دابەشبوونێكى تر هەڕەشە لە ئۆپۆزسيۆنى توركيا دەكات شیکاری

نوچەنێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

دواى ئەوەی پارتى ديموكراتى گەلان (هەدەپە) ئامادەيى خۆى بۆ پاڵپشتى كليچدار ئۆغلۆ، كانديدى هاوپەيمانى (ئومەت) كە لايەن شەش ئۆپۆزسيۆنەكە بۆ كێبڕكێ لەگەڵ ئەردۆغان دەستنيشان كراوە، مەترسی ئەوە هەیە نەتەوەيەكانى ناو هەندێك لەو شەش پارتە دەنگ بە كلیچدار ئۆغلۆ نەدەن.

هاوپەيمانى ئومەت، لەلايەن پارتى گەلى كۆمارى و پارتى باشە، پارتی ديموكراسى و پێشكەوتن، پارتی ئايندە، پارتی سعادەت، پارتى ديموكرات پێكهاتووە، لە هەوڵی ئەوەدان لە هەڵبژاردنەكانی ئەمجارە دەسەڵات بگرنە دەست.
حكومەتى توركيا پارتى ديموكراتى گەلان هەدەپە بە پاڵپشتى پەكەكە تۆمەتبار دەكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پارتە لەدواى ئاكپارتى و پارتى گەلى كۆمارى سێيەم پارتە لە پەرلەمانى توركيا.
مەدحەت سنجار، هاوسەرۆكى هەدەپە داواى لە ئۆپۆزسيۆن كرد، رێگەى گفتوگۆكان دەستپێ بكەن، بۆ ئەوەى رێگە بۆ پاڵپشتى كەمال كليچدار ئۆغلۆ بۆ كێبڕكێ لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان خۆش بكات، لە هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى كە بڕيارە لە (14)ى ئايارى ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.
دوو بەرپرسى هاوپەيمانى ميللەت بە رۆيتەرزيان راگەياندووە، ترسێك هەيە لە گفتوگۆكردن لەگەڵ هەدەپە، كە ئەو روپەرووى داخستن بۆتەوە، بەهۆى پەيوەندى لەگەڵ پارتە چەكدارە كوردەكان، ئەگەر هەيە ئۆپۆزسيۆن رووبەڕووى كەمبوونەوەى پاڵپشتى دەنگدەرە نەتەوەييەكان بێتەوە، كە دژ بە سياسەتەكانى ئەو پارتەن.

لە لايەكى ترەوە بەرپرسێكى ئۆپۆزسيۆن ئاماژە بەوە دەكات، داواكەى هەدەپە هەندێك پێش وادەى خۆيەتى، ئەو بەرپرسە پێشى وايە گەورەترين كێشەيەك رووبەڕووى ئۆپۆزسيۆن بێتەوە، ئەوەيە پارتى ديموكراتى گەلان چۆن هاوكارى پێشكەشى ئۆپۆزسيۆن دەكات.
لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى، پاڵپشتى هەدەپە بەو شێوەيە كراوەيە كاردانەوەى نەرێنى بەدواى خۆييەوە دەهێنێت، بەتايبەت بنكەى جەماوەرى ئى پارت و بنكە جەماوەرييەكەى دژى كوردن، هاتنى ئەو پارتە كوردييە پاڵپشتى نەتەوەييەكانى تريش كەم دەكاتەوە.

بەگوێرەى قسەى ئەو كەسانە پاڵپشتى ئاشكراى هەدەپە كاريگەرى لەسەر لە (5%)ى دەنگدەرانى ئى پارت و لە (2  بۆ 3%)ى دەنگدەرانى جەهەپە دەبێت.
چونكە ئەو بەرپرسەى قسەى بۆ رۆيتەرز كردووە دەڵێت، پێويستە هاوسەنگييەكى ورد رابگيرێت، بەڵام باجێكيش هەيە پێويستە بدرێت، لەوانەشە بەراوردێك بەو دەنگدانەى لەنێوان دەنگەكانى هەدەپە و ئەو دەنگانەش هەبێت هاوپەيمانى لەدەست دەدات.

لە لايەكى تريشەوە بەهۆى ئى پارتەوە هەندێك لە دەنگدەرانى كورد پاڵپشتى كانديدى شەش پارتەكە نەكەن.

ئەو ناكۆكييانە لە كاتێدايە ئێستا دادگاى دەستوورى چاوەڕوانى داخستنى هەدەپە دەكات، بە تۆمەتى پەيوەندى لەگەڵ پارتى كرێكاران، لە هەمان كات هەدەپە ئەو تۆمەتانە رەت دەكاتەوە.

چاودێرانى سياسيش دەڵێن، ئەو هەنگاوەى هەدەپە دەبێتە هۆكارى ئەوەى ئەردۆغان بيقۆزێتەوە و بە ئۆپۆزسيۆن بەو پەيوەندى لەگەڵ ئەو پارتە كوردييە تۆمەتبار بكات.

سەبارەت بە وادەى داخستنى ئەو پارتەش تا ئێستا كاتى داخستنى ديارى نەكراوە، بەڵام دادگا رەتى كردەوە حكومەكەى بۆ دواى هەڵبژاردنەكان دوابخات، لە بڕيارێكيشى دادگا سەرجەم ژمارە بانكييەكانى داخستن.                                           

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین