ناكۆكییەكانی نوێ لەنێوان ئەڵمانیا و توركیا سەرهەڵدەدات تورکیە

نوچەنێت

بەهۆی زۆری ژمارەیەكی تورك لە ئەڵمانیا حكومەتی توركیا داوای زیادكردنی سندووقی دەنگدانی كردووە، بەڵام حكومەتی ئەم وڵاتە رەتی كردۆتەوە، بۆیە ئەگەر هەیە ناكۆكی نێوان ئەو دوو وڵاتە زیاد بكات.

ئەمڕۆ هەینی (28/ نیسان/ 2023) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە باڵیۆزخانەی توركیا لە ئەڵمانیا داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە كردووە سێ بنكەی نوێ زیاد بكەن، بەڵام وەزارەتی دەرەوە (10) شوێنی پێشنیاركراوی رەتكردۆتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی فایننشاڵ تایمزی بەریتانی ئەو هەنگاوەی حكومەتی ئەڵمانیا بۆ دروستكردنی بەربەستە لەبەردەم پلانی رەجەب تەیب ئەردۆغان كە هەوڵدەدات دەنگی زیاتر لە بنكەكانی دەرەوە بەدەست بهێنێت، بە هۆی هەژموونی توركیا بەسەر رەوندی وڵاتەكەی لە ئەڵمانیا، كە ژمارەیان دەگاتە نزیكەی یەك ملیۆن و (500) هەزار دەنگدەر.

بۆیە ‌و‌و‌وئەگەر هەیە ئەو هەنگاوەی بەرلین ئاڵۆزییەكان زیاتر دەكات، هەروەها دەرفەتێكی نوێش دەبێت لەبەردەم ئەردۆغان بۆ ئەوەی لە هەفتەكانی داهاتووە هێرش بكاتە سەر وڵاتانی ئەوروپا.

بەگوێرەی راپۆرتەكان رەوەندی توركی لە ئەوروپا لە هەڵبژاردنەكانی (2014) رۆڵی سەرەكی هەبووە، دەنگی خۆیان بە ئەردۆغان دا، بەبێ ئەوەی بگەڕێنەوە توركیا، لە ساڵی (2018) رەجەب تەیب ئەردۆغان رێژەی لە (65%) دەنگدەارنی لە ئەڵمانیا بەدەستهێنا.

لایەنگرانی ئاكپارتی لە ئەڵمانیا رەخنەیان لەو بڕیارە گرتووە، فاتیح زینجال، گوتەبێژ بەناوی یەكێتی دیموكراتی نێودەوڵەتی، كە سەر بە پارتی دادوگەشەپێدانە (ئاكپارتی) رایگەیاند، "رەوەندی توركی لە ئەڵمانیبا ئەو هەوڵە بە تێكدانی پاڵپشتی ئەردۆغان دەزانن، كە لە هەڵبژاردنەكانی پێشوو زۆرترین دەنگی هێناوە."

زینجال لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، "لە هەڵبژاردنی رابردوو لە (65%) دەنگەكانی ئەڵمانیا بۆ ئەردۆغان رۆیشتووە، لەو هەڵبژاردنە دەرفەتی سەركەوتنی زیاتر بووە، بۆیە دەیانەوێت دەیانەوێت بڵێن، ئەڵمانیا نایەوێت ئەردۆغان سەركەوێت."

لەلایەكی ترەوە كینان بۆلات، سەرۆكی لقی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) لە بەرلین رایگەیاند، دەرچوونی ئەو بریارە لە چركەساتەكانی كۆتایی دەبێتە هۆی دڵەڕاوكێ لەلای دەنگدەران.

لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، پێشبینی دەكەم بەشداری كەمتر بێت، هۆشداریشی دا كە نازانێت هۆی بەو بڕیارە چییە، كە ئایا حكومەتی توركیا بەشێوەیەكی دروست و لە كاتی دیاریكراو داوای زیادكردنی بنكەی دەنگدانی كردووە، یاخود نا.

لەبەرانبەر ئەو رەخنانە بەرپرسێكی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، حكومەتی وڵاتەكەی بەراورد بە هەڵبژاردنەكانی ساڵانی (2017 و 2018) رەزامەندی لەسەر زیادكردنی بنكەكانی دەنگدان لە هەموو بارەگای نێردە دیپلۆماسییەكان و كونسڵخانە فەخرییەكان دەربڕیووە، ئێستاش ژمارەی بنكەكان (13 تا 16) بنكەیە، بەڵام پێشتر دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا (26) بنكەی راگەیاندبووە.

ئەو بەرپرسەی حكومەتی ئەڵمانیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، وڵاتەكەی پابەندە بە پڕۆسەی هەڵبژاردنی دیموكراسیانە، پێشتریش رەزامەندی لەسەر ژمارەی ئەو بنكانە دەرنەبڕیووە كە بۆ دەنگدانی رەوەندی توركی لە وڵاتەكەی پێشنیار كراوە.

بەگوێرەی ئامارەكان زیاتر لە سێ هەزار هاووڵاتی تورك لە وڵاتانی جیهان دەنگ دەدەن، لەو ژمارەیەش نزیكەی یەك ملیۆن و (500) هەزار تورك لە ئەڵمانیا دەژین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین