على باباجان: پێويست به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى حكوومه‌ت ناكات ميلله‌ت خۆى دووريان ده‌خاته‌وه
نوچەنێت
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
على باباجان، سه‌رۆكى پارتى ديڤا رايگه‌ياند، زۆر گرينگ نييه ئێمه داوا له حكوومه‌ت بكه‌ين ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه، له‌كاتێكدا هيچ ده‌سه‌ڵاتێكى نييه، ئه‌م ميلله‌ته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستا دوورده‌خاته‌وه، بۆیە پێويست به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان ناكات، ئەوەش له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌يبينين.
عه‌لى باباجان، سه‌رۆكى پارتى ديڤا سه‌ردانى لێقه‌وماوانى ئيسلاحيه‌و غازى عه‌نتابى كرد، له لێدوانێكدا رايگه‌ياند، له هه‌فته‌ى يه‌كه‌مدا پێداويستييه خێراكان زياتر په‌يوه‌ندى به خواردنه‌وه هه‌بوو، له‌پاشان زياتر پێداويستيه‌كان په‌ناگه‌بوو له ئێستادا زياتر پێويستيه‌كان چادر و ئاوده‌ستى گه‌رۆكه نه‌بوونى ئه‌و پێداويستيانه بۆ لێقه‌وماوان له زۆر ناوچه هه‌ستى پێده‌كرێت، تاوه‌كو ئێستا هه‌ندێك هاووڵاتيمان پێويستى به به‌تانى و خواردنه هه‌تاوه‌كو به‌يانى له‌به‌ر سەرماو برسيه‌تى خه‌وى لێناكه‌وێت.
باباجان ره‌خنه له حكوومه‌ته‌كه‌ى ئه‌ردۆغان ده‌گرێت و ده‌ڵێت، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌تان بۆ به‌رێوه‌بردنى كاره‌كان له يه‌ك كه‌س كۆكراوه‌ته‌وه كه سه‌ر به سيسته‌مى حكوومه‌تى سه‌رۆكايه‌تيه، ته‌نانه‌ت وه‌زيره‌كانيش خزمه‌تگوزارى سكرتێرى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، باشه ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له يه‌ك كه‌س كۆكرايته‌وه باشه ئه‌ى كه‌سى دووه‌م كێيه، چ كاتێك ياخود چه‌ند فه‌رمانى پێده‌كرێت له‌پاش ئه‌مانه كاره‌كانى ده‌كات، له‌كۆتايش كه‌س به‌رپرسيارێتى نييه هه‌موويان ده‌ڵێن چ فه‌رمانێك به‌من دراوه ئه‌وه‌م ئه‌نجام داوه، باشه كێ پێويسته فه‌رمان بكات ئه‌گه‌ر برۆينه سه‌ره‌وه‌تر يه‌ك كه‌س ده‌مێنێته‌وه به‌و هۆيه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌بن ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه ئه‌وا كه‌سێك هه‌يه به‌رپرسياره و ده‌سه‌ڵاتداره له‌م كارانه، ئه‌ويش نوسينگه‌ى سه‌رۆكايه‌تييه چو‌نكه هيچ كه‌س هيچ ده‌سه‌ڵاتێكى نييه گرينگ نييه كه خۆى ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه چو‌نكه ميلله‌ت خۆى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستا دوورده‌خاته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڕوونى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئەمساڵ ده‌يبينين.
سه‌رۆكى ديڤا له درێژه‌ى قسه‌كانيدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌وڵاتێكدا كه پيشه‌سازى بيناسازى زۆرى به‌هێز هه‌يه بۆ نه‌توانرا كرێنه‌كان چاڵاك بن و ئه‌و ئامێرانه كۆنه‌كراوه، ئايا بۆچى له (48) كاتژمێرى يه‌كه‌مى روودانى بوومه‌له‌رزه‌كه هێزى سه‌ربازى توركيا به‌شدارى ستافى رزگاركردنى لێقه‌وماوانيان نه‌كرد؟ ئێمه سه‌ربازه‌كانمان له سێيه‌م رۆژو چواره‌م رۆژ بينى. له‌كاتژمێره‌كانى يه‌كه‌مدا كانگه‌ره‌كان كه زۆربه‌يان ئامێرى تێدايه كۆتاننه‌كردنه‌وه ئه‌ى بۆچى ئاژانسه‌كانى حكوومه‌ت له (48 ) كاتژمێرى يه‌كه‌م تا (72) كاتژمێره‌كانى رووداوه‌كه ده‌ستيان به هيچ جووله‌يه‌ك نه‌كرد، ده‌بێت ئه‌م پرسيارانه له وه‌زيرى به‌رگريى توركيا بكرێت. ئايا له رۆژى يه‌كه‌مى بوومه‌له‌رزه‌كه هيچ ڕينماييه‌كيان دا به هێزى سه‌ربازى؟ ياخود هيچ فه‌رمانێكى پێدراوه؟ يان پێويست بوو چاوه‌روانى فه‌رمانێك بێت؟ ئايا له كاتژمێره‌كانى سه‌ره‌تايدا چى ڕوويدا؟ من وه‌ك هاوڵاتيه‌ك ده‌مه‌وێت بزانم چى ڕوويداوه.
سەرچاوە: t24
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment