مه‌نسور ياڤاش: به‌كوردانى ئه‌نقه‌ره بڵێن با ده‌نگ به‌من نه‌ده‌ن بابزانم به گوێى ئێوه ده‌كه‌ن
نوچەنێت
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه (11/نيسان/2023) ماڵپه‌رى (t24) بڵاويكرده‌وه مه‌نسور يه‌ڤاش، سه‌رۆكى شاره‌وانى گه‌وره‌ى ئه‌نقه‌ره له به‌رنامه‌يه‌كى ته‌ڵه‌فزيۆنيدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كوردانى ئه‌نقه‌ره له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگى پێناده‌ن رايگه‌ياند، من پێش وه‌خته هيچ لايه‌نگرێكم نييه و ناشمبێت كاتێك ده‌نگده‌ر يه‌كێك به نوێنه‌رى خۆى هه‌ڵده‌بژێرێت ناتوانيت تايبه‌تمه‌ندى نه‌ياره‌كانت به ده‌نگده‌رانت ده‌ربخه‌ى بڵێيت ئه‌و ده‌نگده‌ره ده‌نگى نه‌داوه ياخود ئه‌وه، هه‌ندێك لايه‌نى سياسى پرسيار له ڕابردووت ده‌كه‌ن و لايه‌نگريان هه‌يه من له‌گه‌ڵ وان له گۆره‌پانى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌وه‌ستم، ده‌نگده‌رى كورد له ئه‌نقه‌ره زۆره وه‌رن پێيان بڵێت با ده‌نگ به من نه‌ده‌ن بابزانم گوێتان لێده‌گرن.
ياڤاش سه‌باره‌ت به ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى له ئه‌گه‌رى بوون به جێگرى كانديدى سه‌رۆكايه‌تى كه‌مال كليچدارئۆغڵو له هه‌ڵبژاردنه‌كانى (14)ى ئايار ئه‌م ساڵ رايگه‌ياند، "ديارنييه، ده‌بێت ئه‌و رۆژانه ببينين و من وه‌ك خۆم شه‌خسييه‌ن به‌ڕاستى زۆر دڵخۆشم له پۆستى سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌نقه‌ره، له‌دواى ئه‌مه‌ش دووجار داوايان له‌من كرد خۆم بۆ پۆستى په‌رله‌مانتارى كانديد كه‌م به‌ڵام من بيرم لێنه‌كرده‌وه، من خۆم له ئه‌گه‌رى هه‌ر كێشه‌يه‌ك له سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌نقه‌ره زۆر به‌په‌ڵه هه‌نگاو ده‌نێين."
له‌لايه‌كی تر كانديدى جێگرى سه‌رۆكايه‌تى له كۆبوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى له چه‌ناككالێ هێرش ده‌كاته سه‌ر حكوومه‌ت و رايگه‌ياند، "ئه‌وانه‌ى له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوون به ئێمه‌يانگوت ناتوانن دۆخه‌كه به‌رێوه‌به‌رنن به‌ڵام ئێمه چوار تاكوو پێنج مليار قه‌رزمان بۆ دانه‌وه، ئێمه ناچارنين وه‌ك ئه‌وان بين هه‌روه‌ها ئه‌وانيش ناچارنينه وه‌ك ئێمه بير بكه‌نه‌وه به‌ڵام له‌مه‌وبه‌دوا بێزاربووين، له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا كاتێك بيرده‌كه‌نه‌وه ئێمه وه‌ك ئه‌وان نين پێمان ده‌ڵێن تيرۆرست ئه‌وان هيچ سنورێك و عه‌يبێك و قورساييه‌كيان نييه، ئه‌وان بازرگانه‌كانيان تيرۆرسته بۆيه به نيوه‌ى كۆمه‌ڵگه و هه‌تا به پيازفرۆشيش ده‌ڵێن تيرۆرست. خۆدياره ئێمه‌ش به‌قه‌دوان موسوڵمانين و ميلله‌تى خۆمان خۆش ده‌وێت، به تيرۆرست ده‌ڵێن تيرۆرست به بكوژ ده‌ڵێين بكوژ به‌ڵام ئێمه هيچ كات نيشتيمان په‌روه‌رى وه‌زى ناكه‌ين."
پاڤاش له درێژه‌ى قسه‌كانيدا هيواى بۆ كانديدى سه‌رۆكايه‌تى خواست و گوتى، "ئينشاڵه له‌دواى (15)ى ئايار ئه‌م كه‌ش و هه‌وا قورسه له‌سه‌ر شانمان لاده‌ده‌ين و به‌هارێكى نوێ بۆ هه‌موو توركيا دروست ده‌بێت به هه‌ڵبژاردنى به‌رێز كه‌مال كليچدارئۆغڵو."

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment