ئەنقەرە بۆ دروستكردنى ناوەندى گاز پێويستى بە رووسيايە تورکیە

نوچەنێت

چاگرى ئيرهان، ئەندامى ئەنجوومەنى ئاسايش و سياسەتى دەرەوە لە سەرۆكايەتى توركيا رايگەياند، ئەنقەرە بۆ دروستكردنى ناوەندى گاز پێويستى بە وەبەرهێنانى رووسيايە.

ئەمڕۆ دووشەممە (شەشى/ ئايار/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە چاگرى ئيرهان رايگەياند، اتووە،

 ئێمە تا ئێستا لەسەر ئەو بەرنامەى پێشووين، ئەو ناوەندە بۆ تووركيا سوودى زۆرى دەبێت، بەڵام ئێستا پارەى پێويست بەردەست نييە، ئەگەر رووسيا پارەى هەبێت ئەوە دەتوانن دەست بە دروستكردنى بكەن، هەموو كارەكە لەسەر وەبەرهێنانى رووسيا وەستاوە. 

لە بەشێكى ترى قسەكانى رايگەياند، دەرفەتى دروستكردنى ئەو ناوەندە لە توركيا دەبێتە سەكۆيەك بۆ وڵاتانى تر، بەتايبەت ئەورووپا، هەروەها بۆ دياريكردنى نرخى گازيش كە لە ساڵى رابردوو چەند جارێك بەرزبۆتەوە سوودى دەبێت.

بەگوێرەى سەرچاوەكانى هەواڵ لە دواى بوومەلەرزەكەى مانگى رابردوو، دانووستاندنەكان وەستاوەن، بڕياريشە لە ماوەيەكى نزيك دەست بەگفتوگۆكانيان بكەنەوە.

پێشتر راگەياندنەكانى رۆژئاوا باسيان لەوە كردەوە دروستكردنى ژێرخانێكى لەم جۆرە دەبێتە هۆى زيادبوونى هاوكاردەكردنى گازى رووسيا، ئەوەش هيچ واتايەكى نامێنێت، هەروەها كۆمسيۆنى يەكێتى ئەوروپاش ئاماژەى بەوە كرد، هەوڵدەدەن بە زووترين كات پشت بە گازى رووسى كەمبكەنەوە.

لێكۆڵەرانى توركيا روونيدەكەنەوە، دەتواندرێت لە سێ رێگە هێڵەكان بپەڕنەوە، هێڵەكانى باشوور بۆ ئيتاڵيا دەڕوات، هێڵى ناوەڕاست بۆ بولگاريا و ئەلبانيا و كۆسۆڤۆ و مەكدۆنيا سڕبيا و وڵاتانى تر دەڕوات، هەروەها هێڵى باكوور بۆ رۆمانيا و سلۆڤينيا و هەنگاريا و دواتريش بۆ ئەڵمانيا دەڕوات.

لە ساڵى رابردوو ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا و رەجەب تەيب ئەردۆغان لە كۆبوونەوەيان گفتوگۆيان لەسەر پرسى دروستكردنى ناوەندێكى گازيان لە توركيا كرد.

سەرۆك كۆمارى توركيا پێى وايە بە دروستكردنى ئەو ناوەندە ئەوروپا لە رێگەى توركياوە دەتوانێت گازى رووسى بەدەست بهێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین