كليچدارئۆغڵو: حكومه‌تى توركيا هه‌ڕه‌شه له قوربانيانى بوومه‌له‌رزه ده‌كات
نوچەنێت
ئه‌مرۆ شه‌ممه (25/شوبات/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) توركى بڵاويكرده‌وه، كه‌ماڵ كليچدارئۆغڵو، سه‌رۆكى جه‌هه‌په له‌لاپه‌رى فه‌رمى خۆى له تويته‌ر لێدوانێكى بڵاوكرده‌وه‌و گوتى، ده‌سه‌ڵاتدارانى حكوومه‌تى توركيا به‌هه‌زاره‌ها هاووڵاتيانيان له‌ژێر داروبه‌ردى بوومه‌له‌رزه‌كه بوو به‌ڵام ئه‌وان بيريان له ستراتيژى هه‌ڵبژاردن ده‌كرده‌وه و به‌په‌ڵه‌ن.
كليچدارئۆغڵو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له كاتێكدا (100) مليۆن تۆن داروبه‌ردى ڕووخاوهه‌يه، له‌ژێر ئه‌و داروبه‌رده جه‌سته‌ى مردوو و تۆز‌و خۆڵ وزه‌هير هه‌يه به‌ڵام ئه‌وان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان ده‌ستيان كردووه به كاروبارى بازرگانى يه‌كى نيشته‌جێبوون. چونكه به‌ته‌نيا خه‌مى هه‌ڵبژاردنيتيان ئه‌وه‌ى هه‌يه‌و نييه لاى وان هه‌ڵبژاردنه.
سه‌رۆكى جه‌هه‌په ره‌خنه له دروشمى حكوومه‌تى توركيا ده‌گرێت كه به‌ناوه "سه‌ده‌ى توركيا" پێش كاره‌ساتى بوومه‌له‌رزه‌كه بانگه‌شه‌يان بۆده‌كردوو گوتى، ئه‌و كه‌سانه‌ى له هه‌موو جيهان بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌يان ده‌كرد ئه‌م سه‌ده‌يه هى ئێمه‌يه به‌ڵام وا نۆزده‌يه‌مين رۆژى بوومه‌له‌رزه‌كه تێده‌په‌رێت هێشتاكه چه‌نده‌ها هاووڵاتى چادريان پێنه‌گه‌يشتووه.
كليچدارئۆغڵو له درێژه‌ى قسه‌كانيدا ئه‌مانه‌شى خسته‌ڕوو، هاووڵاتييه خۆشه‌ويسته‌كانمان له‌م كاتژمێره به‌دواوه ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بێت لێيى بترسين، ده‌بێت ئه‌و له خۆى بترسى. هيچ كه‌سێك نابێت خۆى راده‌ستى ترس بكات. له‌يادى مه‌كه‌ن هيچ كه‌سێك مافى ئه‌وه‌ى نييه بۆشوێنى مانه‌وه‌تان هه‌ره‌شه‌تان لێبكات، ئێوه شايه‌نى زۆر زياترن و ئه‌وه‌ى شايسته‌تانه وه‌ريده‌گرن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment