ناكۆكی كەوتە نێوان شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەكەی توركیا تورکیە

نوچەنێت

دوای كۆبونەوەی شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەكەی توركیا، میرال ئەكشنار، سەرۆكی ئی پارت رتیكردەوە كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری، وەك كاندیدی سەرۆكایەتی قبوڵ بكات.

ئەمڕۆ هەینی (سێی/ ئادار/ 2023) ماڵپەری (عەرەبی 21) بڵاویكردەوە سەرۆكی ئی پارت رایگەیاند، ناچارین لەنێوان مردن و مەلاریا یەكێكیان هەڵبژێرین، مێزە شەش كەسییەكەش بە نوێنەری خواستی میلەت داناندرێت. 

ئەكشنار جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، خۆی و پارتەكەی پاڵپشتی ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆك شارەوانی ئیستەنبۆڵ و مەنسور یاڤاش، سەرۆكی شارەوانی ئەنقەرە دەكەن، بەڵام مێزە شەش كەسییەكە ئەو بۆچوونەیان رەتكردەوە، ئەوەش بووە پاڵنەر بۆ كشانەوەی پارتەكەمان.
رۆژی پێنجشەممە بەهۆی ناكۆكییەكان شەش پارتەكە كۆبوونەوەی شەش بێ راگەیاندنی ناوی كاندیدەكە كۆتایی هات، ئەكشناریش داوای كرد لەگەڵ ئەندامانی پارتەكەی گفتوگۆ دەكات، ئەوەش بووە دابەشبوونی ئۆپۆزسیۆن لەسەر قبووڵكردنی كلیچدار ئۆغلۆ وەك كاندیدی ئۆپۆزسیۆن. 
پێش ئەو كۆبوونەوە نیمچە كۆدەنگیەك لەسەر كلیچدار ئۆغلۆ هەبوو، بەڵام دواتر لە راگەیێندراوەكەی شەش پارتەكە هاتووە، پەیوەندییەكان بۆ لێتێگەیشتن لەسەر كاندیدێكی هاوبەش و دانانی نەخشە رێگەیەك بۆ قۆناغی داهاتوو بەردەوام دەبێت، لە شەشی ئەم مانگەش جارێكی تر شەش پارتەكە كۆدەبنەوە.

لە بەرانبەردان میردان یانارداغ، رۆژنامەنووسی سەر بە پارتی گەلی كۆماری رایگەیاند، ئەو كارەی میراڵ ئەكشنار كردوویەتی درزخستنە نێو مێزە شەش كەسییەكە لەسەر كاندیدێك، ئەوەش وادەكات رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو براوە بێت.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژە بەوەش دەكات، ئەگەر ئەردۆغان سەركەوت ئۆباڵەكە دەكەوێتە ئەستۆی سەرۆكی ئی پارت، لە ئاماژەیەكیشدا سەرزەنشتی هەردوو سەرۆك شارەوانی كرد كە هەوڵی كێبركێ لەگەڵ كلیچدار دەدەن.

سەبارەت بە هەوڵەكانی خۆ كاندیدكردن ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، هەرگیز هەوڵی چوونە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی نادات، لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، هەموو ئەندامانی جەهەپە كلیچداریان وەك كاندید هەڵبژاردووە. 

لەلایەكی ترەوە لەدوای كۆبوونەكەی دوێنێ كلیچدار ئۆغلۆ ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ ئۆندەر ئیچنەر، سەرۆكی پارتی چەپ كۆبۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین