په‌روين بوڵدان: هيوادارين گۆرانكارى له‌ سيسته‌مى حوكمرانى توركيا رووبدات تورکیە

نوچەنێت

په‌روين بوڵدان، هاوسه‌رۆكى پارتى ديموكراسى گه‌لان له‌ شارى وان به‌شدارى له‌ پرۆسه‌ى ده‌نگدانى توركيا كرد، پاشان بە رۆژنامەنووسانى رايگه‌ياند، “چاوه‌روان ده‌كه‌ين گۆرانكارى گه‌وره‌ له‌ سيسته‌مى حكومرانى رووبدات.”

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌(14/ئايار/2023) ماڵپه‌رى (t24) بڵاويكرده‌وه‌، په‌روين بوڵدان، هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌ به‌شدارى له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى و په‌رله‌مانى توركيا كرد، له‌شارى وان به‌ميدياكانى راگه‌ياند، "ئێمه‌ ماوه‌يه‌كى زۆر به‌هۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ كارى جدديمان كردووه‌، ئێستا هيوادارم ئه‌م مانديبونه‌مان سوودێكى هه‌بێت و ئه‌مرۆ هه‌موو هاوڵاتيانى گه‌له‌كه‌مان بتوانن ده‌نگ بده‌ن." 

بوڵدان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "چه‌ند ساڵه‌ ئه‌م وڵاته‌ ڕووبه‌رووى نادادپه‌روه‌رى و بێ ياسايى تێدا په‌يره‌و كراوه‌ هيوادارم ئه‌و ده‌نگانه‌ى دراوه‌ ببێته‌ هۆى ئاشتى و دادپه‌روه‌رى و ديوكراسى بۆ ئه‌م وڵاته‌." 

هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌ باسى له‌وه‌شكرد، "هيوادارم ئه‌م ده‌نگانه‌ى به‌كارهاتووه‌ ببێته‌ مايه‌ى ئاشتى و دادپه‌روه‌ى و ديوكراسى بۆ توركيا." 

لە بەشێكى ترى قسەكانيشى گوتى، "له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا (82) مليۆن كه‌س هيواى به‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌يه‌، چاومان له‌سه‌ر سندوقى ده‌نگدان ده‌بێت."

لەم هەڵبژاردنە هەر يەك لە رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى ئێستاى توركيا و كانديدى هاوپەيمانى جمهوور لەگەڵ كەمال كليچدارئۆغلۆ، سەرۆكى جەهەپە و كانديدى شەش پارتە ئۆپۆزسيۆنەكە لە كێبڕكێى توند دان بۆ بەدەستهێنانى پۆستى سەرۆك كۆمار، پارتى ديموكراتى گەلان هەدەپە بە فەرمى پاڵپشتى لە كەمال كليچدارئۆغلۆ دەكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین