وەزیری دادی توركیا: ئێمه هيچ شاندێكمان بۆ ئيمراڵى نه‌ناردووه
نوچەنێت
ئه‌مرۆ يه‌ك شه‌ممه (حه‌وتى/ئايار/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه، میراڵ ئاكشنار له چه‌ند رۆژى رابردوو به‌شدارى رايگه‌ياند، پارتى ئه‌كپارتى بۆئه‌وه‌ى سه‌ردانى عه‌بدوڵا ئۆجه‌ڵان، سه‌رۆكى په‌كه‌كه‌ى بكه‌ن شاندێكيان ناردووه بۆ ئيمراڵى، داواى هاوكارييان كردووه لە عەبدوڵا ئۆجەلان كردووەة، به‌ڵام نازانم كێيان ناردووه، ئه‌وان له ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى يه‌كێكيان ناردووه ئه‌گه‌ر سياسه‌تمه‌دار بووايه ناوه‌كه‌م ئاشكرا ده‌كرد."
به‌رامبه‌ر ئه‌م قسانه‌ى سه‌رۆكى ئی پارتى بۆزداغ رايگه‌ياند، "ئه‌وانه راست ناكەن كە ده‌ڵێن به‌ڵگه‌مان له ئيمراڵى هه‌يه ده‌يانه‌وێت ئه‌م كاره به‌لارێدا ببه‌ن چو‌نكه ماوه ماوه لێژنه‌ى ته‌كنيكى نامه ده‌نووسن و سه‌ردانى ئيمراڵى ده‌كات هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به ئۆجه‌ڵانه‌وه نييه. ده‌ڵێن به‌و نامانه‌ى ليژنانه سه‌ردانى ئۆجه‌ڵانمان كردووه."
وه‌زيرى دادى توركيا ئه‌مه‌شى خسته‌ڕوو، من ئاگاردارى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌م ده‌زانم چى لێ نوسراوه، كێشه‌ى ته‌كنيكى له ئيمرالى هه‌يه بۆيه‌ش تيمى ته‌كنيكى سه‌ردانى ئيمراڵيان كردووه هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به ئۆجه‌ڵانه‌وه نه‌بووه.
بۆزداغ ره‌خنه له ئۆپۆزسيۆنيش ده‌گرێت و ده‌ڵێت، "قه‌نديل به‌ئاشكرا رايگه‌ياندووه كه پشتيوانى كليچدارئۆغڵو كانديدى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت دەكەین، ئه‌وان ده‌يانگوت ئه‌گه‌ر تيرۆر هه‌بێت ئێمه نين ئێستاش ئه‌و قسانه‌ى خۆيان ده‌شارنه‌وه، با ناوى دادوه‌ره‌كه ئاشكراكه‌ن به‌ڵگهنامه‌كانيش بڵاوكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بڵاوينه‌كه‌نه‌وه من به‌يانى له هه‌موو ميدياكان بڵاويده‌كه‌مه‌وه."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment