لێدوانێكی وەزیری ناوەخۆی توركیا كاردانەوەی جیاوازی لێدەكەوێتەوە تورکیە

نوچەنێت

دوای ئەوەی سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند، هەڵبژاردنەكان لە (14)ی مانگی داهاتوو بەڕیوە دەچێت، هەوڵی كودەتا لە لایەن رۆژئاوا وەك كودەتای مانگی تەمووزی ساڵی (2016) هەیە، ئەو لێدوانەی وەزیری ناوەخۆ شرۆڤەی جیاوازی دروستكردووە.

ئەمڕۆ هەینی (28/نیسان/ 2023) ماڵپەڕی (خەبەر 24) بڵاویكردەوە لێدوانێكی وەزیری ناوەخۆی توركیا كە سەر بە هاوپەیمانی جمهوورە، رەجەب تەیبە ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات گومانی لای چاودێرانی سیاسی درووستكردووە، هەندێك بە كودەتای ئەردۆغان بەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن ناوی دەبن. 

بەشێك لە چاودێرانیش پێیان وایە ئەو لێدوانەی سلێمان سۆیلۆ داننانە بە سەركەوتنی ئۆپۆزسیۆن لە یەكەم گەڕی هەڵبژاردن.

لە لایەكی ترەوە ئەمڕۆ هاوپەیمانی رەنج و ئازادی كە لە پێنج پارتی كوردی پێكهاتووە، كە پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) سەرۆكایەتی دەكات، خاوەنی نزیكەی حەوت ملیۆن دەنگدەرە، پاڵپشتی خۆیان بۆ كەمال كلیچدار ئۆغلۆ راگەیاند، ئەوەش ئەگەری سەركەوتنی كاندید ئۆپۆزسیۆن بەهێزتر دەكات.

بریارە لە (14)ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنەكان لە توركیا بۆ سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمان بەرێوە بچێت، هەریەك لە رەجەب تەیب ئەردۆغان و كەمال كلیچدار ئۆغلۆ دوو ركابەری سەرەكی ئەو هەڵبژاردنەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆمار.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین