بۆچى ئه‌ردۆغان ده‌يه‌وێت به‌خێرايى ده‌ست به دروستكردنى پرۆژه‌ى نيشته‌جێبوون بكات؟
نوچەنێت
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
هەرچەندە برياردراوە پرۆژه‌ى نيشته‌جێبوون بۆ قوربانيانى بوومه‌له‌رزه‌كه دروست بكرێت، به‌ڵام پلاندانه‌رانى شاره‌كان ده‌ڵێن، پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست به دروستكردنى ئه‌م پرۆژه‌يه بكرێت، پێويسته لێكۆلينه‌وەی زانستى له‌و شوێنانەی بوومه‌له‌رزه‌ى لێ روويداوه بكرێت، له‌لايه‌كيترەوە سياسيه‌كان ده‌يانه‌وێت به‌خێرايى ئه‌م كاره‌بكه‌ن، چونكه وه‌ك وه‌به‌رهێنان بۆ ئه‌كپارتى له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌يبينن.
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا له سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ غازى عه‌نتاب چه‌ند زانيارييه‌كى دا سه‌باره‌ت به دروستكردنى پرۆژه‌ى نيشتوجێبوون بۆ لێقه‌وماوانى بوومه‌له‌رزه‌كه و گوتى، مانگى داهاتوو بۆ دروستكردنى (200)هه‌زار خانوو له پرۆژه‌ى نيشته‌جێبوون ده‌ستده‌كه‌ين دانانی بەردی بناغە.
له مانگى ئازاردا (270) هه‌زار خانوو له‌و شار و گوندانه‌ى زيانيان پێگه‌يشتووه به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه ده‌ستده‌كه‌ين به دروستكردنى، له‌مانگه‌كانى داهاتوو به‌پێى ئه‌و شوێنانه‌ى له هه‌موو ناوچه‌كانى بوومه‌له‌رزه‌كه دياري ده‌كرێت و ژماره‌يان زياتر ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان، له لاپه‌ره‌ى فه‌رمى خۆى له تويته‌ر رايگه‌ياند، دوێنێ له هه‌ندێك شوێنى لێقه‌وماوانى بوومه‌له‌رزه‌كه ده‌ستمانكردووه به دروستكردنى هەرازر و (797) شوێنى نيشته‌جێبوون و له مانگى ئاداریشدا له گشت شوێنى بوومه‌له‌رزه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ين به چاڵاكيه بيناسازييه‌كان ئه‌و شوێنانه به‌ته‌واوى له پاشماوه‌ى بوومه‌له‌رزه‌كان خاوێنده‌كه‌ينه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى وێنه‌ى ئه‌و كاره‌ساته له به‌رچاوان ون بكەین.
به‌ڵام پلاندانه‌رانى شار پێيان وايه ئەو هه‌موو كه‌مووكوريه ئاوا به خێرايى پاشماوه‌كان ده‌گوازنه‌وه، به‌ڵام شاره‌زايانى سياسى واسه‌يرى ئه‌م كاره ده‌كه‌ن كه ئه‌كپارتى ده‌يه‌وێت به‌خێرايى ئه‌م كارانه بكات وه‌ك وه‌به‌رهێنانێك بۆخۆى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م ساڵ بەكاری بهێنێتەوە.
ئايا شوێنه‌وارى ئه‌م كاره‌ساته به‌و خێراييه نامێنێت؟
پێشبينى ده‌كرێت له‌و شوێنانى بوومه‌له‌رزه‌ى لێ روويداوه نزيكه‌ى (13)مليۆن و (500) هه‌زار كەس هه‌بێت، هه‌روه‌ها (123)شار و (10) یەكەی نيشته‌جێبوون له ناوه‌ندى پارێزگاكان و (113) نيشته‌جێبوون له ناوه‌ندى قه‌زاكان و نزيكه‌ى شەش هەزار گوند له هه‌موو شوێنه‌كانى بوومه‌له‌رزه كه زيانيان به‌ركه‌وتووه.
ژوورى پيلاندانانى شاره‌كان TMMOB ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ده‌بێت به خێرايترين شێوه شوێنێكى سه‌لامه‌ت و نيشته‌جێبوون بۆ لێقه‌وماوانى بوومه‌له‌رزه‌كه ئاماده‌بكرێت، چونكه ئه‌وه يه‌كێكه له سه‌ره‌تايیترين چاوه‌روانى لێقه‌وماوان و گوتى، ئه‌وه‌ى پێويسته ئه‌نجام بدرێت ڕوونه، له‌م برۆسه‌يه‌دا به‌كه‌مترين ماوه له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌يه‌كى شاره‌زا ئه‌وه‌ى پێويسته ئه‌نجام بدرێت. ده‌توانين بگه‌ينه ئه‌نجامێكى باش به‌ڵام بێ سازشكردن له‌سه‌ر بنه‌ماكانى زانست و ته‌كنيك و شارستانى.
ئه‌يهان ئه‌ردۆغان، ئه‌ميندارى گشتى ژوورى پيلاندان له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ (DW)توركى ئاشكرايكرد، تاوه‌كو ئێستا لابردنى پاشماوه‌ى بوومه‌له‌رزه‌كه ته‌واو نه‌بووه هه‌روه‌ها كێشه‌كانى نه‌بوونى شوێنى نيشته‌جێبوون و چادر بۆ لێقه‌وماوانى بوومه‌له‌رزه‌كه به‌رده‌وامه، سه‌باره‌ت به پێداويسته سه‌ره‌تاييه‌كانى شوێنه‌كانى نيشته‌جێبوون گوتى، يه‌كه‌م شت بوومه‌له‌رزه‌كان به‌رده‌وامه و پاشەله‌رزه‌ش به‌رده‌وامى هه‌يه، ناوچه‌كان وه‌ك بێشكه دەهەژێنەوە، دووه‌ميان لابردنى پاشماوه‌كانى بوومه‌له‌رزه‌كه به‌رده‌وامه، هێشتا ته‌رمى هاولاتيانمان له ژێر دار‌و به‌ردان. سێيه‌ميشيان پێده‌چێت تاوه‌كو ئێستا لێقه‌وماوانى بوومه‌له‌رزه‌كه له‌شوێنێكى نيشته‌جێبووى شايسته دانه‌مه‌زراون هه‌روه‌ها له‌هه‌ندێك شوێن ته‌نانه‌ت ناتوانرێت له ژێر چادره‌كانيش بمێنييه‌وه.
سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ها‌تاى به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌ى يه‌كه‌م زيانێكى زۆرى به‌ركه‌وت دوورۆژ پێش ئێستا به هۆى بوومه‌له‌رزه‌ى دووه‌م شەش كه‌سى تر گيانيان له‌ده‌ستدا.
ئه‌يهان ئه‌ردۆغان، له درێژه‌ى قسه‌كانيدا جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه، ده‌بێت شوێنى شايسته بۆ لێقه‌وماوان دابمه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتيان زياتر نه‌بنه قوربانى بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت دامه‌زراوه‌ى په‌ناگه‌ى باش دابمه‌زرێنين به‌مه‌ش كاتى زياترمان ده‌ستده‌كه‌وێت بۆ دروستكردنى پرۆژه‌ى نيشته‌جێبوونى هه‌ميشه‌يى. كاره‌كانى ئێمه له م پرۆسه‌يه‌دا به پێچه‌وانه‌وه ده‌روات، به‌هه‌زاره‌ها هاوڵاتى هه‌يه نه‌توانراوه شوێنى نيشته‌جێبونى كوالێتى بۆ دابين بكرێت و ده‌ستى نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام ئێستا ئێمه بچين راسته‌وخۆ شوێنى نيشته‌جێبوونى هه‌ميشه‌ييان لۆ دروست بكه‌ين نابێت.
ده‌بێت دووباره سنووره‌كانى خاوه‌ندارييه‌تى هه‌ژماربكرێته‌وه.
ئه‌و ماوه‌يه‌ى به‌پێى راگه‌ياندنه‌كانى جيۆلۆجييه‌كان له شوێنه جياوازه‌كان به مه‌وداى (3ـ 7) زه‌ويله‌رزين پيشبينى كراوه‌و بۆته‌هۆى شكاندنى هێڵه‌كانى هه‌ڵه له بوومه‌له‌رزه‌كانى شەشى شوبات.
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به دروستكردنى شوێنى هه‌ميشه‌یى ده‌شڵێت، له‌م شوێنانه‌دا به‌هۆى خليسكان سنورى موڵك وماڵى گۆراوه. باشه بۆ نموونه ئێوه تاپۆيه‌كتان هه‌يه ئه‌و تاپۆيه‌ش شوێنى گۆراوه پێويسته دووباره هه‌موو نه‌خشه‌كه‌ى بگۆڕى و دووباره سه‌ر له نوێ نه‌خشه‌يه‌كى تر دروستكه‌ى، ئه‌وانه‌ى باسيشى ده‌كه‌ين پێويستى به كاتێكى زۆره. شاره‌زايانيش ده‌ڵێن بۆ دروستكردنى شوێنى نيشته‌جێبوونى هه‌ميشه‌يى سه‌ره‌تا پێويسته كاتێكى زۆرى بۆ دابين بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى زۆر به‌جوانى بنيات بنرێته‌وه‌و له هه‌مان كاتيشدا له‌دواى ته‌واوبوونى پشكنين و لێكۆلينه‌وه‌ى زانستى ئه‌نجام بدرێت و مادده به‌رگريكاره‌كانى بوومه‌له‌رزه‌و ته‌كنيكه‌كانى بيناسازى زۆر به‌باشى دروستبكرێت و هه‌ژماربكرێت.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بۆ ته‌واوبوونى هه‌موو توێژينه‌وه زانستييه‌كان پێويستى به كاتێكى زۆر هه‌يه و گوتى، بابڵێن تۆ كارێكى سه‌رسورهێنه‌رت ئه‌نجامدا و له‌ساڵێكدا (200) هه‌زار خانووت دروست كرد. ئه‌گه‌ر له‌وه‌ش سه‌ركه‌وتووى ئێمه ناتوانين به‌و شوێنه بڵێن شار كه تۆ فه‌زاييه‌كى گه‌وره‌ت به‌رهه‌م هێناوه. ئه‌و شاره‌ى دروستى ده‌كه‌ى ته‌نها شوێنى نيشته‌جێبوونه‌و وه‌ك دروستكردنى به شه‌ناوخۆييه‌كان وايه.
له هيچ شوێنێكى جيهاندا له‌پاش بوومه‌له‌رزه دووباره شاره‌كان ناتوانرێت به‌و خێراييه هه‌ستێنرێته‌وه سه‌رپێ و ئه‌و شوێنانه‌ى زيانيان پێگه‌يشتووه دووباره بنيات بنرێته‌وه راست نييه، ئه‌ردۆغان گوتيشى، له‌م پرۆسه‌يه‌دا به‌داخه‌وه وا ده‌بينرێت به هيچ شێوه‌يه‌ك وانه له‌و كاره‌ساته وه‌رنه‌گيراوه.
حكوومه‌ت بۆ دروستكردنى پرۆسه‌ى نيشته‌جێبوون بۆوا به‌په‌له‌يه؟
باشه توركيا تاوه‌كو ئێستا له شۆكى بوومه‌له‌رزه‌كه رزگارى نه‌بووه، تاوه‌كو ئێستاش لێقه‌وماوانى بوومه‌له‌رزه‌كه پێداويستى ته‌واويان به‌ده‌ست نه‌گه‌يشتووه. باشه ئه‌ى بۆچى حكوومه‌ت وا به‌په‌له‌يه بۆ دروستكردنى يه‌كه‌ى نيشته‌جێبوون؟
ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندووه، ئامانجمان ئه‌وه‌يه گونده‌كانيش هاوشێوه‌ى شاره‌كان له‌ماوه‌ى ساڵێكدا هه‌ستێنينه‌وه سه‌رپێ، له‌ماوه‌ى ساڵێكدا شوێنى نيشته‌جێبوونى هه‌ميشه‌يى دروستده‌كه‌ين و هاووڵاتيانمان به ئاسوده‌يى نيشته‌جێ ده‌كه‌ين.
بێرك ئيسن، شاره‌زاى سياسى پێى وايه، له پشت لێدوانه‌كانى ئه‌ردۆغان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و په‌له‌كردنه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانه و هه‌وڵه‌كانى بۆ مانه‌وه‌ى رژێمه‌كه‌يه‌تى له ده‌سه‌ڵات.
هه‌روه‌ها ئيسن ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هه‌تاوه‌كو ئێستا ده‌سه‌ڵاتى ئه‌كپارتى به دوو قاچ وه‌ستاوه قاچێكيان ئابوورييه كه سه‌رچاوه‌كانى بۆ پاراستنى خۆيان به‌كارى ده‌هێنێت و دووه‌ميشيان ئه‌و داهاته‌ى ده‌يده‌نه كاديران و ده‌نگده‌رانيان له هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوه‌كو له‌گه‌ڵ خۆيان بيهێڵنه‌وه. ئه‌كپارتى به مۆدێلێك له كه‌رتى ئابوورى به‌هۆى گه‌نده‌لى و ئيستغڵاڵ له سامانه سروشتيه‌كان داهاتێكى زۆرى خه‌رج ده‌كرد به بيانووى ئه‌وه‌ى بۆ بنياتنان به‌كارى ده‌هێنێت به‌ڵام بۆئه‌وه‌ى ئه‌و دوو گروپه له‌ژێر ده‌ستى خۆى راگرى به‌كارى هێناوه، ئه‌و بوومه‌له‌رزه وه‌ك شۆكێكى ده‌ره‌كى له‌و رژێمه‌ى دا و زۆر به‌خراپى هه‌ژاندى. ئێستاكه‌ش به‌راستى ئه‌ردۆغان هه‌وڵده‌دات به هه‌مان مۆدێل وه‌ڵامى ئه‌م بارودۆخه بداته‌وه
ئيسن له درێژه‌ى قسه‌كانيدا ده‌ڵێت، كۆمپانياكانى هاوكارى حكومه‌ت و ئه‌و هاوكاريانه‌ى له‌ده‌ره‌وه هاتوون به شێوه‌يه‌كى جددى پاره‌يه‌كى زۆر كۆكرايه‌وه، ئێستاكه به‌هه‌زاره‌ها پاره‌ى هاوكارى كۆكراوه‌ته‌وه بۆ بنياتنانى پرۆژه‌ى بيناسازى و گوتى، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ندێكيان ده‌ويان ئاوده‌كات.
هه‌روه‌ها ئيسن ده‌شڵێت، ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له‌سه‌ر قاچى خۆى بوه‌ستى هه‌وڵده‌دات هه‌ندێك له و هاوكاريان به‌كاربێنێت بۆ داروده‌سته‌كه‌ى كه پشتگيرى ده‌كه‌ن.
ئيسن پێ يوايه ئامانجى ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌يه، به هاووڵاتيانى ده‌ڵێت برۆن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵێ ماڵه‌كانتان له‌ده‌ستدا به‌ڵام يه‌ك ساڵ مۆله‌تم پێبده‌ن بارودۆخه‌كه كۆده‌كه‌مه‌وه.
له كاتێكدا هاوكارى ئێوه ده‌كه‌م، هاوكارى كرێيتان ده‌كه‌م و ئه‌گه‌ر هه‌ر خێزانێك كه‌سێكى له بوومه‌له‌رزه‌كه مردووه برى (100)هه‌زار ليره‌ى ده‌ده‌مێ، به‌م شێوه‌يه به‌ڵێن به خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌دا، ئه‌وه‌ش هه‌رخۆى مۆديلى ئه‌كپارتييه و ئه‌مه يه‌كه‌م داواكاريتى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى نوێ بباته‌وه. به‌ڵام به‌راى من ئه‌وه مه‌رجى مانه‌وه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌يه به گشتى.
ئايا ده‌توانێت باوه‌ر به ده‌نگده‌ران بهێنێت؟
باشه ئايا له‌چاوى ده‌نگده‌ران ئه‌و باوه‌ره دروستده‌كات به‌هۆى دروستكردنى به‌په‌له‌ى يه‌كه‌ى نيشته‌جێبوونى هه‌ميشه‌ى به‌تايبه‌ت له چاوى لێقه‌وماوانى بوومه‌له‌رزه‌كه؟
ئيسن سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگده‌ران گوتى، ئێستادا زۆر سه‌خته وه‌ڵامێكى روون هه‌بێت به‌هۆى گۆرانكارى له به‌روارى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وتى سياسيه‌كان و هه‌ڵوێستى ئۆپۆزسيۆن و كه‌رتى ئابوورى كاريگه‌ريى ده‌بێت له‌م دۆخه‌دا.
هه‌ڵبژاردنه‌كان كاتى ئاسايى خۆى ده‌بوايه (18)ى حوزه‌يرانى (2023) ئه‌نجام بدرابا، به‌ڵام له پێش بوومه‌له‌رزه‌كه به بريارى هاوپه‌يمانى گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كان هاته پێش بۆ (14)ى ئايار، له‌پاش بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى شەشى شوبات به دياريكراوى ديارنييه ئايا له مانگى ئايار ياخود حوزه‌يران به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئيسن ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد و گوتى، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان گروپێكى ده‌نگده‌ر دووباره كاريگه‌رى ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌م گروپه ده‌نگده‌رانه ئايا چه‌ند گه‌وره‌يه و ئايا به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه گه‌وره‌يه كه بتوانێت ئه‌ردۆغان هه‌ڵبژێرن؟ ئه‌م شتانه ئێستا له مێشكى منيش نيشانه‌ى پرسياره.
له‌پاش ئه‌و وێنانه‌ى له كاره‌ساتى بوومه‌له‌رزه‌كه ده‌ركه‌وت له ئێستادا گرينگه به‌رپرسياريه‌تى ئه‌م كاوڵكارييه ده‌خرێته ئه‌ستۆى كێ و ئيسن رايگه‌ياند، ئايا ئه‌و كاره‌ساته له‌لايه‌ن خوداوه هاتووه؟ ياخود له‌لايه‌ن سه‌رۆكى شاره‌وانييه‌كان و كارگێرى ناوخۆييه‌كان، يانيش له‌لايه‌ن ئه‌ردوغان؟ له رژێمى پانخوازه‌كاندا ئه‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات تا ده‌توانێت هۆكارى ئه‌م كاره‌ساته له خۆى دوور ده‌خاته‌وه. به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌يه چالاك و خێرايه، ئه‌وان ئه‌و هه‌ولانه‌يان هه‌ر هه‌تاكۆ خاڵێك ده‌توانن له‌خۆيان دوركه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ئيسن، پێى وايه ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسيۆن بتوانێت چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به ئه‌ردۆغان به‌ديلێكى به هێز دياريبكات گرينگيه‌كى زۆرى ده‌بێت له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
سەرچاوە: t24
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment