توركيا لە كڕينى فڕۆكەى (ئێف 16) پاشەكشە دەكات

نوچەنێت

چاگرى ئۆڕهان، ئەندامى ليژنەى ئاسايش و سياسەتى دەرەوە لە سەرۆكايەتى توركيا رايگەياند، ئەگەرى بەهێز ئەوەيە توركيا لە كڕينى فڕۆكەى (ئێف 16) پاشەكشە بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە (شەشى/ئادار/2023) ماڵپەڕى (سپۆتنيك) بڵاويكردەوە چاگرى ئۆرهان رايگەياند، بەهۆى ئەو بوومەلەرزەى باشوورى توركيا ئەگەر هەيە توركيا دەستبەردارى داواكردنى فڕۆكەى (ئێف 16) بێت، هەوڵى بژاردەى پێشكەوتووتر بدات.

سەبارەت بە هۆكارى ئەو پاشەكشەيەش ئەو ئەندامەى ليژنەى ئاسايش و سياسەتى دەرەوە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، تێچووى كڕينى ئەو فڕۆكانە (20) مليار دۆلارە، ئەوەش بڕێكى زۆرە.

لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى، ماوەيەكى زۆرە حكومەتى توركيا  داواى ئەو فڕۆكانەى كردووە، ئەوەش ماوەيەكى بەسەر داتێپەڕيووە، ئەوە هەڵەيەك بوو كردى، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا كۆنگرێس بە چەند پاساوێك رەتى دەكاتەوە ئەو فڕۆكانە بە توركيا بدرێت.

سەبارەت بە بڕيارە نوێكانيش ئۆرهان جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، پێويستە توركيا هەڵوێستى خۆى لەو فڕۆكانە بگۆڕێت دواى جێگرەوەى وەك فڕۆكەى (ئێف 35) و ئەو فڕۆكە چينيانە بكات كە بە پاكستان فرۆشاو، بەهەمان شێوە هەوڵى كڕينى فڕۆكەى رووسى و فڕۆكەى يۆرۆڤايتەر بدات.

لە مانگى تشرينى يەكەمى (2021) توركيا داواى (40) فڕۆكەى جۆرى (ئێف 16) پارچەى يەدەگى (80) فڕۆكەى لە ئەمەريكا كرد، بەڵام تا ئێستا كۆنگرێسى ئەمەريكا رەزامەندى لەسەر نەداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین