عێراق به‌هاى  پرۆژه‌كانى تۆتاڵى فه‌ڕه‌نسى ئاشكرا ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشكراى كرد كۆمپانیاى تۆتاڵى فه‌ڕه‌نسى به‌ به‌هاى 27 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌ چوار پرۆژه‌ى كه‌رتى وزه‌ى عێراق ده‌كات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ چوارى كانوونى دووه‌م عاسم جیهاد گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاشكراى كردووه‌  كۆمپانیاى تۆتاڵى فه‌ڕه‌نسى به‌ به‌هاى 27 ملیار دۆلار چوار پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتى نه‌وت و وزه‌ى عێراق ده‌كات یه‌كه‌میان بریتییه‌ له‌ راكێشانی بۆرى ده‌ریایى، له‌گه‌ڵ پێشخستنى كێڵگه‌ى ئه‌رتاوى، جیا له‌مه‌یش پرۆژه‌یه‌كى گازى سروشتییه‌، له‌گه‌ڵ تاكه‌ پرۆژه‌یه‌كى وزه‌ى خۆر.

سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌كه‌ى نه‌وت روونى كردووه‌ته‌وه‌، تواناى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌ 80 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ له‌ كێڵگه‌ى نه‌وتى ئه‌رتاوى بۆ 200 هه‌زار به‌رمیل زیاد ده‌كرێت.

كۆمپانیاى تۆتالى فه‌ڕه‌نسى له‌ ساڵى 1924 دامه‌زراوه‌ به‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیا گرنگه‌كانى كه‌رتى وزه‌ داده‌نرێت له‌ جیهاندا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین