پارتی گەلی كۆماری بەرپرسێكی باڵای دەردەكات تورکیە

نوچەنێت

پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، یەشار ئۆكۆیان، وەزیری پێشووی كاروباری كۆمەڵایەتی لە رێزەكانی خۆی دوورخستەوە.

چوارشەممە (22/شوبات/2023) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە دوای ئەوەی یەشار ئۆكیان هێرشی كردۆتە سەر میراڵ ئەكشنار، سەرۆكی ئی پارت، جەهەپە ئەو ئەندامەی لە رێزەكانی خۆی دوورخستەوە.

ئۆكیان پێشتر ئەندامی پارتی نەتەوە پەرست بوو، یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی پارتی نیشتیمانی دایك، لە (2019) چۆتە ریزەكانی پارتی گەلی كۆماری.

لە چەند هەفتەی رابردوو لە كەناڵێكی راگەیاندنی توركیا هێرشی كردە سەر میرال ئەكشنار، ئاماژەی بەوە كرد، كە ئەگەر میرال ئەكشنار شەش پارتەكەی لێك هەوەشاندەوە، ئەوە من بەڵگەم لایە.

لە بەشێكی تری قسەكانی هەڕەشەی توند لە میراڵ دەكات و بە تێكەتەری ریزەكانی ئۆپۆزسیۆن تۆمەتباری دەكات، بەوەی كە گوتوویەتی كلیچدار ناتوانێت سەركەوتن بەدەست بهێنێت، بۆیە لە حاڵەتی شكستی كلیچدار ئەو بەرپرسە دەركراوە میراڵ بە هۆكار دەزانێت و بەڵگ و دۆسیەكانی بڵاودەكاتەوە، بە گوتەی خۆی لەبەردەم خەڵك ئابووڕی دەبات.

لە دوای ئەو لێدوانانەش ئۆكۆیان بەشێوەیەكی لە ناكاو گەیشتە لای كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی جەهەپە و وێنەیەكی لە لاپەڕەی خۆی تویتەر بڵاوركردەوە لە سەری نووسیویەتی، لە ژووری فراكسیۆنی حزب لە پەرلەمان دیدارێكی زیاتر لە نیوكاتژمێریمان سازدا، باسمان لە وێرانبوونی مەرەش و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو كرد.

ئەو دیدارە ئەندامانی پارتەكەی ئەكشناری توڕەكردووە و لە رێگەی تویتەكانیان ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین