توركیا رەخنە لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەگرێت تورکیە

نوچەنێت

مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، لەو كاتەوەی جەنگی ئۆكراینا دەستی پێكردووە رێگەمان نەداوە هیچ كەشتییەكی جەنگی بە گەروەكانی توركیا دا تێپەڕێت، رەخنەشی لە لێدوانەكانی پێشووی ئەنتۆنی بلینكین وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا گرت.

ئەمرۆدووشەممە (20/شوبات/ 2023) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكین، توركیا پابەندە بە رێككەوتنی مۆنترۆ، بەگوێرەی ئەم رێككەوتنەش تێپەڕینی كەشتییە جەنگییەكانی بە گەرووەكانی توركیا قەدەغەكردووە.

سەبارەت بە لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی كە ئەمەریكا كە توركیای بەرێگەدان بە هەناردەی ئامێری ئەلیكترۆنی ئەوروپا بە رێگەی توركیاوە تۆمەتباركرد بوو، وەزیری دەرەوەی توركیا لێدوانەكانی بلینكینی رەتكردەوە و داواشی لە ئەمەریكا و یەكێتی ئەوروپا كرد، پێویستە ئەگەر پێشێلكارییەك لەوباریەوە هەیە بە بەڵگە بیسەپێنن، ئەوكات ئێمە هەرچی رێكارێكی پێویست بێت دەیگرینەبەر، هەڵوێستی ئێمە لەوپەڕی روونییە.

وەزیری ئۆغلۆ جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، حكومەتی توركیا رێگەنادات لە رێگەی وڵاتەكەیەوە سزاكانی ئەمەریكا و ئەوروپا كە بەسەر رووسیا سەپاندویانە پێشێل بكرێت. 

لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی توركیا لە سزا تاكلایەنەكانی سەر مۆسكۆ بەشدار نییە، بەڵام پابەندە بەو سزایانەی نەتەوە یەكگرتووەكان سەپاندوویەتی.

بەگوێرەی قسەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا، حكومەتی ئەنقەرە رێكاری پێویستی گرتۆتەبەر بۆ ئەوەی رێگە نەدات بەرهەمە ئەوروپییەكان بە رێگەی توركیاوە بگاتە رووسیا.

سەبارەت بە قەبارەی بازرگانی نێوان ئەنقەرە و مۆسكۆ وەزیری ئۆغلۆ ئاماژەی بەوە كرد قەبارەی بازرگانی نێوانمان لە (60%) زیادی كردووە زۆربەی ئەو قەبارەیە گازی سروشتییە، كە بەهۆی جەنگەوە نرخی گران بووە.

رێككەوتنی مۆنترۆ لە (1936) واژۆكراوە بەڕیكردنی كەشتی بازرگانی لە كاتی جەنگ و ئاشتی لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەنقەرە بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین