ئەردۆغان هێرش دەكاتە سەر ئۆپۆزسیۆن تورکیە
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سەبارەت جیابوونەوە و گەڕانەوەی میراڵ ئەكشنار گوتی، هەندێك كەس ئەو مێزەیان جێهێشت و پاشان گەڕانەوە، ئەوانە دۆسیەكی گەورەیان هەیە.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌(15/ئادار/2023) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌، سه‌رۆك كۆمارى توركيا سه‌باره‌ت به‌ رۆيشتنى ميرال ئاكشنار، سه‌رۆكى پارتى ئى له‌ مێزى شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن گوتى، هه‌ندێك كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و مێزه‌ هه‌ستاو رۆيى پاشان گه‌رايه‌وه‌، ئه‌وانه‌ى ئه‌و شه‌ڕانه‌يان دروستكردووه‌ دياره‌ دۆسیەكی زۆر ئه‌ستوريان هه‌يه‌.

سەبارەت بە ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ و مەسنوور یاڤاش، سەرۆكی شارەوانی ئەنقەرە ئەرۆدغان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، به‌زۆره‌ ملێ  هه‌ردوو سه‌رۆكى شاره‌وانى پارتى جه‌هه‌په‌يان هێنا ناو كاره‌كه‌، كانديد بوونى خۆيان بۆ جێگرى سه‌رۆكايه‌تى راگه‌ياند.

لە بەشێكی تری قسەكانی سەرۆك كۆماری توركیا ئاماژه‌ى به‌‌ ده‌ستێكى ده‌ره‌كى كرد بۆ سه‌ر مێزى ئۆپۆزسيۆن گوتى، ئه‌م مێزه‌ سه‌راو ژێر بوو، هه‌ندێكيان له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ هه‌ستان له‌پاشان دووباره‌ هه‌رچۆنێك بێت هێنايانه‌وه‌ سه‌رمێزه‌كه‌ و ياخود وايان لێكرد دانيشته‌وه‌. شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن چه‌نده‌هاجار كۆبوونه‌وه‌و لێك بوونه‌وه‌ تاوه‌كو كانديدێك دياريبكه‌ن بۆ سه‌رۆكايه‌تى، هيچ كه‌س مافى ئه‌وه‌ى نييه‌ به‌م شێوه‌يه‌ دامه‌زراوه‌ سياسييه‌كان بۆ ئاستـێكى ئاوا نزم دابه‌زێنێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین