چاوشئۆغڵو:  ئه‌ردۆغان رێژه‌ى‌ (52تا53%)ى ده‌نگ به‌ده‌ست دێنێت تورکیە

نوچەنێت

مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان رايگه‌ياند، پێشبينى ده‌كه‌م ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا له‌خوڵى يه‌كه‌مدا له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى به‌ رێژه‌ى (52 تا 53%)ى ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ‌(هه‌شتى/ئايار/2023) ماڵپه‌رى(ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌، مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى (14)ى ئايار رايگه‌ياند، "چه‌ند كێشه‌يه‌ك له‌لايه‌ن لايه‌نگرانى رێكخراوى په‌كه‌كه‌ بۆ بنكه‌كانى ده‌نگدانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات دروستبوو، بۆ رێگريكردن به‌رامبه‌ر ئه‌و ئيستفزاريانه‌ رێوشوێنى ئه‌منى گيراوه‌ته‌ به‌ر و ئه‌و وڵاتانه‌شمان ئاگاداركردۆته‌وه‌."

چاوشئۆغڵو سەبارەت بە هێرشی رۆژنامە بیانییەكانیش بۆ سەر ئەردۆغان گوتى، "سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى توركيا مانشێت و ئه‌و جۆره‌ ئاراستانه‌ كارێكى بێئه‌قڵانه‌و گه‌مژه‌ييه‌ ئه‌مانه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر ميلله‌تى توركيا بناسن كاردانه‌وه‌ى پاشه‌كشه‌يان ده‌بێت، ميلله‌تى ئێمه‌ هه‌مووكات له‌گه‌ڵ ئازادى و سه‌ربه‌خۆيى بووه‌ بۆ چاره‌نووسى ئێمه‌ سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ و دژايه‌تى كردنى ديزاينێكه‌ نابێت پشت به‌ هێزى ده‌ره‌كى ببه‌ستين."  

سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ى لو‌تكه‌ى چوارقۆڵى سووريا و رووسيا و ئێران و توركيا رايگه‌ياند، "بڕياره‌ (10)ى ئايار كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رچوار وڵات له‌مۆسكۆ به‌رێوه‌بچێت، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌ ده‌رفه‌تێك ده‌بێت بۆ سووريا و گه‌رانه‌وه‌ى كۆچبه‌رانى سووريا بۆ وڵاته‌كه‌يان و ده‌مانه‌وێت ده‌رفه‌تێك بره‌خسێنين بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ين." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین