توركیا دەبێتە خاوەنی وزەی سەوز تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە ئاهەنگی كردنەوەی وێستگەی ئەتۆمی  ئاککویو ، لە لایەتی مێرسن گوتی، "ئاککویو ناسنامەی كورەی ئەتۆمییە، تا ساڵی (2028) لە (10%)ی پێداویستی كارەبای توركیا دابین دەكات."

ئەمڕۆ هەینی (28/نیسان/ 2023) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویركردەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئاهەنگی كردنەوەی وێستگەی ئەتۆمی لە مێرسن لە رێگەی ڤیدیۆكۆنفراس بەشداری كرد، لە بەشێكی قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، توركیامان بردە ریزی ئەو وڵاتانەی كە وزەی ئەتۆمی بەكاردەهێنێن، ئەوەش لەدوای ئەوە دێت كە كۆمسیۆنی ئەوروپا بە وزەی سەوز ناوی برد.

لە بەشێكی تری قسەكانی سەرۆكی توركیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، بوومەلەرزەكەی شەشی شوباتی ئەمساڵ ئاستی وردبینی دروستكردنی ئەو وێستگانەی دەرخست كە لەسەر دەستی ئەندازیار و كرێكارانی خۆماڵی بونیادنراون. 

بەگوێرەی قسەكانی سەرۆكی توركیا ئەو پڕۆژەیە هاوبەشییەكی گەورەی نێوان توركیا و رووسیا، لەكاتی تەواوبوونی ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی (35) ملیار كیلۆ وات كارەبای هەیە.

سەبارەت بە كاریگەرییەكانیش ئەردۆغان گوتی، “بەهۆی بەگەڕخستنی ئەو وێستگەیە توركیا ساڵانە بڕی یەك ملیار و (500) ملیۆن دۆلار گازی سروشتی كەمتر دەكڕێت، ئەوەش كاریگەری ئەرێنی لەسەر داهاتی وڵات دەبێت، هەروەك لە نزیكترین دەرفەت وێستگەی دووەم و سێیەم لە ناوچە جیاوازەكانی وڵاتەكەمان دروست دەكەین."

سەرۆكی توركیا ئەو رۆژەی بە رۆژێكی گەورە ناوبارد گوتی، ئەم رۆژە توركیا دەخاتە ریزی ئەو وڵاتانەی خاوەنی توانای ئەتۆمین، بەوەش ئەو بەڵێنەی بە گەلەكەمان دابوو بۆ كردنەوەی وێستگەی ئاککویو بەجێمان هێنا.

دەربارەی تایبەتمەندییەكانی ئەو وێستگەیەش گوتی، تێچووی ئەو پڕۆژەیە (20) ملیار دۆلارە، لەلایەن دامەزراوەی رووساتۆم رووسی دیزان و دروستكراوە، سەرجەم مەرجەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و كۆمەڵەی راوێژكاری نێودەوڵەتی بۆ پارێزگاری ئەتۆمیی و یەكێتی ئەوروپای تێدایە.

لە مانگی تشرینی دووەمی (2010) توركیا رێككەوتنی هاوئاهەنگی لەگەڵ رووسیا واژۆكرد، بۆ دروستكردنی وێستگەی ئەتۆمی بە بڕی (20) ملیار دۆلار.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین