دەمیرتاش داواكانی كورد لە ئۆپۆزسیۆن ئاشكرا دەكات
نوچەنێت
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په له نامه‌يه‌كدا ئاماژه‌ى به داواكارييه‌كانى هه‌ده‌په كرد و رايگه‌ياند، "ئايا چى ده‌كرێت بۆ گه‌نده‌ڵى و نادادپه‌روه‌رى و تاوانه‌كانى ساڵانى رابردوو؟ ئايا چۆن چاره‌سه‌رى نايه‌كسانى و كۆتايهێنان به جه‌مسه‌رگيرى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌كرێت؟"
ماڵپه‌رى (t24) نامه‌يه‌كى سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاشى بڵاوكرده‌وه، له‌نامه‌كه‌دا باس له داواكارييه‌كانى هه‌ده‌په له كليچدارئۆغڵو ده‌كات.
لە بەشێكی تری نامەكە دەڵێت، ده‌كرێت پرسيار له هاوپه‌يمانه‌كانى جمهور بكرێت، له ڕاستيدا هه‌ر لايه‌نێك بۆخۆى داواى چه‌ند پۆستێكى په‌رله‌مانيان كردووه و به‌شدارى هاوپه‌يمانى جمهوريان كردووه، به‌ڵام هه‌ده‌په به‌شێك نييه له هاوپه‌يمانى ميلله‌ت، هيچ ويستێكى واشى نييه. هه‌ربۆخۆشى هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانى كرێكارى و ئازادى به‌هێز و تواناى خۆى به‌شدارى له په‌رله‌مان ده‌كات. هه‌ربۆيه‌ش نايه‌وێت له هيچ كه‌سێك داواى وه‌زاره‌ت و پۆستى په‌رله‌مانتارى بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش ئه‌و شته‌ى هه‌ده‌په كه داواى ده‌كات و ده‌يه‌وێت گوێى لێبێت و دڵنيابێت، ئايا له خوڵى داهاتوودا گۆرانكارى له ديموكراسى به‌جدديه‌وه وه‌رده‌گيرێت ياخود نا، ئايا چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ مافه سه‌ره‌تاييه‌كان و مافى تاكه كه‌سى و ئازادى و راده‌ربرين و كۆمه‌ڵايه‌تى و خۆپيشاندان و مافى ئافره‌ت ده‌كرێت، ئايا مافى سياسه‌تى و ديموكراسى و ئابورى و په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى چۆن ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن؟
ئايا رێگه ده‌ده‌ن پرسى كورد به ئازادى له نێو په‌رله‌مان و كۆمه‌ڵگاو ميدياكان باسبكرێت به تێگه‌يشتنێكى ئاشتيانه بۆ توركيا يه‌كى يه‌كگرتوو له‌م چوارچێوه‌يه‌دا چۆن ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن؟
هه‌ده‌په ئه‌و (11) بابه‌ته‌ى ده‌ربريوه له سياسه‌تى نوێى خۆي‌دا پيشانيداوه چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌يبينيين سه‌ركردايه‌تى هه‌ده‌په هيچ شتێكى بۆخۆى نايه‌وێت، كه‌سيش لێك جياناكاته‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئارامى خۆشگوزه‌رانى ئه‌و (85) مليۆن هاوڵاتيه ئاماده‌يه هه‌موو شتێك بكات.
هه‌ده‌په هه‌موو كات له گه‌ڵ يه‌كگرتوویى توركيايه، له‌گه‌ڵ كۆمارێكى ديموكراسييه، هه‌موو هه‌وڵێكى خۆشيداوه بۆ كۆتاییهێنان به توندوتيژى بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان به رێگاى دياڵۆك و رێگاى سياسه‌تى ديوموكراسى هه‌ڵبژاردووه، رێز له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێت كه‌ده‌يانه‌وێت رێز له بنه‌ماكانى ئێمه بگرن و پێكه‌وه له گه‌ڵيان كارده‌كه‌ين.
ئه‌گه‌ر كه‌مال كڵيچدارئۆغڵو، كانديدى سه‌رۆكايه‌تى و تيمه‌كه‌ى رێز له بيركردنه‌وه و پره‌نسيپانه‌ى ئێمه ده‌گرن، ئه‌و كات ئێمه ئاماده‌ين ده‌مانه‌وێت له خۆيانه‌وه ئه‌مانه‌مان گوێ ڵێبێت.
هه‌ده‌په دووباره ده‌گه‌رێته‌وه هه‌موو راستييه‌كان له چاوى ميديا درۆزنه‌كانى ئه‌كپارتى داده‌داته‌وه، هه‌ده‌په ئه‌وه نييه لێى بترسن، پارتێكه ده‌توانن ده‌ست له ناوده‌ست پێكه‌وه كارى له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك هه‌بێت كه له هه‌ده‌په ده‌ترسێت، با له‌وانه بترسێت ئه‌وانه‌ى ميلله‌ت ده‌ڕوتێننه‌وه، ئه‌وانه‌ى زوڵم له هاوڵاتيانيان ده‌كه‌ن و باله مافياكان بترسن با له هه‌ده‌په نه‌ترسن.
هه‌ده‌په ترسى توركيا نييه، هه‌ده‌په هيواى ئازادى و ئاشتى و ديموكراسييه.
سەرچاوە: T24
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment