توركیا بۆ ئاوەندكردنەوەی ناوچە وێرانبووەكان پێویستی بە (44) ملیار دۆلارە تورکیە

نوچەنێت

بەگوێرەی داتا خەمڵێندراوەكان تێچووی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ئەو ولایەتانەی بوومەلەرەزەكەی سەرەتای ئەو مانگە وێرانی كردووە نزیكەی (44) ملیار دۆلار دەكات.

ئەمرۆ دووشەممە (20/شوبات/2023) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە بەگوێرەی داتا خەمڵێندراوەكان تێچووی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە وێرانەكان (843) ملیار و (570) ملیۆن لیرەی توركی پێویستە، كە بەگوێرەی بەهای ئێستای لیرە دەكاتە (44) ملیار و (828) ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی.

دەربارەی ژمارەی ئە باڵەخانانەی زیانی زۆریان بەركەوتووە بەگوێرەی ئامارەكان تا ئێستا (384) هەزار باڵەخانەیە، پێشبینی دەكرێت ئەو ژمارەیە بۆ (535) هەزار باڵەخانە بەرزبێتەوە..

ئەو بڕەش پارەش دەكاتە لە (30%) بوودجەی گشتی ئە مساڵ، نزیكەی دوو ئەوەندەی هەموو دەرماڵە دیاریكراوەكان بۆ سەرجەم دامەزراوە حكومییەكان.

موراد كۆرۆم، وەزیری ژینگە و پلان دانان گۆڕانكاری ژینگەیی پێشتر رایگەیاندبوو، رووبەڕووی ئەو یەكانەی دروست دەكرێت، بۆ ئەو كەسانەی زیانیان بەركەوتووە، وەك پێشوو بریتییە لە (105) مەترچوارگۆشە.

هەروەها لەگەڵ دووبارە دروستكردنەوە و نۆژنەكردنەوەی یەكەی نیشتەجێبوون، قوتابخانە و مزگەوت و یەكەی تەندرستی و شوێنە گشتییەكانی تریش ئاوەدان دەكرێنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین