ئەردۆغان لەبەرانبەر كەموكوڕییەكان داوای لێبووردن دەكات تورکیە

نوچەنێت:

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا سه‌ردانى شوێنى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى شارى ئه‌ديه‌مانى كرد له‌ لێدوانێكدا رايگه‌ياند، ده‌بێت بمانبوورن له‌وه‌ى نه‌مانتوانيوه‌ له‌ رۆژه‌كانى سه‌ره‌تاى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ى خۆمان ده‌مانويست كاره‌كان بكه‌ين ده‌بێت ئێوه‌ گه‌رده‌نمان ئازاكه‌ن.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ‌(27/شوبات/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى، سه‌رۆكى پارتى مه‌هه‌په‌ سه‌ردانى شارى ئه‌ديه‌مانيان كردوو قوربانيانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌يان به‌سه‌ركرده‌وه‌. 

ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت كاره‌كانيان له‌و شاره‌ رايگه‌ياند، به‌داخه‌وه‌ له‌ رۆژه‌كانى سه‌ره‌تاى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ ئه‌ديه‌مان وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆمان ده‌مانويست كاره‌كان به‌رێوه‌نه‌چوو، به‌هۆى بارودۆخه‌كانى رێگاوبان و كه‌ش و هه‌وا نه‌مانتوانى له‌يه‌كه‌م رۆژ بێين. بۆئه‌مه‌ش داواى گه‌رده‌ن ئازابوون له‌ ئێوه‌ ده‌كه‌م. هه‌ست به‌ هه‌موو شتێك ده‌كه‌ين له‌وه‌ى پێويسته‌ ئه‌نجامى بده‌ين، باكه‌س گومانى له‌وه‌ نه‌بێت ئه‌وه‌ى ئێمه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ين. 

سه‌رۆكى توركيا هاوخه‌مى خۆى بيشانداو گوتى، "كه‌س و كارى ئه‌و هاوڵاتيانه‌ى له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ گيانيان له‌ ده‌ستداوه‌ (100)هه‌زار ليره‌ى پێده‌ده‌ين، نزيكه‌ى يه‌ك مليۆن كه‌س له‌ سه‌رانسه‌رى وڵاته‌كه‌مان پاره‌يان پێده‌ده‌ين. هه‌رهاوڵاتيه‌كيش داواى هاوكارى كرێى بكات پێيده‌درێت بڕه‌كه‌شى دوو تا هه‌زاره‌. 

ئه‌ردۆغان ئامارى قوربانيانى بوومه‌له‌رزه‌ى شارى ئه‌ديه‌مانى ئاشكرا كردوو گوتى، "6 هه‌زارو13 كه‌س گيانيان له‌ ده‌ستداوه‌ و (17) هه‌زار و (499)  كه‌سيش برينداره‌. ئه‌وبينايانه‌ى زيانيان پێگه‌يشتووه‌ و روو‌خاوه‌ (24) هه‌زار و (497) باڵەخانەبە (64) به‌شى سه‌ربه‌خۆ رووخاوه‌، هه‌روه‌ها (62) هه‌زار و (500) بريندارى ئه‌ديه‌مانمان بۆ ئيسته‌مبۆڵ و شاره‌كانى تر گواسته‌وه‌ و ئاسانكاريمان بۆ ئه‌و هاوڵاتيانه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌يانويست به‌ ئيمكانيه‌تى خۆيان به‌ره‌و شاره‌كانى تر برۆن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین