ئۆپۆزسيۆنى توركيا نەخشەرێگەيەكى (12) خاڵى بڵاوكردەوە تورکیە

نوچەنێت

شەش پارتە ئۆپۆزسيۆنەكەى توركيا دواى رێككەوتن لەسەر دياريكردنى كەمال كليچدار ئۆغلۆ، نەخشەرێگەيەكى (12) خاڵيان بڵاوكردەوە.

رۆژى دووشەممە (شەشى/ ئادار/ 2023) ماڵپەڕى (عەرەبى پۆست) بڵاويكردەوە شەش پارتە ئۆپۆزسيۆنەكەى توركيا لەسەر نەخشەرێگەيەكى (12) خاڵى رێككەوتن. 

ئەوەش لەكاتێدايە پێشتر ميراڵ ئەكشنار، سەرۆكى ئى پارت وەك ناڕەزاييەكان بەرانبەر پشتگوێخستنى داواكانى بۆ كانديدبوونى ئيمامئۆغلۆ، سەرۆكى شارەوانى ئيستەنبۆڵ و مەنسوور ياڤاش، سەرۆكى شارەوانى ئەنقەرە لەو شەش پارتە كشايەوە، دواى چەند هەولێك و رازيبوون بە مەرجەكانى گەڕايەوە ناو شەش پارتەكە، لە خاڵى كۆتايى ئەو نەخشە رێگەيە ئاماژە بە سەرۆك شارەوانييەكانى ئيسنتەنبۆڵ و ئەنقرە كراوە، بەڵام بەبێ ئەوەى ناويان بهێندرێت.

نەخشەرێگەى ئۆپۆزسيۆنى توركيا:

1ــ  توركيا لە قۆناخی راگوزەردا، بە راوێژ و سازان لە ژێر تيشكى پرەنسيپ و ئامانجەكانى سيستەمى پەرلەمانى بەهێز بەڕێوە دەبرێت، ئەوە دەقەى لەسەرى رێككەوتووين لەچوارچێوەى دەستوور و ياسا و جياكردنەوەى دەسەڵاتەكان بنەماى هاوسەنگ و چاودێرى دامەزراوە. 

 2ــ هەموارى دەستوورى كە پەيوەست بێت بە گواستنەوە بۆ سيستەمى بەهێزى پەرلەمانى ئەنجام دەدرێت، بەگوێرەی ئەو دابەشکارییە دەبێت كە لەدوای هەڵبژاردن دێتە كايەوە و کاری لەسەر دەکرێت و لە ماوەیەکی کورتدا دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

3ــ لە قۆناغى راگوزەر سەرۆكى پێنج پارتەكەى تر دەبنە جێگرى سەرۆك كۆمار.

4 ــ دابەشكردنى پۆستە وەزارييەكان لە نێوان ئەو پارتە سياسيانەى هاوپەيمانى ئومەتيان لێ پێكهاتووە، بەگوێرەى ژمارەى پەرلەمانتارانى ئەو پارتە دەبێت لە هەڵبژاردنەكان، ئەوەش وەزارەتێك كەمترين ژمارە دەبێت بۆ ئەوەى نوێنەرايەتى ئەو پاراتە لە حكومەت بكات، هەموو ئەو دامەزراوە و ئەنجوومەنە سياسيانەى سەر بە سەرۆكايەتين هەڵدەوەشێنەوە.

5 ــ دياريكردن و هەڵوەشاندنەوەى وزەيرەكان لە چوارچێوەى راوێژ لەگەڵ سەرۆكى ئەو پارتانە دەبێت، كە وەزەكە سەر بەو پارتەيە.

6ــ بەگوێرەى پرەنسيپەكانى بەشدارى و راوێژ و كۆدەنگى سەرۆك كۆمار لەقۆناغى راگوزەر دەسەڵاتى جێبەجێكردن بەكاردەهێنێت.

7ـــ دابەشكردنى دەسەڵاتەكان و ئەركى ئەنجوومەنى وەزيران و جێگرانى سەرۆك لەميانەى رێوڕەسمى سەرۆكايەتى لە چوارچێوەى دەستوور و ياساكان دەبێت.

8ــ سەرۆك كۆمار بڕيارى هەڵبژادرن و راگەياندنى دۆخى لە ناكاو و سياسەتى ئاسيشى نەتەوەيى و بڕيارەكانى سەرۆكايەتى و رێكارەكانى رێكخستنى گشتى دياريكردنى پۆستە باڵاكانى بە رێككەوتن لەگەڵ سەركردەى پارتەكانى ناو هاوپەيمانى ئومەت دەبێت.

9ــ ميكازنمى هاوئاهەنگى لە پڕۆسەى ياساندان لە قۆناغى راگوزەر دروست دەكرێت.

10ـ ئەندامبونى سەرۆكايەتى كۆمار لەحزب بە تەواوكردنى پڕۆسەى راگوزەر بۆ سيستەمى پەرلەمانى كۆتايى دێت.

11ــ  لەدواى گواستنەوە بۆ سيستەمى پەرلمانى سەرك كۆمار و ئەندامانى پەرلەمان لە كارەكانيان بەردەوام دەبن، بەبێ ئەوەى پێويستيان بە دووبارە هەڵبژاردنەوە هەبێت.

12ــ ئەگەر سەرۆك كۆمار بەگونجاوى زانى سەرۆكى شارەوانى ئيستەنبۆڵ و ئەنقەرە دەبن بە جێگرى سەرۆك كۆمار، ئەوەش لە چوارچێوەى ئەركێكى دياريكراو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین