وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا: ئه‌مه‌ريكا له ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى مافى مرۆڤ تۆمه‌تى بۆ ئێمه هەڵبەستووە
نوچەنێت
ئه‌مرۆ شەممە (25/ئادار/2023) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاویكردەوە وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا لە لە راگەیێندراوێكدا راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكای بە رەتكردەوە و رايگه‌ياندووه، له راپۆرتى ساڵانه‌ى مافى مرۆڤى (2022)ى ئه‌مه‌ريكا وه‌كو ساڵانى پێشوو سه‌باره‌ت به وڵاته‌كه‌مان زانيارى ناڕاست و تۆمه‌تى بێ بنه‌ماى خستۆته پاڵمان، ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌تده‌كه‌ينه‌وه‌و به توندى سەركۆنەیان ده‌كه‌ين.
له به‌شێكى تر‌ى راگەیێندراوەكە هاتووه، توركیا بۆپاراستنى ناوچه‌و سنووره‌كانمان، له چوارچێوه‌ى بنەما نێودەوڵەتییەكان ڕێزله مافه‌كانى مرۆڤ ده‌گرین و شه‌ڕ له دژى ڕێكخراوه‌كانى په‌كه‌كه‌و يه‌په‌گه و خزمەت و داعش ده‌كات.
بەگوێرەی راگەیێندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا، ڕاپۆرته‌كه‌ى ئه‌مه‌ريكا ئه‌و هێرشانه‌ى كە په‌كه‌كه له ساڵى رابردوو ئه‌نجامى داوه بۆ سه‌ر ئەو وڵاتە له به‌شێكى زۆر كه‌مى ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ى پێكراوه، هه‌روه‌ها له ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى مافى مرۆڤى سووريا ئاماژه به پێشێڵكاريه‌كانى هێزى سوورياى ديموكرات كراوه به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌كو گاڵته ئاماژه‌يان به‌وه نه‌كردووه كه هێزى سوورياى ديموكرات به شێكه له ڕێكخراوى په‌كه‌كه و له ژێر كۆنتڕۆڵى په‌كه‌كه‌ن.
لە راگەیێندراوەكەی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، توركيا بێ گوێدانه ئه‌و تۆمه‌ته بێ بنه‌مايانه، به‌رده‌وام ده‌بێت به پارێزگاری مافى هاوڵاتيانى و ئه‌و ملیۆنه‌ها هاووڵاتيانه‌ى سه‌ردانى توركيا ده‌كه‌ن.
لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئه‌مه‌ريكا تاوانبارده‌كات و رايگه‌ياندووه، له‌م ڕاپۆرته‌دا بۆ ڕاى گشتى هاوڵاتيانمان ڕوونده‌بێته‌وه كه ئه‌و ڕاپۆرته‌ى نووسراوه له‌لايه‌ن وڵاتێك ئاماده‌كراوه كه چاوى به‌رامبه‌ر به چالاكيه‌كانى رێكخراوه‌كانى په‌كه‌كه و يه‌په‌گه‌و په‌يه‌ده و ئه‌ندامانى گوڵه‌ن داخستووە، ئێمه پرسيار له شه‌رعيه‌تى و باوه‌رپێكراوى ڕاپۆرته‌كه ده‌كه‌ين، ئه‌م ڕاپۆرته ئاماژه‌يه‌كه بۆ پاڵنەر‌ى سياسى كه له‌قاڵب دراوه و به‌ته‌واوى ئاگايان له بابه‌ته‌كه نييه، ئێمه ناتوانيين يه جددى وه‌رى بگرين. ئێمه داوا له ئه‌مه‌ريكا ده‌كه‌ين له بابه‌تى مافى مرۆڤ با سه‌رنجى زياتر له كاره‌كانى خۆيان بێت نه‌ك ئێمه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment