چین له كه‌رتى نه‌وتى عێراق پێگه‌ى خۆى به‌هێز ده‌كات
نوچه‌نێت
راپۆرته‌كه كه له‌لایه‌ن ماڵیه‌ڕى "خه‌لیج جه‌دید" وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر عه‌ره‌بى، له سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاوه كه نزیك له وه‌زاره‌تى نه‌وتى ئێران كار ده‌كات، ئه‌وه گوێزراوه‌ته‌وه، له چه‌ند رۆژى رابردوودا وا جێگیر بووه كه دامه‌زراوه‌ى نه‌وتى چینى پترۆچاینا-PetroChina ببێته تاكه به‌كارخه‌رى سه‌ره‌كى له كێڵگه‌ى "رۆژئاواى قرنه 1" كه كێلگه‌یه‌كى نه‌وتى زه‌به‌لاحه، له‌م كاته‌یشدا كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیل ExxonMobilى ئه‌مریكى پشكى خۆى فرۆشت كه رێژه‌كه‌ى له كێڵگه‌كه 32.7% بوو.
20 ملیار به‌رمیل
ئه‌مه‌یش گۆڕانێكه له به‌رژوه‌ندى چین، چونكه كێڵگه‌ى رۆژئاواى قرنه 1 كه 65 كیلۆمه‌تر له شارى به‌سڕه‌وه دووره، سه‌نته‌رى سه‌ره‌كى نه‌وت و هه‌نارده‌كردنیه‌تى له باشوورى عێراق، به‌شێكى گه‌وره له یه‌ده‌گى نه‌وتى عێراق له‌خۆده‌گرێت كه شیاوى ده‌رهێنانه و به 43 ملیار به‌رمیل مه‌زنده ده‌كرێت.
له‌سه‌ره‌تادا بڕواى ئه‌وه هه‌بوو كه كێڵگه‌كه نۆ ملیار به‌رمیل له‌و یه‌ده‌گه له‌خۆ بگرێت، كه‌چى له‌سه‌ره‌تاى 2019 وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق گوتى، ئه‌و یه‌ده‌گه‌ى كه شیاوى ده‌رهێنانه له 20 ملیار به‌رمیل زیاتره. وه‌زاره‌ت باسى له‌وه‌یش كردبوو كه پلانه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه قه‌باره‌ى به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كه بگاته زیاتر له 700 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه له كۆتایى 2025 دا، كه ئێستا 450 هه‌زار تا 500 هه‌زار به‌رمیله له رۆژێكدا.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌یش وه‌ك زۆربه‌ى كێڵگه سه‌ره‌كییه‌كانى نه‌وتى عێراق، تێكڕاى خه‌رجى نه‌وتى خاو له كێڵگه‌ى رۆژئاواى قرنه 1 له‌نێوان یه‌ك تا دوو دۆلارى ئه‌مریكییه، ئه‌مه‌یش هاوشێوه‌ى ئێران و سعوودیه كه‌مترین خه‌رجى پێشختنه له جیهاندا.
ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ست
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كۆمپانیاى پترۆچاینا پشكێكى 32.7%ى له كێڵگه‌كه كڕیوه، به نزیكه‌ى هه‌مان پشكى ئیكسۆن مۆبیلى هه‌یه، چین ماوه‌یه‌كى دووره هاوپشكى زاڵه به‌سه‌ر حیسابى ئیكسۆن مۆبیل، ئه‌مه‌یش به‌هۆى ژماره‌یه‌ك گرێبه‌سته‌وه. له‌وانه دوو گرێبه‌ستى تریش واژۆ كراون كه رێساكانى یارییه‌كه له كێڵگه زه‌به‌لاحه‌كه ده‌گۆڕن. له‌وانه یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى چینى Hilong Oil Service & Engineering بۆ هه‌ڵكه‌ندنى 80 بیرى نه‌وت به تێچووى 54 ملیۆن دۆلار، یه‌كێكیى تریش له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى هه‌ڵكه‌ندنى عێراق واژۆ كراوه به هاوكارى چین بۆ لێدانى 43 بیرى تر به خه‌رجى 255 ملیۆن دۆلار. دواى ماوه‌یه‌كى كورتیش كۆمپانیاى ئانتۆن ئۆیڵى چینى هاته بواره‌كه‌وه به‌گوێره‌ى گرێبه‌ستێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنى پڕۆژه‌كه و خزمه‌تگوزارى پێخشتن.
كێڵگه‌ى مه‌جنون
هه‌روه‌ها كۆمپانیایه‌كى چینى له بوارى ئه‌ندازیارى و دامه‌زراندنى پترۆڵى به ناوى CPECC كه سه‌ر به دامه‌زراوه‌ى سه‌ره‌كى نه‌وتى چینه، گرێبه‌ستێكى ئه‌ندازیارى كرد به به‌هاى 203.5 ملیۆن دۆلار له كێڵگه‌ى نه‌وتى مه‌جنون له عێراق. یه‌ده‌گى ئه‌و كێڵگه‌یه ده‌گاته 38 ملیار به‌رمیل، به ئامانجى ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌ى به هاتنى ساڵى 2026 بگاته 600 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، كه ئێستا به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى 240 هه‌زار به‌رمیله.
كێڵگه‌ى مه‌جنون كێڵگه‌یه‌كى هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ ئێران و له‌وێ به "ئازادیجان" ده‌ناسرێت و ده‌كرێته دوو كێلگه‌ى زه‌به‌لاح ئه‌وانیش باكوورى ئازادیجان و باشوورى ئازادیجان. هێشتا دامه‌زراوه‌ى نه‌وتى نیشتیمانى چین به‌كارخه‌رى سه‌ره‌كییه له باكوورى ئازادیجان كه له تشرینى دووه‌مى 2016 ده‌ستى به‌كاره‌كانى كردووه به به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى 75 هه‌زار به‌رمیل.
كشانه‌وه‌ى ئیكسۆن مۆبیل
دواى سالانێكى زۆر، ئیكسۆن مۆبیل رایگه‌یاند، ده‌یه‌وێ پرۆژه‌كانى له عێراق بكێشێته‌وه، ته‌نانه‌ت به پرۆژه‌ى هاوبه‌شى راكێشانى ئاوى ده‌ریا CSSP كه ئه‌م پڕۆژه‌یه بریتى بوو له گواستنه‌وه‌ى ئاوى كه‌نداو بۆ دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان له‌پێناو زیادكردنى گوشار و به‌رزكردنه‌وه‌ى نه‌وت له كێڵگه سه‌ره‌كییه‌كان. ئه‌مه له كاتێكدایه كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى نه‌وت گله‌یى له لاوازى داهاته‌كانیان ده‌كه‌ن به‌هۆى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى بۆ دابه‌شكردنى داهات له عێراق كردوویانه. كه‌چى له‌و كاته‌دا چین له رێگه‌ى دامه‌زراوه‌ى نه‌وتى خۆى به وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقى راگه‌یاندووه، ته‌كنه‌لۆجیا و ئه‌زموون و تواناى ئه‌ندازیارى ئه‌وتۆى هه‌یه كه ده‌توانێ به ئاستى خوازراو پرۆژه‌كه ته‌واو بكات.
به‌ڵام به‌هۆى گه‌وره‌ى پڕۆژه‌كه و تێبینیكردنى سستى له لایه‌ن كۆمپانیا چینییه‌كه‌وه، ئێستا به‌لاى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقه‌وه روونه كه كۆمپانیاكه وه‌ك پێویست ئه‌زموونى نییه. به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه ئێرانییه‌كه ئه‌وه‌ى چینییه‌كان ویستوویانه، ته‌نیا ئه‌وه بووه ئیكسۆن مۆبیل له عێراق بكشێته‌وه، تا مافى یه‌كه‌میان هه‌بێت له قبووڵكردنى هه‌ر گرێبه‌ستێك له ته‌واوى كێڵگه نه‌وتى و گازییه سه‌ره‌كییه‌كانى عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment