كۆبوونه‌وه‌‌ى چوارقۆڵى رووسيا و ئێران و توركيا و سووريا له‌ مۆسكۆ به‌رێوه‌چوو تورکیە

نوچەنێت

ئه‌مرۆ جێگرى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و سووريا و ئێران و رووسيا له‌ مۆسكۆى پايته‌ختى رووسيا كۆبوونه‌وه‌، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رچوارلايه‌نه‌كه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، هه‌رچوارلايه‌نه‌كه‌ برياريانداوه‌ به‌رده‌وامى به‌ كۆبوونه‌وه‌ى نێوانيان بده‌ن.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ (4/نيسان /2023) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌، جێگرى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و سووريا و ئێران و رووسيا ئه‌مرۆ و دوێنێ بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر دواين پێشهاته‌كانى ئاسايیبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌نديه‌كانى توركيا و سووريا له‌ مۆسكۆى پايته‌ختى رووسيا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ته‌كنيكى  چوارقۆڵیان ئەنجام دا. 

له‌ بوراك ئاكچاپار، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و ئه‌يمه‌ن سوزان، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا و عه‌لى ئه‌سگارحاجى، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و ميخائيل بۆگدانۆڤ، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا به‌شداربوون.

له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، "سێ و چوارى نيسان له‌ مۆسكۆى پايته‌ختى رووسيا له‌سه‌ر ئاستى باڵا كۆبوونه‌وه‌ى جێگرى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتەكە‌ به‌ شێوه‌يه‌كى راشكاوانه‌ لەسەر ئاسايیكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و سووريايان كرا، هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌ئاماده‌كارييه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و سووريا كرا و بريارياندا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ به‌رده‌وامى به‌ دانوستاندنه‌كانى نێوانيان بده‌ن." 

هه‌روه‌ها جگه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ى جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له‌گه‌ڵ جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسياش بە جیا كۆبوونه‌وه‌، هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌كانى ئه‌م دواييانه‌ى توركيا و رووسيا گفتوگۆيان كردووه‌، بەشێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بووە بە په‌يوه‌ندييه‌كانى بازرگانى و ئابوورى و جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى ستراتيژى هاوبه‌شى وزه‌ لەنێوان هەردوو وڵات.

لەكۆتایی ساڵی رابردوو بۆ یەكەم جار لەدوای زیاتر لە (10) ساڵ ناكۆكی نێوان توركیا و سووریا بۆ یەكەم جار وەزیرانی بەرگری و بەرپرسی دەزگای هەواڵگری هەردوو وڵات لە رووسیا كۆبوونەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین