توركیا و ئەمەریكا رێككەوتنێكی نوێ واژۆ دەكەن شیکاری

نوچەنێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

ئەليكسندەر سفارنتس، لێكۆڵە لە بوارى زانستە سياسييەكان لە بابەتێكى كە گۆڤارى نيو ئيسترن ئۆتلۆك، رووسى بڵاوى كردۆتەوە، ئاماژە بەوە دەكات، بەهۆى هەڵبژاردنەكانى توركيا ئەگەر هەيە جۆرێك رێككەوتن لە نێوان رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا و جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا هەبێت، ئەو رێككەوتنەى ئەردۆغان بۆ ئەوەيە لە خولى نوێى هەڵبژاردنەكان سەركەوێت، ئەوەش لەبەر وەبەرهێنانى زياترە بۆ دووبارە ئاوادەكردنەوەى وێرانكارييەكانى ئەو بوومەلەرزەى باشوورى توركيا، لە لايەكى تريشەوە بەدەستهێنانى هاوكارى سەربازييە بۆ نوێكردنەوەى سوپاى وڵاتەكەى.

توركيا بۆ هەريەك لە ئەمەريكا و هاوپەيمانى ناتۆ جێگەى بايەخە، بەڵام واشنتن زۆر بە توەندى دژ بە سياسەتەكانى ئەردۆغانە، كە دەكەوێت سەربەخۆ بێت لە ستراتيژيەتى ئەمەريكا، چ لەرووى زيندووكردنەوەى پێگەى ئيمپڕاتۆرى توركي لە رێگەى پشتبەستن بە نەتەوەى توركيا، ياخود پارێزگارى لە سەربەخۆيى پەيوەندييەكانى لەگەڵ رووسيا.

هاوكارى و سويد و فينلەندا 

هەريەك لە يەنس ستۆڵتنبێرگ، ئەميندارى ناتۆ و ئەنتۆنى بلينكين، وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا لەكاتى بوومەلەرزەكەى توركيا سەردانى ئەنقەرەيان كرد.

هەرچەندە هەردوو بەرپرس خشتەى كارەكانيان جۆراوجۆر بوو، بەڵام لە دوو پرس هاوبەش بوون، ئەويش هاوكاريكردنى توركيا بۆ كارەساتى بوومەلەرزەكە و لەوەش گرنگتر فراوانكردنى ناتۆ و هەڵوێستى توركيا بوو بەرانبەر ئەندابوونى فينلەندا و سوويد لە ناتۆ.

ئەنقەرە ستۆكهۆڵم بە داڵدەدان و ئاسانكارى بۆ چالاكييەكانى پارتى كرێكاران و گرووپەكانى ترى توركيا بە تيرۆرستيان دەزانێت تۆمەتبار دەكات، لەسەر ئەو بنەمايەش دژ بە ئەندابوونى ئەو دوو وڵاتەيە، بۆيە هيچ هەنگاوێكى لەو دۆسيەيە نەناوە.

هاوكارييەكان و هەڵبژاردنەكان

بەهۆى بەرزى رێژەى هەڵاوسان و قەيرانى ئابوورى، شوێنەوارى ئەو بوومەلەرزە كاريگەرى لەسەر ئابوورى و ورەى توركيا دەبێت، بۆيە توركيا پێويستى بە هاوكارى مليارەها دۆلارى ئەمەريكييە، ئەگەر ترليۆن دۆلار نەبێت، ئايا جگە لە دامەزراوە دارييەكانى ئەمەريكا كۆنتڕۆڵى كردوون كێ دەتوانێت لەو تەنگەژەيە هاوكارى توركيا بكات؟.

بەهان شێوە ئەو هۆكارانە ئاشكراى كرد، بەكارهێنانى مەوادى خراپ لەلايەن بەڵێندەرەكانەوە دۆخێكى بێتمانەيى بەرانبەر دەسەڵاتدارانى توركيا دروستكردووە، كە نەيانتوانيووە رێگى لەو گەندەڵەييە بگرن.

ئۆپۆزسيۆنى توركيا بۆئەوەى ئەردۆغان لە دەسەڵات دوورخەنەوە و لە هەڵبژاردنى داهاتووى سەرۆكايەتى و پەرلەمان شكستى پێ بهێنن، ئەو دۆخە بەچڕى بقۆزنەوە.

ئەميندارى ناتۆ هەوڵى دا توركەكان بۆ پاڵپشتى كۆدەنگى هاوپەيمانى ناتۆ رازى بكات، تاوەكو ئەو دوو وڵاتە وەربگرن، كە پێى وايە ئەو دۆخەى ئێستا هەڵقووڵاوى تايبەتمەندى دۆخى سياسى و سەربازى ئێستايە، ئەوە جگە لەو هەڕەشانەى سياسەتى دوژمنكارانەى رووسيا لە ئۆكراينا و وڵاتانى ئەوروپا بەگشتى دروستى كردووە.

تا ئێستا ئەنقەرە رەتى دەكاتەوە سويد وەربگريرێت، بەڵام ديدێكى جددى بۆ قبووڵكردنى فينلەندا هەيە، ئەوەش وا دەردەكەوێت فينلەندا سەبارەت بە چالاكييەكانى پەكەكە لەسەر خاكى وڵاتەكەى توركياى رازى كردبێت.

سازشى ئەمەريكا

بلينكن ئەو بابەتەى بە ديپلۆماسيەتى سازشكردن چارەسەر دەكات، لەبەرانبەر رەزامەندى توركيا لەسەر وەرگرتنى ئەو دوو وڵاتە، ئەمەريكا ئامادەيە (40) فڕۆكەى جۆرى (ئێف 16) و بە بڕى (20) مليار دۆلار پارچەى يەدەگ بە توركيا دەدات.

لەدواى ئەوەى ئەنقەرە سيستەمى مووشەكى بەرگرى (ئێس 400) رووسى كڕى، بەوەش وانشنتن سزاى بەسەر توركيا سەپاند و لە پڕۆگرامى فڕۆكەى (ئێف 35) دووريخستەوە، كە بڕى يەك مليار و (400) مليۆن دۆلارى بە ئەمەريكا دابوو.

سياسەتى پراگماتيانەى ئەردۆغان دەخوازێت چاو بە پێشنيازەكانى ئەمەريكا بخشێنێتەوە، چونكە ئەو پێش هەموو شتێك پێويستى بە مانەوەيە لەسەر دەسەڵات بۆ دواى هەڵبژاردنەكان، دووەميش پێويستى بە گەيشتنى وەبەرهێنانى گەورەيە بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەى ناوچە وێرانەكان، سێيەم دەيەوێت سوپاى وڵاتەكەى نوێ بكاتەوە.

سزاكانى سەر ڕووسيا

واشنتن داواى لە ئەنقەرە كردووە، پابەندى سزاكانى سەر مۆسكۆ بێت و روونكردنەوەش لەسەر گەشەى بازرگانى توركيا لەگەڵ رووسيا بدات، كە ساڵى رابردوو بە بڕى زياتر لە (200) مليۆن دۆلار زيادى كرد.

لە (24)ى شوباتى ساڵى رابردوو سوپاى رووسيا هێرشى كردە سەر ئۆكراينا، كە لەلايەن رۆژئاوا و ناتۆ پاڵپشتى دەكرا، ئەوەش بووە هۆكارى ئەوەى وڵاتانى ئەوروپا لەسەرووى هەمووشيانەوە ئەمەريكا سزاى قوورس بەسەر مۆسكۆ بسەپێنن.

مەولوود چاوشئۆغلۆ ناچاربوو روونكردنەوە بۆ وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا بدات، كە زيادبوونى قەبارەى بازرگانى لەبنەڕەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەى نرخى گازى رووسى لە بازاڕەكانى جيهان و گرێبەستى رەوانەكردنى دانەوێڵە، نەك بازدان بەسەر سزاكانى رۆژئاوا.

توركيا بە تەواوى نەچووە ژێر باڵى سزاكانى دژ بە رووسيا، بەڵكو تەنيا پابەند بوو بەو سزايانەى نەتەوە يەكگرتووەكان، ئەنقەرە پێى وايە باشترە هەوڵەكان بۆ نێوەندگيرى ئەو قەيرانەى نێوان مۆسكۆ و كيێڤ بەردەوام بێت، لە پێناو چارەسەكردنى كێشە ناكۆكييەكان بۆ ئەوەى بە ئاشتيانە ئەو جەنگە بووەستێت.

سەرچاوە: خەلیج جەدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین