا درێژكردووە، تيمێكى فرياگوزارى رەوانەكردووە لە (28) كەس پێكهاتووە، ئەو تيمە توانيان منداڵێك ئافرەتێك دەرباز بكەن، ئێمە سوپاسى ئەو هەوڵە گەورانەيان لە گەڕان و دۆزيينەوە دەكەين، لە كاتى دەربازكردنى هاونيشتيمانيانيش ئاستى خۆشحاڵی ئەو تیمەمان بينی.

ئۆغلۆ ئاماژەى بەوەش كرد، ئەرمينيا (100) تۆن هاوكارى مرۆييان رەوانەكردووە، ئەمرۆش هاوكارى تر دەگەن.

بەگوێرەى قسەكانى وەزيرى دەرەوەى توركيا لە كاتى كارەساتى بوومەلەرزەكەى ساڵى (1999) ئەرمينيا هاوكارى رەوانەكرد، هەروەك ئەو بوومەلەرزەى لە (1988) لە سبيتاك روويدا كە تا ئێستا لە بيرەوەرى خەڵكى ئەرمينيا مايتەوە، دواى ئەو رووداوەش توركيا هاوكارى رەوانەكردووە، ئەمڕۆش دواى ساڵانێكى زۆر يەريڤان ئەو قەرزەى توركيا دەداتەوە، ئەوەش دەربڕينى هاوسۆزيى دوولايەنەيە.

سەبارەت بە هەوڵەكانى ئاساييكردنەوەى باشوورى قەوقاز، وەزيرى دەرەوەى توركيا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، هەوڵەكان بەردەوامن متمانەشمان هەيە چەمكى هاوئاهەنگى كە لەو رۆژانە رۆڵێكى باڵاى هەبوو لە كاريگەرى هەبوو لە بەدەمەوە هاتنی توركیا، لەداهاتووش كاریگەری لەسەر هەوڵەكانى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان ئەرمينيا و توركيا و ئازەربايجان دەبێت، كە ئەوەش كاريگەرى لەسەر ئاسايش و سەقامگيرى ئەو ناوچەيە بەگشتى دەبێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین