ناكۆكییەكانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا قووڵتر دەبێتەوە
ئامادەكردنی: دنیا ئەحمەد
ناكۆكییەكانی نێوان شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەكەی حكومەتی توركیا رۆژ لەدوای رۆژ قووڵتر دەبێتەوە، پێشتر میراڵ ئەكشنار، سەرۆكی ئی پارت، پێداگری لەسەر كاندیدكردنی ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ و مەنسوور یاڤاش، سەرۆكی شارەوانی ئەنقەرە دەكرد، بەڵام لەدواین كۆبوونەوە بەهۆی سووربوونی كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی جەهەپە ئی پارت جارێكی تر نەگەڕایەوە بۆ كۆبوونەوەكانی ئەو شەش پارتە.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆنى توركيا كۆبوونه‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مجاره بووه هۆى له‌تبوونى هاوپه‌يمانيه‌كه‌يان، مێراڵ ئه‌كشنار، سه‌رۆكى پارتى باشه له‌پاش راگه‌ياندنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆيان له شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆنى سه‌رمێز سه‌باره‌ت به پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار، چه‌ند به‌رپرسێكى نێو پارتى باشه ده‌ستيان له‌كاركێشايه‌وه و پشتگيرى خۆيان بۆ كانديدبوو‌نى كه‌مال كليچدارئۆغڵو راگه‌ياند.
له‌پاش كۆبوونه‌وه‌كه دوێنێ ئه‌كشنار رايگه‌ياند، به‌داخه‌وه ده‌يلێم ئه‌و خاڵه‌ى له كۆتا كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رمێز ده‌يڵێم لێرە بەدواوە ئه‌م مێزه ره‌نگدانه‌وه‌ى خواستی ميلله‌تى له‌ده‌ستداوه، له‌سه‌ر ئه‌و مێزه به نيه‌تێكى باش به‌هاوبه‌شى دانشتبووين بۆ ئه‌وه‌ى چاكه‌يه‌كمان بۆ ميلله‌ته‌كه‌مان هه‌بێت، لێرە به‌دوا ناتوانين باس بژاردەی كاندیدەكان بكه‌ين، چونكه له‌و مێزه پلاتفۆرمێكى ئه‌قلى ساغ نه‌ماوه. هه‌موو به‌ديله‌كانيان خستۆته ليستێكى ره‌ش و هه‌موو كاره‌كانى سه‌رمێزه‌كه‌يان گۆريوه بۆ ئه‌وه‌ى كانديدێك بسه‌پێنن.
سه‌رۆكى ئی پارت ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئێمه له‌مه‌و به‌دوا نه له‌سه‌ر مێزێكى قومارداو نابين، لێره بانگهێشتى ئه‌كره‌م ئيمام ئۆغڵو و مه‌نسور يه‌ڤاش ده‌كه‌م كە خۆيان كانديد بكه‌ن. پێنج لايه‌نه‌كه‌ى تر پشتگيرى له سه‌رۆكى جه‌هه‌په ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه پێشنيارى ئه‌گه‌رى كانديدى هه‌ردوو سه‌رۆكى شاره‌وانى ئيسته‌مبۆڵ و ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ين به‌ڵام ئه‌وان داواكارييه‌كه‌ى ئێمه‌يان ڕه‌تكرده‌وه."
له‌پاش ئه‌وه‌ى ئه‌كشنار بانگهێشتى سه‌رۆكى شاره‌وانى ئيسته‌مبۆڵ و ئه‌نقه‌ره‌ى كرد، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه هه‌ردووكيان له په‌يامێكدا پشتگيرى خۆيان بۆ كه‌مال كڵيچدارئۆغڵو راگه‌ياند.
مه‌نسور يتڤاش، له په‌يامێكيدا له توريته‌ر رايگه‌ياند، ئه‌و اێدوانانه‌ى تاوه‌كو ئه‌مرۆ داومانه و رامانگه‌ياندووه له‌دژى ئيراده‌ى كه‌مال كڵيچدارئۆغڵو مامه‌ڵه ناكه‌ين و ئێمه پێكه‌وه له‌سه‌ر يه‌ك ئاراسته‌ين.
هه‌روه‌ها ئه‌كره‌م ئيمانئۆغڵو له په‌يامێكى تويته‌ر پشتگيرى خۆى بۆ جه‌هه‌په دوپاتكرده‌وه‌و رايگه‌ياند، "وه‌كو كورێكى جه‌هه‌په وه وه‌ك سه‌رۆكى شاره‌وانى هاوپه‌يمانى گه‌ڵ له‌نێو ئه‌و يه‌كگرتووه‌ى كه ميلله‌ته‌كه‌مان ئاره‌زووى ده‌كات هيچ گومانێكم له‌وه‌نييه كه كه‌مال كڵيچدارئۆغڵو نوێنه‌رايه‌تى ئێمه و هاوپه‌يمانى سه‌رمێزوو ئيراده‌ى ميلله‌ته‌كه‌مان ده‌كات بۆ فراوان بوونى مێزو هاوپه‌يمانه‌تيه‌كه‌مان و كه‌م نابێت."
يه‌كه‌م لێدوانى كه‌مال كڵيچدارئۆغڵو له‌پاش لێدوانه‌كه‌ى سه‌رۆكى پارتى باشه گوتى، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بين له گه‌وره‌كردنى مێزه‌كه‌مان، با له‌سه‌ر ئه‌و مێزه‌ى مه دانه‌نيشێت، ئێمه ناتوانين ئه‌و ميلله‌ته كۆبكه‌ينه‌وه بڵێن ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌ومێزه دانه‌نيشێت، به‌و كرده‌وه‌ى ئه‌و ده‌يكات ناتوانين چاوبه‌ره‌ژێرى له وانيتر بكه‌ين و ئه‌م توركيايه بگۆرين. له‌م كاتژمێره به‌دواوه من ناگۆرێم و يه‌كتر ده‌گرين.
كاردەوانەی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان بەرانبەر میراڵ ئەكشنار
يه‌كێك له‌مانه‌ش ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سه‌رۆكى پارتى ئاينده رايگه‌ياند له‌نێو ئه‌و هاوپه‌يمانيه‌تييه‌دا هه‌رواژوويه‌كمان كردووه، له پشتيه‌وه ده‌وه‌ستين و به‌رده‌وام ده‌بين له كاره‌كانمان، سه‌باره‌ت به ئی پارتیش گوتى، ئێمه بانگێشتى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وام شان به‌شان پێكه‌وه كارمان كردووه له‌م پرۆسه سه‌خته‌دا به ئه‌قڵێكى پته‌و مامه‌ڵه بكه‌ن.
داود ئۆغڵو ئه‌مانه‌شى خسته‌ڕوو و گوتى، ئه‌و برياره‌ى دراوه به‌ڕ‌ێككه‌وتنى هاوبه‌ش و به‌شدارى و هه‌وڵى هه‌موو لايه‌نه‌كان خستوومانه‌ته گه‌ر بۆ به‌ره‌و پێشوه‌چوونى پرۆسه‌كه، له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌كارهێنانى ئه‌قل و سياسى هاوبه‌ش نه‌ك سه‌پاندنى كه‌سێك، ئه‌م كاره‌ى ئێمه ركابه‌رايه‌تى نييه ده‌رئه‌نجامى گفتوگۆكانه ئه‌و سيسته‌مه‌ى ئێمه په‌يره‌وى ده‌كه‌ين هه‌رگيز ئيراده‌ى تاكه كه‌سێك نه‌بوه زاڵ بێت له‌سه‌ر برياره‌كانمان.
له‌لايه‌كى تر پارتى ديڤا لێدوانێكى سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێ راگه‌ياند، له مانگی (12) ساڵی رابردوو وه‌ك شه‌ش پارتى سياسى ئۆپۆزسيۆن له به‌رامبه‌ر يه‌كتردا به لێكتێگه‌يشتنى يه‌كترى هه‌نگاومان ناوه به ئامانجى بنياتنانى ده‌وڵه‌تێكى ياساى و ديموكراسى. له‌ماوه‌ى پرۆسه‌كه‌دا ئه‌و كارانه‌ى به‌رێوه‌مان بردووه، به ئه‌قڵێكى هاوبه‌ش و گفتوگۆى ئاشته‌واى بۆ دادپه‌روه‌رى و ئاشتى و خۆشگوزه‌رانى و ئارامى ميلله‌ته‌كه‌مان و نه‌وه‌كانى داهاتومانبووه.
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا سه‌باره‌ت به ناكۆكيه‌كانى شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن بۆ دياريكردنى كانديى سه‌رۆكايه‌تى رايگه‌ياند، ئێمه له‌سه‌ر ڕێگاكانى نه‌خشه‌ى خۆمان به‌رده‌وام ده‌بين له كاره‌كانمان.
سه‌رۆكى توركيا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئێمه وه‌ك ئه‌كپارتى ، ئه‌وان وه‌ك هاوپه‌يمانى گه‌ڵ ئه‌وان چ ده‌ڵێن و چ ده‌كه‌ن و چۆن هه‌نگاو ده‌نێن، ئێمه كێشه‌كى له‌و جۆره‌مان نييه."
سوله‌يمان سۆيلو، وه‌زيرى ناوخۆى توركيا سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى ئه‌كشنارله هاوپه‌يمانى ئۆپۆزسيۆن گوتى، "ئێمه هه‌رگيز متمانه‌مان به‌و نه‌بووه، له ڕێگادا تانسو چيله‌رى فرۆشت. له‌كاتى دامه‌زاندنى ئه‌كپارتى هاته نێو پارته‌كه‌مان، له‌يه‌ك رۆژدا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى پارتى ئه‌كپارتى فرۆشت. له‌پاشان چووه نێو پارتى مه‌هه‌په له‌يه‌ك رۆژدا ده‌وڵه‌ت باخچه‌ڵى فرۆشت، ئێشتاكه‌ش خوڵ به‌خوڵ له‌نێو شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن ده‌سورێته‌وه، چاوه‌ڕێده‌كات له چ رۆژێكدا بيان بفرۆشيت. ناتوانرێت هه‌رگيز متمانه‌ى پێبكرێت."
هه‌روه‌ها سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په له په‌يامێكدا سه‌باره‌ت به ناكۆكيه‌كانى نێو ئۆپۆزسيۆن له تويته‌ر رايگه‌ياند، "هيچ نيگه‌ران مه‌بن سه‌ركرده‌كانيش ته‌نيا مافى يه‌ك ده‌نگدانيان هه‌يه، مۆره‌كه له‌ده‌ستى ئێوه‌يه و به‌يانييه جوانه‌كان له‌ده‌ستى ئێوه‌يه ئێوه له‌و رێگايه برۆن كه ميلله‌ته‌كه‌مان متمانه‌ى پێيه‌تى با سه‌ركرده‌كان به‌دواى ئێوه‌دا بێن."
هه‌روه‌ها ده‌ميرتاش راشيگه‌ياند، له دوێنێ يه‌كگرتوو تر ده‌بين، پێكه‌وه زياتر به‌توندى باوه‌ش به‌يه‌كتر ده‌كه‌ين، من و تۆ نييه ئێمه هه‌ين وه پێكه‌وه سه‌رده‌كه‌وين.
مەدحەت سنجار، هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په سه‌باره‌ت به ناكۆكيه‌كانى ئۆپۆزسيۆن بۆ دياريكردنى كانديدى هاوبه‌شى سه‌رۆكايه‌تى رايگه‌ياند، "ئێمه داوا له ئۆپۆزسيۆن ده‌كه‌ين كۆببنه‌وه له ئامانجه‌كانى ديموكراسى و دادپه‌روه‌رى و ئازادى.
سنجار سه‌باره‌ت به لێدوانى سه‌رۆكى جه‌هه‌په رايگه‌ياند بووكه مێزه‌كه‌مان فراوان ده‌كه‌ين. گوتى، له‌م بابه‌ته‌دا چه‌نده‌هاجار له‌رێگه‌ى وته‌بێژه‌كانمان ونوێنه‌ره‌كانمان رامانگه‌ياندووه كه چ جۆره رێگايه‌ك په‌يره‌و ده‌كه‌ين، به‌دڵنياى له ئه‌گه‌رى كانديدبوو‌نى كه‌مال كڵيچدارئۆغڵو هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانان و تيمه‌كانمان ده‌كه‌ين چاودێرى دواين پێشهاته‌كان ده‌كه‌ين.
هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانى ئه‌كشنارى رايگه‌ياند، "له ئێستادا پرۆسه‌ى گفتوگۆ‌و راوێژكارى له نێو خۆيان‌دا به‌رده‌وامه ئێمه چاودێرى كۆتا پێشهاته‌كان ده‌كه‌ين، بۆيه پێويست به‌هيچ قسه‌و درێژكرنه‌وه‌ى ئێمه ناكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment