هەڵمەتى راگەياندنەكانى رۆژئاوا دژ بە ئەردۆغان كاردانەوەى توركى و عەرەبى لێ دەكەوێتەوە شیکاری

وەرگێرانی ئیسماعیل تەها

دەزگا راگەياندنەكان هەڵمەتێكى تونديان دەستپێكردووە داوا دەكەن، رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا، رۆژى (14)ى ئەم مانگە لە پۆستەكەى دوور بخرێتەوە، ئەوەش لە شەقامى توركى و عەرەبى كاردانەوەى توندى بە دواى خۆى داهێنا. 

لە چەند رۆژى رابردوو گۆڤارى (ئيكۆنۆميست)ى بەريتانى هێرشێكى توندى كردە سەر ئەردۆغان و بە ديكتاتۆ ناوى برد، لە سەر بەرگى پشتەوەى گۆڤارەكە نووسيوويەتى، "گرنگترين دەستكەوتى هەڵبژاردنى ئەمساڵە." داواى رۆيشتنى سەرۆكى ئێستاى توركياش دەكات كە ماوەى (20) ساڵە لەسەر دەسەڵاتە.

رۆژێك دواى ئەو هێرشەى ئەو گۆڤارە بەريتانييە، گۆڤارى دير شپيگلى ئەڵمانى وێنەيەكى سەرۆكى توركياى بڵاوكردۆتەوە، كە ئەوەش لەم هەفتەيە دەنگدانەوەى زۆرى بەدواى خۆى داهێنا، لەو گۆڤارە مانگى عوسمى دەردەكەوێت كە سيبولى ئەو دەوڵەتە توركييە تێكشاوەيە، هەروەها كورسييەكى شكاوى داناوە، كە ئەردۆغان لەسەرى دانيشتووە، زۆرێك پێيان وايە ئەوە بێڕێزييە بەرانبەر توركيا و دەستوەردانە لە كاروباريى ناوخۆى ئەو وڵاتە.

لە گۆڤارە ئەڵمانيەكە نووسيوويەتى، "ئەردۆغان، ئاژاوە، ياخود لە ئەگەرى شكست دابەشبوون." ئەوەش ئاماژەيە بۆ بادانەوەيەكى مەترسيدار كە ئەگەر هەيە توركيا لەدواى هەڵبژاردنەكان بەخۆييەوە بيبينێت.

هێرشەكانى ئەو دوو گۆڤارە لە كاتێدايە، ناوەندە فكرييەكانى ئەوروپا هێرش دەكەنە سەر رەجەب تەيب ئەردۆغان، كە ديارترين ناوەند، ئەنجوومەنى پەيوەندييە دەرەكييەكانى ئەوروپايە كە پێى وايە، شكستى ئەردۆغان دەبێتە خاڵى رۆشن بۆ رۆژ وڵاتانى رۆژئاوا.

لەدواى ئەو هێرشانە لەسەر هەموو ئاستەكان چ لە ناوەندە سياسييەكان، چ لە شەقام، ياخود تۆڕە كۆمەڵاتييەكان كاردانەوەى توندى لێكەوتەوە. 

مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا سەبارەت بە گۆڤارى ئيكۆنۆميست دەڵێت، ئەوان لەبرى گەلى توركيا بڕيار دەدەن و دەيانەوێت رێنوێنى نەتەوەى تورك بكەن.

بە قسەى وەزيرى دەرەوەى توركيا ويستوويەتى لە رێگەى بابەتێكەوە بۆ ژمارەى دواتر وەڵامى گۆڤارەكە بداتەوە، بەڵام گۆڤارەكە بابەتەكەى بۆ بڵاو نەكردۆتەوە، ئۆغلۆ دەشڵێت، ئێمە مامەڵە لەگەڵ ئەوانە ناكەين كە دەيانەوێت دەست لە كاروبارى ناوخۆيى توركيا وەربدەن، ئەوانە لە رۆژى (14)ى مانگ وەڵامى گونجاو لە گەلى توركيا وەردەگرن.

لە لايەكى ترەوە ئيبراهيم كاڵن، گوتەبێژى سەرۆكايەتى توركيا لە لاپەڕەى خۆى لەسەر گۆڤارەكە بەريتانييەكە روو لە گەلى توركيا دەكات و دەڵێت، لەسەرەخۆبن، لە رۆژانى داهاتوو وڵاتەكەمان رێنمايى خۆى دەردەكات، قسەى كۆتايى لەسەر سندووقەكانى دەنگدان بۆ گەلى توركيايە.

حەسەن قەتامش، نووسەر و رۆژنامەوان لە لاپەڕەى خۆى لە تويتەر نووسيوويەتى، ئايا گۆڤارى ئيكۆنۆميست خزمەتى ئەردۆغانى كردووە و خۆى پێى نەزانيووە؟

ئەو هەڵايەى ئەو گۆڤارە لەو هەفتەيە دروستى كردووە، رووماڵێكم كردووە كە لە (2002) تا ئێستا هەركات زمانى دژايەتييان بەرانبەر ئەردۆغان توند بووبێت، ئەردۆغان و حزبەكەى لە بوارە جۆراوجۆرەكان دەستكەوتى زياتريان بووە.

جەمال سوڵتان، سەرنووسەرى رۆژنامەى مسريون، لە لاپەڕەى خۆى لە تويتەر نووسيوويەتى، هەركەسێك پێى وابێت، ياخود وا گومان ببات، ئەو زمانە توندە و ترسێنەرەى راگەياندنى ئەمەريكى و بەريتانيا و فەرەنسى و ئەڵمانى بۆ سەر رەجەب تەيب ئەردۆغان و جوێنەكانيان بە ئەردۆغان و داواكردنى لادانى لەپێناو ديموكراسييە، با پێداچوونەوە بە عەقڵ و ويژدانى خۆى بكاتەوە.

جابر حەرەمى، سەرنووسەرى رۆژنامەى شەرق نووسيوويەتى، هەڵبژاردنەكان لە توركيا.. 

واتاى ئەوەيە گەلى توركياى دۆست، بەڵام بانگێشت راگەياندنى شەڕ و هێرشى راگەياندن دژ بە ئەردۆغان، پاڵپشتييە بۆ كليچدار ئۆغلۆ، لە ئەڵمانيايەوە بۆ بەريتانيا و فەرەنسا و ئەوانەى قين لە دڵن بەرانبەر هەڵسانەوەى توركيا، توركياى بەهێز خواستى ئەمەريكا و ئەوروپا نييە، بۆيە هەموويان كار بۆ گێڕانەوەى توركيا بۆ باوەشى رۆژئاوا دەكەن.

ئيسرا ئەردۆغان، كچى رەجەب تەيب ئەردۆغان لە لاپەڕەى خۆى لە تويتەر نووسيوويەتى، بە سەركەوتمان هەموو مسوڵمانان دڵخۆش دەبن.

سەرچاوە: خەلیج جەدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین