پارتى رەفاهی نوێ دووباره‌ په‌يوه‌ندى به‌ هاوپه‌يمانى جمهوور كرده‌وه‌ تورکیە

نوچەنێت

دوای ئەوەی پارتى رەفای نوێ بريارى دابوو به‌شدارى له‌ هاوپه‌يمانى جمهور نه‌كات، فاتيح ئه‌ربه‌كان وه‌ك كانديدى سه‌رۆكايه‌تى ده‌ستنيشان كرابوو به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى و په‌رله‌مانى توركيا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مرۆ بريارياندا به‌ شدارى له‌ هاوپه‌يمانى جمهور بكه‌ن كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ئه‌كپارتى و پارتى مه‌هه‌په‌ و هودا پارت.

ئه‌مرۆ هه‌ينى (24/ ئادار/2023) ماڵپه‌رى (t24) بڵاويكرده‌وه‌، لە ماوەی رابردوو پارتى رەفاه بريارياندابوو وه‌ك ليستێكى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنى (14)ى ئايار دا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مرۆ پێش ئه‌وه‌ى پرۆتۆكۆڵى هاوپه‌يمانى پێشكه‌ش به‌ ده‌سته‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن له‌گه‌ڵ هودا پارت بريارياندا بچنه‌  ناو هاوپه‌يمانى جمهور به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.

فه‌تحى يڵدز، نوێنه‌رى مه‌هه‌په‌ له‌دواى واژۆكردنى رێككه‌وتنى هه‌رچوار پارته‌كه‌ى هاوپه‌يمانى جمهور رايگه‌ياند، دووباره‌ پارتى رەفاه برياريدا له‌ ژێر چه‌ترى هاوپه‌يمانى جمهور هه‌ريه‌ك له‌ پارتى ئه‌كپارتى و مه‌هه‌په‌ و هودا پارت به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات. هاوپه‌يمانى جمهور هێزو تواناى له‌ ميلله‌ته‌كه‌ى وه‌رگرتووه‌ و به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك هاوپه‌يمانيه‌تييه‌كى ڕاسته‌، 61 مليۆن هاوڵاتى مافى ده‌نگدانى هه‌يه‌، هه‌ڵبژاردن مافێكى ديموكراسيه‌ له‌ ميلله‌ته‌كه‌مان پيرۆزبێت." 

له‌م چه‌ند رۆژه‌ رابردوو فاتيح ئه‌ربه‌كان، سه‌رۆكى پارتى خۆشگوزه‌رانى رايگه‌ياندبوو، "له‌ (60%)ى ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نيينه‌ بچينه‌ ناو هاوپه‌يمانى جمهور." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین