توركیا رێگە نادات پەرلەمانتارێكی دانیمارك چاودێری هەڵبژاردنەكانی بكات تورکیە

نوچەنێت

سۆرین سۆندەرگارد، پەرلەمانتار دانیمارك وەك چاودێری هەڵبژاردنەكانی توركیا لە چوارچێوەی رێكخۆاوی ئاسایش و هاوئاهەنگی لە ئەوروپا دیاری كرابوو بەڵام بەهۆی ئەوەی سەردانی هێزەكانی سووریای كردووە ئەنقەر رێگە نادات چاودێری هەڵبژاردنەكانی بكات.

ئەمڕۆ هەینی (پێنجی/ ئایار/2023) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە سۆرین سۆندەرگارد سەبارەت بە هۆكاری رێگرییەكانی توركیا  رایگەیاند، ئەنقەرە بۆ بەتۆمەتی سەردانی هێزەكانی سووریای دیموكرات رێگەی نادات وەك چاودێر بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات.

سەبارەت بەو بڕیارەی توركیا ئەو نوێنەرەی دانیمارك گوتی، "بەڵێ من سەردانی (هەسەدە)م كردووە كە لە دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش جەنگاون، من شانازی بەو سەردانەم دەكەم."

لە بەشێكی تری قسەكانیش جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، رێكخراوی ئاسایش و هاوئاهەنگی لە ئەوروپا نیگەرانییەكانی خۆی گەیاندۆتە حكومەتی توركیا، چونكە ناكرێت وڵاتێك پەرلەمانتارێكی وەك چاودێر هەڵبژێرێت، بەڵام ئەنقەرە رەتی بكاتەوە.

ئەو پەرلمانتارەی دانیمارك بەهۆی رێگرییەكانی توركیا بەوە تۆمەتبار دەكات،دەیەوێت زیاتر كۆنتڕۆڵی هەڵبژاردنەكان بكات و دووربێت لە چاوی چاودێرانی بیانی .

بڕیارە لە (14) ئەو مانگە  بە چاودێری سەدان چاودێری بیانی و ناوەخۆی هەڵبژاردنەكانی توركیا بۆ پەرلەمان و سەرۆكایەتی توركیا بەڕێوە بچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین