ئه‌ردۆغان بڕياريدا له‌ (14)ى ئايار هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا به‌ڕێوه‌بچێت تورکیە

نوچەنێت

به‌پێى مادده‌ى (116)ى ده‌ستوورى توركيا برياربوو هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا له‌ (18)ى حوزه‌يرانى به‌رێوه‌بچێت، بەڵام ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى ئەو وڵاتە، برياری دا هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى و هه‌ڵبژاردنى خولى (28)ى په‌رله‌مانى وڵاتەكەی به ‌فه‌رمى له‌ (14)ى ئايار ئه‌نجام بدرێت.

هه‌ينى (10/ئادار/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، سه‌رۆك كۆمارى توركيا رايگه‌ياند، ئه‌مرۆ به‌فه‌رمى واژۆمان كرد له‌سه‌ر واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا له‌ (14)ى ئايار هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رێوه‌بچێت. پشتیوان بەخوا دوو مانگى تر رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ هاووڵاتيانمان ده‌چنه‌ سه‌ر سه‌ندووقى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانتارانى وڵاته‌كه‌يان دەكەن، لێره‌دا بريارى نوێكردنه‌وه‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌خێر بێت بۆ ميلله‌ته‌كه‌مان و وڵاته‌كه‌مان و په‌رله‌مانى توركيا و لايه‌نه‌ سياسه‌يه‌كانمان.

ئۆپۆزسيۆنه‌كانى توركيا وه‌ك هاوپه‌يمانى نه‌ته‌وه‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ كه‌مال كڵيچدارئۆغڵو، وه‌ك كانديدى سه‌رۆكايه‌تى وڵاته‌كه‌يان دياريكرد به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆغانى.

له‌لايه‌كى تر هه‌ده‌په‌ رايايگه‌ياند، واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان دياريكرا، ئێمه‌ ئاماده‌ين بۆ دروستكردنى ژيانێكى نوێ بۆ دامه‌زراندنى ديموكراسى و ئاشتى و كرێكارى و ئازادى ده‌بێت گۆرانكاراى مێژووى دروست كه‌ين. 

هه‌روه‌ها موحه‌ره‌م ئينجه‌، سه‌رۆكى پارتى وڵات، له‌په‌يامێكى دا له‌ تويته‌ر داواى له‌ لايه‌نه ‌سياسيه‌كان كرد پاره‌ له‌ گه‌نجينه‌ى حكوومه‌ت وه‌رنه‌گرن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ برى ئه‌وه‌ بۆ لێقه‌وماوانى بوومه‌له‌رزه‌ به‌كارى بهێنن.

سه‌رۆكى توركيا داواى له‌ ئه‌ندامانى پارته‌كه‌ى كرد و گوتى، هه‌ر ئه‌ندامێكيش ببيه‌وێت له‌ سه‌ر ليستى ئه‌كپارتى خۆى كانديد بكات ده‌بێت برێك پاره‌ ببه‌خشيته‌ ده‌زگاى ئافات، ده‌بێت ئه‌و هاوكارييه‌ى له‌ گه‌نجينه‌كان وه‌رده‌گرن بيده‌نه‌ لێقه‌وماوان بۆ ئه‌وه‌ى ئازارى برينه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین