میسر و توركیا پەیوەندییەكان بەهێز دەكەنەوە تورکیە

نوچەنێت

وەزیرانی دەرەوەی توركیا و میسر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی تیشكیان خستە سەر ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكان، جەختیشیان لەسەر ئەوە كردەوە، بەربەستەكانیان تێپەڕاندووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (27/شوبات/2023) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە مەولوود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا پێشوازی لە سامح شوكری، وەزیری دەرەوەی میسر كرد، كۆنگرە رووژنامەوانییەكە لە مێرسن بوو لە كاتی پێشوازییەكان لە كەشتییەكی هاوكارییەكانی میسر، دواتر وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، سوپاسی حكومەت و گەلی میسری دەكەین بۆ دەربڕینی هاوسۆزیان لەسەر ئەو كارەساتەی بەسەر توركیا هات، میسر لە وڵاتانی سەرەتا بوو دەستپێشخەری كرد بۆ رەوانەكردنی هاوكاری مرۆیی.

لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، ئەو كەشتییەی میسر بڕێكی زۆری هاوكاری هەڵگرتبوو، بەهەمان شێوە چەندین فڕۆكەی بارهەڵگریان رەوانەكردووە، ئەو كەشتیەی ئێستاش (520) تۆن خواردن و جلوبەرگ و پێداویستی پزیشكی و نیشتەجێبوونی باكردبوو.

دەربارەی پەیوەندییەكانی نێوانیشیان مەولوود چاوشئۆغلۆ گوتی، دۆسایەتی و برایەتی لە چركەساتە ناخۆشەكان دەركەوێت، گەلی میسر و حكومەتەكەی لەو كارەساتە نیشانیان دا دۆست و برای توركیا بۆیە دووبارە سوپاسیان دەكەین.

لە بەشێكی تری قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، لەگەڵ میسر لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندییەكانمان دەكەینەوە، ئەو دیدارەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و عەبدولفەتاح سیسی، دیدارێكی زۆر بەرهەمدار بوو، كەمێك پێش ئێستاش لەگەڵ سامح شوكری لە فڕۆكەی ئەدەنە لە دیدارەكەمان باسمان لەو هەنگاوە پێویستانە گرت بۆ بەهێزكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

دەربارەی كاریگەری پەیوەندییەكانیش لەسەر ناوچەكە وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بەوە كرد، میسر بۆ ناوچەی دەریای ناوەڕاست و جیهانی عەرەبی و ئیسلامی و فەڵەستین و ئەفریقیا وڵاتێكی گرنگە، لەە بەرژەوەندی هەموو لایەكە میسر وڵاتێكی بەهێز بێت، دڵنیاشم كار لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانمان بەرەو باشتر دەكەین، هاتنی سامح شوكری بۆ توركیا كارێكی زۆر گرنگە، سوپاسی ئەو سەردانەی دەكەین.

لە بەرانبەردا وەزیری دەرەوی میسر باسی لە متمانەی وڵاتەكەی كرد بە تواناكانی توركیا بۆ تێپەڕاندنی شوێنەواری ئەو كارەساتە بەزووترین كات، لە بەشێكی تری قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، میسر لە پاڵ توركیا دەمێنێتەوە و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتیش بەرەو پێشتر دەچێت.

دەربارەی كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی هەردوو وڵات، سامح شوكری گوتی، بەگوێرەی رووانینی هەردوو سەرۆك پەیووەندیەكان لە كاتێكی گونجاو دەبێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین