توركیا هەژموونی خۆی لە ئاسیای ناوەڕاست بەهێز دەكات شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

توركیا لەدوای درووستبوونی ململانێی سەربازی لەسەر سنووری تاجیسكتان فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆ قیرغیزستان دابین كرد، دواتریش كازاخستان رایگەیاند، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی لە توركیا كڕیووە، هەروەها سوپاكانی ئاسیای ناوەڕاستیش لەسەر دەستی راهێنەرانی تورك مەشقی سەربازییان پێكرابوو، ئەنقەرە پاڵپشتی چەك و پێداویستی سەربازی كردن.

لە قۆناغی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا رێكخراوی وڵاتانی توركی هاوكاری مرۆییان لە توركیاوە پێگەیشت، لەبەرانبەردا لەدوای بوومەلەرزەكەی مانگی شوباتی ئەمساڵ، وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست لە پاڵ توركیا وەستان، دەستی هاوكاریان بۆ درێژكرد، لە (16) مانگی رابردوو كۆبوونەوەی بە پەلەی لوتكەیان بەست، لەو كۆبوونەوە واژۆیان لەسەر ناوەندێكی بەرگری مەدەنی كرد، بۆ ئەوەی مامەڵەكردن لەگەڵ رووداوە لەناكاوەكان بكات.

بەهێزبوونی هاوپەیمانی رووسیا و چین و ئێران، ئامانجی سەرەكی لێی بەرەنگاربوونەوەی فراوانخوازی ئەمەریكا، كە جێگەی خۆی لە ئاسیا بكاتەوە، بەو پێیەی ناوەندێكی جوگرافی سێگۆشەیە، لەبەرانبەردا دەكرێت بوونی توركیا لەو ناوچەیە كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی هەژموونی سەربازی و سیاسی رووسیا و هەژموونی ئابووری و دارایی چین هەبێت، لە سایەی ئەو دۆخە سیاسەتی نزیكبوونەوەی توركی و رێكخراوی وڵاتانی توركی لەسەر بنەمای هاوئاهەنگی ئابووری و كلتووری زۆر بەخێرایی دروست بوو، كە لە سەرووی بیركردنەوەی ئەنقەرە بوو.
ئابووری یا كلتوور
ئارسین ئۆسینۆف، پسپۆڕی سیاسی قیرغیزستانی باس لە تایبەتمەندییەكانی پەیوەندی توركیا و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست دەكات، سەبارەت پەیوەندی توركیا و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاستیش دەڵێت، ئەو وڵاتانە بایەخ بە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ توركیا دەدەن، لە ساڵانەی رابردووش هەژموونی خۆیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەهێز كردووە، لەگەڵ ئەوەش پەیوەندی كلتووریی و مێژوویی بەردی بناغەی هاوئاهەنگی توركیایە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی بە زمانی توركی قسە دەكەن.

ئەو پسپۆڕە دەشڵێت، لەو ساڵانەی رابردوو رەنگدانەوەی فراوانبوونی بوارەكانی هاوئاهەنگی لەچوارچێوەی رێكخراوی وڵاتانی توركی رەنگی دایەوە، ئەوەش وەك بەشێك لەو یاداشتەی لەدوای مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوو لە سەمەرقەند واژۆیان كردبوو، رێكخراوی وڵاتانی توركیا بڕیاریان دا لە چەند بوارێك هاوكاری یەك بكەن، لەوانە ئابووری و بازارگانی و گواستنەوە و لۆجستی و كلتووریی و چەندین بواری تر.
ناوی رێكخراوی وڵاتانی توركی بەسەر ئەنجوومەنی هاوئاهەنگی وڵاتانی توركی دەری دەخات، گۆڕانكاریی بوو لە شێوەی هاوئاهەنگی نێوان توركیا و ئاسیای ناوەڕاست، هەروەها ئەو شێوەیەی رێكخراوی وڵاتانی توركیا وەك جێگرەوەیی هاوبەشی ستراتیژییە بۆ ئاسیای ناوەڕاست لەگەڵ رووسیا و چین. 

سەبارەت بە دەرفەتی جێبەجێكردنی ئەو یاداشتە واژۆكراوەی لە لوتكەی رێكخراوی وڵاتانی توركیا ئۆسینۆڤ پێی وایە، لووتكەی لەناكاوی رێكخراوی وڵاتانی توركیا هاوسۆزی وڵاتانی بەشداری ئەو رێكخراوەی لەگەڵ توركیا دەرخست، هەروەك قاسم جۆرمات تۆكاییڤ پێشنیاری دروستكردنی ناوەندێكی بەرگری مەدەنی كرد، كە بەهاوبەشی لەگەڵ دۆخە لەناكاوەكان بكە، واژۆكردنی دوولایەنەی رێككەوتنێك بەسەر دروستكردنی سندوقی وەبەرهێنانی توركیا بە سەرمایەی (500) ملیۆن دۆلار بۆی هەیە بەشداربێت لە پڕۆژە ئابوورییەكان لە رێكخراوی وڵاتانی توركی.
سەبارەت بەوەی ئەگەر رێكخراوی وڵاتانی توركیا گۆڕا بۆ رێكخراوێكی مرۆیی ناسیاسی لەدوای ئەوەی وڵاتانی بەشدار لەو رێكخراوە تیم و هاوكاری مرۆییان بۆ توركیا رەوانەكرد ئۆسینۆڤ روونیكردەوە ئەو بوومەلەرزە و هاوكارییەكانی ئەو رێكخراوە پێشكەشی توركیای كرد، توانا مرۆییەكانی ئەو رێكخراوە لەسەر ئاستی سەركردەكان و گەلی ئەو وڵاتانە دەردەخات. 
سەبارەت بە كاریگەری بوومەلەرزەكان لەسەر كۆمپانیاكانی بواری بەڵێندەرایەتی توركی كە لە ئاسیای ناوەڕاست كاردەكەن، دوای ئەوە روون بۆوە كە چەندین باڵەخانەكیان پێچەوانەی پێوەرە كارپێكرداوەكانە، ئۆسینۆڤ دەڵێت، كۆمپانیا توركییەكان بەشدارن لە دروستكردنی فڕۆكەخانەكانی توركمانستان و عەشق ئاباد و تەوارە بەرزەكان لە تەشقەند و هوتێلە پێنج ئەستێرەكان لە دونباشی، هیچ دابەزینێكی گەورە لەسەر ئەو كۆمپانیانە تۆمار نەكراوە.
پەروەردە و فێركردن

سەبارەت بە كەرتی پەروەردە، كە ئایا دامەزراوەكانی فێركردنی توركیا كە لەو ناوچانە كاریگەرییان لەسەر سیاسەتی قیرغیزستان هەیە، ئۆسینۆڤ دەڵێت، هەبوونی دامەزراوەكانی سەر بە ئەنقەرە لەو وڵاتە وەك رەگەزێكی سەرەكی هاوئاهەنگی كلتووریی و مرۆیی نێوان ئەو كۆمارانەیە، بەڵام ئەو دامەزراوانە هیچ كاریگەرییەكی سیاسییان نییە.
ئۆسینۆڤ دەڵێت، لە لایەنی تیۆرییەوە لە دیدی لایی نەتەوەیی توركی لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست نزیكە، بەڵام لە لایەنی كردەیی توركیا هەوڵدەدات سوودی ئابووری وەربگرێت و خاڵی سیاسی تۆمار بكات، لەسەر هاوشێوەی بەدەستهێنانی پاڵپشتی ئاسیای ناوەڕاست بۆ پرسی كەرباخ.

سەرچاوە: عەرەبی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین