وەزيرى دەرەوەى ميسر سەردانى سووريا و توركيا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سامح شوكرى، وەزيرى دەرەوەى ميسر بەنوێنەرايەتى سەرۆكى وڵاتەكەى بۆ بەگەياندنى پرسە و سەرەخۆشى سەردانى سووريا و توركيا دەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە (27/ شوبات/2023) ماڵپەڕى (CNN) بڵاويكردەوە وەزيرى دەرەوەى ميسر بە نوێنەرايەتى سەرۆكى ميسر بۆ گەياندنى پرسەنامەى وڵاتەكەى سەردانى سووريا و توركيا دەكات.

چاوەڕوان دەكرێت لەو سەردانە سامح شوكرى ئامادەيى وڵاتەكەى بۆ هەريەك لە توركيا و سووريا بۆ پێشكەشكردنى هاوكارى بۆ ناوچە زيانلێكەوتووەكانى ئەو بوومەلەرزەيە دەبڕێت.

لەسەرەتاى روودانى بوومەلەرزەكەى ئەو دوو وڵاتە عەبدولفەتاح سيسى بۆ يەكەمجار پەيوەندى تەلەفۆنى لەگەڵ هەريەك لە رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا و بەشار ئەسەد، سەرۆكى سووريا كرد.

 پێشتريش لە مانگى تشرينى دووەم، لە پەراوێزى ئاهەنگى دەستپێكردنى مۆنديالى جيهانى لە قەتەر، سەرۆكى توركيا و ميسر ديارێكيان ئەنجام دا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین